">
Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



ئه‌رک و مافه‌کانی کاسبکار

Yrittäjän velvollisuudet ja oikeudet

ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی که‌ بۆ ئه‌نجامدانی کاروکاسبی پێویستن ( Yrittämiseen tarvittavat luvat )

ئه‌و که‌س، کۆمپانیا و رێکخراوانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌ی ئابووری ئورووپا ETA ده‌ژین و چالاکن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ پێی نه‌ریتی گونجاو کاری بازرگانی له‌ فینلاند ئه‌نجام بده‌ن.

لە هەندێک بواردا بۆ کاسبکاری پێویست بە وەرگرتنی مۆڵەت یان راگەیاندن هەیە. کاربەدەستانی مۆڵەت دان بریتین لە کاربەدەستانی شارەوانی، شارەداری و هەرێمەپۆلیسیەکان و کاربەدەستانی ناوچەیی و وەزارەتخانەکانن.

بۆ نموونە بۆ دووکانی کەلوپەلی خواردن یان سەرتاشخانە و خەملخانەکان دەبێ شوێنەکانیان لە لایەن کاربەدەستانی تەندوروستیەوە چاوەدێری بکرێت و بەرلە بەکارهێنانی مۆڵەتیان بۆ وەرگیرێت.

بەرلە دەست بەکاری بازرگانی کردن، بزانە داخوا بۆ کارەکەت پێویستت بە مۆڵەت وەرگرتنە یا خود تەنیا راگەیاندن بە کاربەدەستان. دەتوانی لە بەرێەوەبەری هەرێمی خۆت لە مەڕ پێویستی مۆڵەت پرسیار بکەیت.

ئه رکه کانی کاسبکار

به وردی زانیاری له پێوه ندی له گه ڵ ئه و مۆڵه تانه ی که ده بێ بۆ دامه زراندنی کۆمپانیا پێویستن به ده ست بێنه ‌. هه روه ها بزانه چ راگه یاندنێک ده بێ بنووسی و چ یاسا و ئه رکێک پێوه ندیان به کاری تۆوه هه یه ‌. ئه وانه بریتین له راگه یاندنی جۆراوجۆر به کاربه ده ستان، پاره دان، هه روه ها تۆمار کردنی کۆمپانیا . ده بێ هه روه ها ئه رکی باج دان و مافی که م کردنه وه ی باج گه ر ئه رکی ئه وه ت هه بێ باجی ناراسته خۆ بده ی .

وه ک کاسبکار ده بێ ئاگاداری قه ره بووکردنه وه ی بایی خانه نشینی و بیمه ی بێکاری کرێکاره کانی بێت . ئه و خه رجانه ی دیکه ی که ده بێ کاسبکار بدات بریتین له پاره ی بیمه ی کرێکاران، بیمه ی کۆمه ڵایه تی و باجی داهات . کاسبکار ده بێ ئاگاداری یاسا و دستووره کانی پێوه ندیدار به به کاربردنی کرێکار، په یمان به ستن له گه ڵ کرێکار، دانی هه قده ستی کرێکاران بێت . له فینلاند هه ر کاسبکارێک ئه رکداره به ده فته ری حیسابات .

زانیاری زیاتر

زانیاری زیاتر لە مەڕ دامەزراندنی کۆمپانیای بازرگانی لە فینلاند دەتوانی بۆ نموونە لە ناوەندەکانی خوارەوە وەرگری:

  • ناوەندی کۆمپانیاتازەدامەزراوەکان ( Uusyrityskeskus )
  • بازەرگانی لە فینلاند ( Yritys-Suomi )
  • فەرمانگەی کاروبازرگانی
  • ناوەندی بازرگانی، پێوەندی و ژینگە

هەروەها لە گەڵ رێنوێنی دامەزراندنی کۆمپانیای تایبەت بۆ کۆچبەران کە لەلایەن ناوەندی کۆمپانیاتازەدامەزراوەکان ( Uusyrityskeskus )ەوە بڵاو کراوەتەوە ئاشنا ببە. نامیلکەی رێنوێنەکە بە زمانەکانی خوارەوە دەست دەکەوێت:

فینلاندی
سوێدی
ئینگلیزی
رووسی
ئێستۆنی
فەرانسی
چینی
عەرەبی
تورکی
سۆمالی
کوردی



Back | Top