Työ pääkaupunkiseudulla
کار له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
زۆربه‌ی کۆچبه‌رانی فنلاندا له ناوچه‌ی پایته‌ختدا ده‌ژین. زۆربه‌ی ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی که له ناوچه‌ی پایته‌ختدا له به‌شی بازار، پیشه‌سازی، کشت وکاڵ و باخ وباخات، پاککردنه‌وه و فرۆشیاریدا، هه‌روه‌ها له به‌شی په‌روه‌رده و خوێندندا، له کاری ئۆتیل و چێشتخانه‌دا و له به‌شی شۆفیری وهات وچۆدا کاریان به‌ده‌ست هێناوه.
له ئاینده‌شدا وامه‌زه‌نه ده‌کرێ که شوێنی کاری ده‌که‌یش بکرێنه‌وه به‌تایبه‌تی له به‌شی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌دا وئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی تریش که له په‌یوه‌ند به کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی‌دایه. فنلاندا پێوێستی به کاسبکاران و خاوه‌نکارانی تازه هه‌یه.
له ماڵپه‌رێ بانکی زانیاری‌دا له‌لاپه‌ره‌ی کار دا زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به داواکردنی کار، مافه‌کان و ئه‌رکه‌کانی کرێکار، ته‌ئمینی بێ‌کاری و دامه‌زراندنی کاروکاسبی له‌فنلاندایه‌ی تێدایه.
له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری له‌لاپه‌ره‌ی دائیره‌کانی کار و بژیوی دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به دائیره‌کانی کار بژێوی له فنلاندا بخوێنه‌ره‌وه.
کار له هلسینکی‌دا
کار له ئێسپۆدا
کار له ڤانتادا
کار له کاونیانین‌دا
گه‌ڕان به‌دوای شوێنی کاردا
له ماڵپه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ڕه‌ی جیگای کاری کراو ه لینکی بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه تێدایه که ئاگاداری شوێنی کاری ئازادیان تێدا به‌ده‌ست دێت.
شاره‌وانیه‌کانی ناوچه‌ی پایته‌خت وه‌ك خاوه‌نکار
میترۆپۆلێکی ئێجگار باش (Mainio metropoli)
شاره‌وانیه‌کانی ناوچه‌ی پایته‌خت واته هلسینکی، ئێسپۆ، ڤانتا و کاونیانین کار به نزیکه‌ی 70000 که‌س ده‌ده‌ن. ئه‌م شاره‌وانیانه خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌که به‌رهه‌م ده‌هێنن.
شاره‌وانیه‌کانی ناوچه‌ی مێترۆپۆل داوای که‌سانی به‌توانا له به‌شی جۆراوجۆردا بۆ هه‌موو جۆره کاروباریك ده‌که‌ن. له شوێنه‌کانی کاری شاره‌وانی‌دا ده‌بێ که‌سه‌که به گشتی بتوانێ باش به فنلاندی و/یان سویدی قسه‌بکات. له ماڵپه‌ڕی مێترۆپۆلێکی ئێجگار باش‌دا (Mainio Metropoli) زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
سێورێ (Seure)
سێورێ شه‌ریکه‌ی خزمه‌تگوزاری کارمه‌ندانی خودی شاره‌وانیه‌کانی ناوچه‌ی پایته‌خته، که له‌و رێگایه‌وه ده‌کرێت به‌شوێن کاری جێگریی کورت ماوه‌دا بگه‌ڕێی بۆ نموونه له رێگه‌ی فێرگه‌کانه‌وه، باخچه‌ی منداڵانه‌وه، نه‌خۆشخانه‌کانه‌وه و بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌کانه‌وه.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به سێورێ به فنلاندی .
ناوچه‌ی هلسینکی.فی-ده‌روازه (HelsinginSeutu.fi -portaali)
له ماڵپه‌ڕی ناوچه‌ی هلسینکی.فی - ده‌روازه‌دا لینك و زانیاری به‌سوودی سه‌باره‌ت به بازاری کاری ناوچه‌ی پایته‌خت به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی تێدایه.
دامه‌زراندنی کاروکاسبی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
کاروکاسبی هلسینکی ( YritysHelsinki )
کاروکاسبی هلسینکی ( YritysHelsinki ) خزمه‌تگوزاری کاروکاسبی هاوبه‌شه بۆ کۆچبه‌ران له ناوچه‌ی پایته‌ختدا که سه‌باره‌ت به‌هه‌موو کاروبارێکی کاسبکاری ڕاوێژ پێشکه‌ش به کۆچبه‌ران ده‌کات.
ڕاوێژی کاسبکاری به‌م زمانانه پێشکه‌ش ده‌کرێت: فنلاندی، سویدی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، ئێستۆنی، ڕووسی و عه‌ره‌بی.
کاروکاسبی هلسینکی ( YritysHelsinki )
Kaisaniemenkatu 6 A, 6. krs (نهۆمی شه‌شه‌م)
00099 شاره‌وانی هلسینکی ( 00099 Helsingin kaupunki )
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0931036360
ژماره‌ی فاکس: 0931036369
کراوه‌یه له رۆژه‌کانی دووشه‌ممه -هه‌ینی کاتژمێری 8:30-16:30
زانیاری سه‌باره‌ت به کاروکاسبی هلسینکی به فینلاندی ، سوێدی ، ئینگلیزی ، ئێستۆنی ، رووسی و عارەبی .
له ماڵپه‌ڕی Helsinki Business Hub زانیاری سه‌باره‌ت به هلسینکی وه‌ك شاری کاروکاسبی به زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت .
بنکه‌کانی کاروبژێوی (Työ- ja elinkeinokeskukset)
بنکه‌کانی کاروبژێوی کاروچالاکی کاروکاسبی به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن و خزمه‌تگوزاری سه‌رمایه‌گوزاری، راوێژ و گه‌شه‌پێدان پێشکه‌ش به پرۆژه‌ی کاروکاسبی ده‌که‌ن.
بنکه‌ی کاروبژێوی ناوچه‌ی تازه‌وڵات (Uudenmaan TE-keskus)Maistraatinportti 2
00241 هلسینکی ( 00241 HELSINKI )
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 010191450
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بنکه‌کانی کاروبژێوی به فنلاندی ، سویدی ، ئینگلیزی و ڕووسی .
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی شه‌ریکه له‌فنلاندی له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاریه‌وه لاپه‌ڕه‌ی کاروکاسبی ئازا د به‌ده‌ست دێت.