Yhdistykset Helsingissä
ڕێکخراوه‌کان له هلسینکی‌دا
له لاپه‌ڕه سه‌رتاسه‌ریه‌کانی ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی رێکخراو و ریکخراوه‌کانی کۆچبه‌ران له فنلاندای تێدایه.
یارمه‌تیه‌کان له هلسینکی‌دا
ئه‌و
ڕێکخراوانه‌ی که له ناو شاری هلسینکی‌دا کار وچالاکی ده‌که‌ن ده‌توانن بۆ خه‌رجی چالاکیه‌کانیان له شاره‌وانی هلسینکیه‌وه داوای یارمه‌تی بکه‌ن. فۆرمی داواکان ده‌توانن له بنکه‌کانی زانیاریه‌وه یان له‌و دائیره و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌وه وه‌ری بگرن، که داوای یارمه‌تیه‌که‌ی لێ ده‌کرێ. زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن به دائیره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی شاری هلسینکیه‌وه به فنلاندی.
هه‌موو ساڵێك له مانگی دوانزه‌دا ئاگاداری گشتی له رۆژنامه‌کان ولاپه‌ره‌ی ئاگاداری مه‌لبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داواکردنی یارمه‌تیه‌کانی سالێ دواتر بڵاوده‌کرێته‌وه.