Työ- ja elinkeinotoimisto
دائیره‌کانی کاروبژێوی (TE-toimisto)به‌شێکن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کار. گرنگترین خزمه‌تگوزاریه‌کانی بریتین له کار په‌یداکردن، خوێندن وڕاهێنانی هێزی کار، ڕێنمایی و ڕاوێژ بۆ هه‌لبژاردنی پیشه وهه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری دانی زانیاری له‌سه‌ر خوێندن و ڕاهێنان و پیشه‌ی جۆراوجۆر.هه‌روه‌ها جێگیربوونی کۆچبه‌رانیش به‌شێکه له ئه‌رکه‌کانی دائیره‌کانی کاروبژێوی. له ڕێگه‌ی دائیره‌کانی کاروبژێویه‌وه ده‌کرێ بۆ نموونه داوای کۆرسی زمانی فنلاندی بکرێ. له ڕێگه‌ی دائیره‌ی کاروبژێویه‌وه ده‌توانرێ زانیاری سه‌باره‌ت به شوێنی کاری ئازاد بکرێ. داواکارانی دائیره‌ی کاروبژێوی ده‌توانن له کێڵاوه داوای یارمه‌تی بێ‌کاری بکه‌ن.
زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی کار یی بانکی زانیاری‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که، چۆن دائیره‌ی کاروبژێوی خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات به داواکارانێک که به‌شوێن کاردا ده‌گه‌ڕێن.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی دائیره‌ی کاروبژێوی له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کار به‌ده‌ست ده‌هێنیت. له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا هه‌روه‌ها نامیلکه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی دائیره‌ی کاروبژێوی به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدایه:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
نزیکترین دائیره‌ی کار
وبژێوی
له کوێیه؟