Ulkomaiset tutkinnot Suomessa
بڕوانامەی بیانی لە فینلاند
گەردەتهەوێ لە فینلاند کار بکەی و بڕوانامەی بیانیت هەیە، دەتوانی بڕوانەمەکەت لە فینلاند دانی پێ بهێنی. دانپێنانی بڕوانامە (
tutkinnon tunnustaminen
) بە واتای بڕیاردان لە مەڕ ئاستی بڕوانامەکەتە بۆ داخوازی کار یان شوێنی خوێندن. دانپێنان بە بڕوانامەکە بە پارەیە و لە دەزگای پەروەردەوفێرکردن داوا دەکرێت. لەوانەیە بۆ ناونووسی پێویست بە دانپێنانی بڕوانامەکە نەبێت.
دەتوانی لە دەزگای بەرێوەبەری پەروەردەوفێرکردن داوای
بەرانبەری بڕوانامە
ی بیانی لە گەڵ بڕوانامەی فینلاندی بکەیت. بەرانبەری بڕوانامە بۆ ئەوە چاکە کە کاتێک داوای کارێک دەکەیت و لەوێ داوای بڕوانامەی خوێندنی بەرز بکرێت.
هەندێک لە پیشەکان لە فینلاند لە رێساکراون. رێساکران بەو واتای ئەو کارە دێت، کە داواکاری کارەکە دەبێ ئاستی خوێندنێکی دیاری کراوی هەبێت. گەر دەتهەوێ لە پیشەیەک بخوێنی کە رێساکرابێت، پێویستت بەبڕیاری دەزگای بەرپرسیار لەو پێوەندیەدا هەیە بەرلەوەی کە بتوانی دەست بە پیشەکەت بکەیت. لە
ماڵپەری دەزگای بەرێوەبەری پەروەردەوفێرکردن
دا لیستی پیشە رێساکراوەکان و دەزگای دەوڵەتی بەرپرس دانراون.
مه‌ڵبه‌نده‌کانی رێنوێنی ئه‌مارێ
(
Amare-ohjauskeskukset
) له هلسینکی، کۆتکا، کۆوڤۆڵا و لاهتی‌دا
به زمانی فنلاندی و ئینگلیزی راوێژ پێشکه‌شی که‌سانێك ده‌که‌ن که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵگه‌ی خوێندنی باڵایان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه
گه
ر
ده
ته
وێت
در
ێژه به خوێندن له فینلاند بده‌یت، به‌بوونی به‌ڵگه‌ی خوێندنی بێگانه ده‌کرێت به ته‌واوی وانه سه‌ره‌کیه‌کان یان به‌شێکیان نه‌خوێنیت. له‌م باره‌وه خوێندنگاکه خۆی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، ئیتر پێویست به ته‌عدیل یان په‌سه‌ندکردنی به‌ڵگه‌که‌ت ناکات. له خوێندنگاکه پرسیاری زیاتر بکه.
له
فینلاند
کارکردن
له
پیشه
ی
به
شی
ته
ندروستیدا
ئایا تۆ له وڵاتێکی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا خوێندنی به‌شی ته‌ندروستیت خوێندوه و ده‌ته‌وێت له فینلاند کار بکه‌یت؟ زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌که به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ئایا تۆ له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا خوێندنی به‌شی ته‌ندروستیت خوێندوه و ده‌ته‌وێت له فینلاند کار بکه‌یت؟ زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌که به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی