Töihin Suomeen
گه‌ر بیانی بیهه‌وێ له فینلاند کار بکات، ئه‌و پێویستی به مۆڵه‌تی ئیقامه له‌و وڵاته هه‌یه.
مۆڵه‌تی ئیقامه‌ی کرێکار
گه‌ر شوێنی کارت له فینلاند بێت، ده‌توانی داوای ئیقامه‌ی کرێکاری له فینلاند بکه‌ی. یه‌که‌م مۆڵه‌ت ده‌بێ به‌رله داواکه‌ت بۆ هاتنت بۆ فینلاند و له‌رێگای نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی وڵاتی فینلاند له‌و وڵاته‌دا بدرێت.
که‌داوای مۆڵه‌تی ئیقامه‌ی کرێکاری ده‌که‌ی، له بیرت نه‌چی ده‌بێ فۆرمی پاشكۆ که له‌لایه‌ن خاوه‌ن ئیش و پڕبکرێته‌وه و ئیمزا دبکڕێ و بکرێته پاشکۆی داوای مۆڵه‌تی ئیقامه(
TM 0.54
). گه‌ر نووسینگه‌ی کاروبازرگانی داواکه قبووڵ بکه‌ن، ئه‌وا نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری ده‌توانێ مۆڵه‌تی ئیقامه به داخوازیکار بدات. له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی کار‌و بازرگانی دا ناونیشانی ئه‌و نووسینگانه‌ی ده‌دۆزیه‌وه که کاری پێداچۆنه‌وه له سه‌ر داوای مۆڵه‌ت و تۆمار کردن ده‌که‌ن. ره‌وتی داوای مۆڵه‌ت کردن له‌وانه‌یه‌ک بخایه‌نێت.
گه‌ر داوای درێژه‌دانی مۆڵه‌تی کرێکار له فینلاند ده‌که‌ی، داواکاریه‌که‌ت ببه بۆ پۆلیسی ناوچه‌ی خۆت.
مۆڵه‌تی ئیقامه بۆ بازرگان و کاسبکار
هاووڵاتیانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و که‌سانی هاوچه‌شن ده‌توانن سه‌ربه‌خۆ یانه پڕۆژه‌ی کاروکاسبی خۆیان له فینلاند بخه‌نه
گه‌ڕ. به‌ڵام که‌سانی تر پێویستیان به مۆڵه‌تی نیشته‌جێی کاسبکاری هه‌یه، ئه‌گه‌ر
بیانه‌وێ پرۆژه و کار‌و کاسبی له‌فینلاندبخه‌نه‌گه‌ڕ.
داوای مۆڵه‌تی ئیقامه بۆ فینلاند له بالیۆزخانه‌ی فینلاند له وڵاتی شوێنی نیشته‌جێ بوونت داوا بکه. ته‌نیا کاسبکارانێک ده‌توانن مافی نیشته‌جێ بوون وه‌رگرن که بازرگانیه‌که‌یان سوودمه‌ند بێت. ) ناوه‌نده‌کانی بازرگانی، پێوه‌ندی و ژینگه
(ELY-keskukset)
(که پێشتر ناوه‌ندی کاروبه‌ری و بازرگانی
TE-keskus
پێی ده‌وترا)، له پێوه‌ندی به‌سوودبوون سه‌رکه‌وتووبوونی کاری بازرگانی لێکدانه‌وه ده‌کات و بڕیار ده‌دات داخوا کاری بازرگانی هه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی هه‌یه یان نه و یاخود داخوا کاسبکار ده‌توانێ له رێگای ئه‌و کاریه‌وه به راده‌ی پێویست بژێوی خۆی ده‌ربخات. گه‌ر بڕیاری ناوه‌ندی
ELY
ئه‌رێنی بێت، ئه‌وا نووسینگه‌ی کۆچبه‌ران مافی نیچشته‌جێ بوون به‌و کاسبکاره که خوازیاری نیشته‌جێ بوون له فینلانده ده‌دات.
زانیاری زیاتر
زانیاری
زیاتر سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی نشینجێ بوونی کاسبکار له
ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی کۆچبه‌ریدا
به زمانه‌کانی فینلاندی ،سویدی و ئینگلیزی هه‌یه.
له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی کۆچبه‌ریدا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ڤیزا و مۆڵه‌تی نشینگه‌یی بۆ هاوولاتیانی (EU/ETA) به زمانی فینلاندی، سویدی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی و ڕووسی به‌ده‌ست دێت.
نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری
Maahanmuuttovirasto
له رۆژانی سێ شه‌ممه، چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه له کاتژمێر 10 تا 11ی سه‌رله به‌یانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێوه‌ندیدار به مافی نیشته‌جێ بوونی کرێکاران، کاسبکاران و بازرانان ده‌داته‌وه. ژماره‌ی ته‌له‌فۆن
071 873 3710
له ماڵپه‌ڕی کاری بانکی زانیاری‌دا
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به که‌لتووری ژیانی کاری له
فینلاند
، داواکردنی کار، دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی کاسبی خۆ و ته‌ئمینی بێ‌کاری به‌ده‌ست
ده‌هێنیت
.
له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ژیان و کارکردن له
فینلاند
به‌م زمانانه‌ی
خواره‌وه
:
فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی
له به‌شی مۆڵه‌ته‌کانی ماڵپه‌ری بانکی زانیاری دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت با کاری کارتی پێناسه‌ی بیانیان به‌ده‌ست دێت.