">
Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



کار

Työ

" کار ئه نجام ده ره که ی فێر ده کات "
( په ندێکی ئێستۆنی )

له م لاپه ڕه ی ماڵپه ڕانه دا زانیاری سه باره ت به که لتووری کارکردنی فنلاندی به ده ست ده هێنیت وه ئه وه ی که له کوێوه ده توانیت شوێنی کار په‌یدا بکه‌یت ، چۆن داوای کارده‌که‌یت ، هه روه ها ئه گه ر بێکار بکرێیت له کوێوه یارمه‌تی وه رده گریت . له ماڵپه ره که دا هه روه ها زانیاری سه باره ت به پیشه‌ی جۆراوجۆر و شێوه‌کانی کار ، دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی کاسبی ئازاد ، شوێنی کاری به‌تاڵ ، نه‌قابه‌کان ، باج ، یارمه‌تی خانه‌نشینی و پارێزگاری له‌ سه‌لامه‌تی کار .

ئایا به مه به ستی کارکردن نه‌خشه‌ی گواستنه‌وه‌ت بۆ فینلاند به‌ده‌سته‌وه‌یه‌؟ ( Suunnitteletko muuttoa töihin Suomeen?)

تکایه‌ سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ‌یه‌ بکه‌ که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه سه‌باره‌ت به‌ فینلاند‌ به‌ ئینگلیزی( englanniksi پۆله‌ندی ( puolaksi ) یان ڕۆمانی ( romaniaksi ) ئاماده‌کراوه‌.

له‌ ماڵپه‌ڕی فنوێرك  ( Finnwork ) دا زانیاری سه‌باره‌ت به‌ یاساکنی کارکردن له‌ فینلاند به‌ده‌ست دێت.

له‌ ماڵپه‌ڕی فنوێرك ( Finnwork ) ی وه‌زاره‌تی کاروبژێوی زانیاری بۆ ئه‌و خاوه‌نکارانه‌ی که‌ کرێکاری بێگانه‌یان به‌کرێ گرتوه‌ وهه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که‌ بۆ کارکردن دێن بۆ فینلاند و ئه‌و بێگانانه‌ش که‌ له‌ فینلاند ده‌ژین، به‌ده‌ست دێت.

له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا باسی یاساکانی ژیانی کاری، ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی که‌ بۆ کارکردن پێویستن وه‌ که‌لتووری فنلاندی ده‌کات. هه‌روه‌ها زانیاری سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی گرێبه‌ستی کارکردن و لانی که‌می کرێ وهه‌روه‌ها بابه‌تی باج و بیمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان تێدایه ‌.

زانیاری بە زمانەکانی خوارەوەیە:

فینلاندی
سوێدی
ئینگلیزی
فەرانسی
ئێستۆنیایی
رووسی
پۆلەندی

زانیاری زۆر گرنگ لە پێوەندی لە گەڵ ژیانی کاری فینلاندی بە زمانی:

فینلاندی
ئینگلیزی
ئێستۆنی
رووسی
ئێسپانی
فەرانسی
عەرەبی
ئاڵبانی
چینی
سۆمالی
تورکی
کوردی

دانپێنانی بڕوانامە لە فینلاند

ئایا دەتهەوێ لە فینلاند کار بکەی و لە بڕوانامەیەک کە لەدەرەوەی فینلاندەوە بەدەستت هێناوە کەڵک وەرگری؟ دەتوانی لە دەزگای پەروەردەوفێرکردن داوای دانپێنان بە بەڵگەنامەکەت بکەی. زانیاری لە مەڕ دانپێنان بە بڕوانامەی بیانیەکان لە فینلاند لە ماڵپەری دەزگای کاروباری پەروەردەوفێرکردن دەست دەکەوێت.

ئایا ده‌ته‌وێت کار له‌ فینلاند به‌ده‌ست بهێنیت و که‌ڵك له‌ بڕوانامەکەت وه‌رگر‌یت، که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی فینلاند ته‌واوت کردوه‌؟ ئه‌گه‌ر خوێندنی باڵات له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ETA ته‌واو کردبێ ئه‌وا ده‌توانیت داوای ته‌عدیلی به‌ڵگه‌ی خوێندنه‌که‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندن بکه‌یت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنه‌که‌ت له‌ وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئێتا ته‌واوکردبێ ئه‌وا ده‌توانیت داوای په‌سه‌ند کردنی به‌ڵگه‌ی خوێندنه‌که‌ت بکه‌یت.

مافی کارکردنی پیشەیی

له‌ فینلاند بۆ‌ هه‌ندێ پیشه‌ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار بکه‌یت پێویستیت به‌ به‌ده‌ستهێنانی مافی کارکردن له‌ پیشه‌که‌دا هه‌یه‌. ئه‌م جۆره‌ پیشانه‌‌ بۆ نموونه‌ بریتین له‌‌ پیشه‌ی کاروباری ته‌ندروستی. له‌ ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندندا زانیاری سه‌باره‌ت به‌م پیشانه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ مافی کارکردن له‌ پیشه‌که‌ی‌ لێ داوا ده‌که‌یت، ده‌ست ده‌که‌وێت. یاساکان له‌م په‌یوه‌نده‌دا جیاوازن و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئایا تۆ هاووڵاتی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا یان وڵاتانی یه‌کێتی ئابووری ئه‌وروپاییت یان نا.

زانیاری زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌و شوێنانه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت که‌ بڕیاری مافی کارکردن له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی پیشه‌کان ده‌ده‌ن. زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندندا به‌ده‌ست دێت.

یه کسانی و به رابه ری له ژیانی کاری دا

یاسای یه کسانی   هه ڵاواردن بۆ نموونه   له کاتی وه رگرتنی که سان بۆ سه ر کار یان بۆ خوێندن قه ده غه ده کات ‌. زانیاری سه باره ت به م بابه ته به م زمانانه ی خواره وه هه یه ( شێوه ی pdf ، 345 کیلۆبایت، 18 لاپه ڕه ‌):

فنلاندی
 ئینگليزی
سویدی
رووسی
عه‌ره‌بی
سۆمالی
ئێسپانیایی

فه‌ره‌نسی

ئه گه ر زانیاری زیاترت به فنلاندی سه باره ت به ژیانی کاری، ده ستووره کانی یاسا، مافه کان و ئه رکه کان، گرێبه ستی کارکردن و هتد، له په یوه ند به بابه ته کانی کارکردنه وه پێویست بێ ئه وا سه یری کلیلی بازاری کار  (työmarkkina-avain) بکه ‌.

ژن و پیاو بە پێی یاسای فینلاند یەکسانن. دەبێ لە کار ژنان و پیاوان وەک یەک هەڵسوکەوتیان لە گەڵ بکرێت. مرۆڤ نابێ لە کەسانی دیکە خراپتر ببیندرێ، بە هۆی پلەی کاری، دووگیانی یان بەتەمەنی خۆیەوە. زانیاری زیاتر لە مەڕ یەکسانی لە کاردا لە ماڵپەری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندوروستی ( Sosiaali- ja terveysministeriö ) بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی دەدۆزرێتەوە.



Back | Top