Yritysmuodot
شه‌ریکه‌ی تایبه‌تی تاکه‌که‌سی
(Toiminimi)
:ئاسانترین ( و باوترین) شێوه بۆ ده‌ست پێکردن به کاروکاسبی ئازاد وه‌ک خاوه‌نکار، شه‌ریکه‌ی تایبه‌تی تاکه که‌سیه. بڕیاردان و به‌رپرسایه‌تی له کاروباری شه‌ریکه‌دا له ئه‌ستۆی خاوه‌نه‌که خۆیه‌تی، وه شه‌ریکه‌که وه‌ک هه‌موو شه‌ریکه‌یه‌کی تر ده‌توانێ کرێکار بگرێ. باشتره وه‌ک کاری لاوه‌کی بۆ کار‌و کاسبی ئازاد له شه‌ریکه‌ی تایبه‌تی تاکه‌که‌سیه‌وه ده‌ست پێ بکه‌یت. کاروکاسبی ده‌ست پێکردن به‌م شێوه‌یه خێرا و ئاسانه.
شه‌ریکه‌ی شه‌راکه‌تی
(Avoin yhtiö)
:شه‌ریکه‌ی شه‌راکه‌تی کاتێک داده‌مه‌زرێ که دوو که‌س یان زیاتر له نیوان خۆیاندا به نووسینی په‌یمانی شه‌ریکه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕێک ده‌که‌ون. که‌سه‌کانی ئه‌ندامی شه‌ریکه‌که بۆ هه‌موو کاره‌کانی شه‌ریکه‌که یه‌کسانن و پێکه‌وه له بڕیار و په‌یمان و قه‌رزه‌کانی شه‌ریکه‌که‌دا وه‌ک یه‌ک به‌رپرسن.
شه‌ریکه‌ی لێپرسراوێه‌تی به‌رته‌سک
(Kommandiittiyhtiö)
:ئه‌م شه‌ریکه‌ی چه‌ند که‌سیه، جیاوازیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌ی شه‌راکه‌تی ئه‌وه‌یه که بێجگه له‌وه‌ی یه‌ک که‌س یان چه‌ند که‌سی شه‌ریک که لێپرسراویه‌تیان له ئه‌ستۆیه لانی که‌م شه‌ریکێک مافی ده‌نگی نیه.
شه‌ریکه‌ی سه‌هامی
(Osakeyhtiö)
:بۆ دامه‌زراندنی پێویستی به لانی که‌م یه‌ک که‌س یان کۆمه‌ڵێک که‌سان هه‌یه، وه لانی که‌می سه‌رمایه‌که‌ی 2500 ئێورۆیه. سه‌رمایه‌ی سه‌هامیه‌که‌ی بۆ چه‌ند سه‌هم دابه‌ش ده‌کرێت. ده‌سه‌ڵاتداری ده‌نگدان، سوود و لێپرسراویه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژماره‌ی سه‌همه‌کانه که که‌سه‌که خاوه‌نیه‌تی.
کۆمه‌ڵه‌ی هاوکاری
(Osuuskunta)
:شه‌ریکه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه که بۆ یارمه‌تی باری ژیان و ئابووری ئه‌ندامه‌کانی کار‌و باری ئابووری ئه‌نجام ده‌دات. لانی که‌م 3 که‌س ده‌توانن کۆمه‌ڵه‌ی هاوکاری پێک بهێنن، که وه‌ک که‌س وه هه‌روه‌ها وه‌ک شه‌ریکه‌ش ده‌توانن تێیدا ئه‌ندام بن، وه له کۆبۆنه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی هاوکاری‌دا هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی یه‌ک ده‌نگن. ئه‌ندامه‌کانی ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌رمایه‌گوزاریه‌وه لێپرسراوی په‌یمانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی هاوکاری ده‌بن.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به شێوه‌کانی شه‌ریکه له ماڵپه‌ڕی شه‌ریکه‌کان فنلاندا به فنلاندی (suomeksi)، سویدی (ruotsiksi) وئینگلیزي (englanniksi).