Verotus
کارتی باج و رێژه‌ی سه‌دیی باج
له فنلاندا ده‌بێ باج له هه‌موو داهاتێک بدرێ. کاتێک ده‌چیته سه‌ر کار، له بیرت بێ له نزیکترین فه‌رمانگه‌ی باجه‌وه کارتی باج ده‌ربهێنیت و یه‌کسه‌ر بیده‌یته خاوه‌نکاره‌که‌ت. به‌بێ کارتی باج 60% مووچه‌که‌ت باجی لێ ده‌ڕوات. له‌بیرت بێ گرێبه‌ستی کاره‌که‌ت که مووچه‌که‌ی تێدا نووسراوه له‌گه‌ڵ خۆت بۆ فه‌رمانگه‌ی باج بیبه‌یت. له کارتی باجهکهتدا ڕێژه‌ی سه‌دی باجهکهتی تێدا نووسراوه. ئه‌گه‌ر بێجگه له کاره‌که سه‌ره‌کیه‌که‌ت کارێکی ترێش بکه‌یت، ئه‌و کاته کارتی باجی داهاتی لاوه‌کی به‌کار بهێنه، که ئه‌وه‌یش یه‌کسه‌ر ده‌بێ بیده‌یته ده‌ست خاوه‌ن کاره‌که‌ت.
ڕێژه‌ی سه‌دی باج په‌یوه‌ندی به مووچه‌وه هه‌یه، که ده‌توانیت له هه‌ر کاتێکێ ساڵدا بیگۆڕیت ئه‌گه‌ر داهاته‌که‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. خۆت سه‌یری داهاته‌که‌ت و ڕێژه‌ی سه‌دی باجه‌که‌ت بکه، چونکه ئه‌گه‌ر باج زۆر که‌م بده‌یت، ناچار ده‌بیت ساڵی دواتر ئه‌و باجه بده‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر پێویستیت به ڕاوێژ هه‌یه، پێویسته له نزیکترین فه‌رمانگه‌ی باج بپرسیت.
کارتی باچ پێویست ناکات داوابکرێت ئه‌گه‌ر له‌لای تاکه که‌س کار بکه‌یت و داهاتی ساڵانه‌ت له خوار 1500 ئێورۆ بێت. به‌ڵام بۆ شه‌ریکه ده‌بێ هه‌میشه کارتی باج ببریت. له هه‌ردوو حاڵهکهتهدا ده‌بێ هه‌میشه ئاگاداریی باج بکریت.
ئاگاداریی باج
ئاگاداریی باج هه‌موو ساڵیک ده‌بێ بنووسرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج له مانگی ئاپریلدا بۆ هه‌موو مووچه خۆرێک ئاگاداری له‌وه پێش پڕکراوه‌ی باجه دراوه‌کانیان ده‌نێرێت. ئه‌و زانیاریانه‌ی که دیاری کراوه بۆ نموونه له خاوه‌نکاره‌کانه‌وه، له بانکه‌کانه‌وه، له شه‌ریکه‌ی تهئمینهکانهوه و له فه‌رمانگه‌ی کێلاوه وه‌رگیراوه.
ئه‌گه‌ر له‌و زانیاریانه‌دا هه‌ڵه یان که‌م وکوڕی تێدا بێ، ده‌بێ بۆ خۆت چاکیان بکه‌یت. دوای ئه‌وه فۆرمه‌که به ئیمزاکراوهیی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج ده‌نێردرێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو زانیاریه‌کان ته‌واو بن. ئه‌وا ئه‌و ئاگاداری باجه که له‌وه‌پێشه‌وه پرکراوه‌ته‌وه پێویست به ناردنه‌وه ناکات.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی باج له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجه‌وه
به زمانی فنلاندی
(suomeksi)، سویدی (ruotsiksi)، ئینگلیزی (englanniksi) و ڕووسی (venäjäksi)به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
ده‌شتوانیت له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجه‌وه کارتی باج به زمانی فنلاندی(suomeksi)، سویدی (ruotsiksi) یان به ئینگلیزی (englanniksi) داوا بکه‌یت.
له لاپه‌ڕه‌کانی Expat Finland سه‌باره‌ت به سیستمی باج له فنلاندا به‌زمانی ئینگلیزی زانیاری هه‌یه.