Terveys Vantaalla
ته‌ندروسی له ڤانتادا
له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌ندروستی بانکی زانیاری‌دا باسی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له فنلاندا ده‌کرێت.
له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به‌ده‌ست دێت.
ده‌توانرێ هه‌میشه ته‌له‌فون بۆ خزمه‌تگوزاری ڕاوێژی ته‌ندروستی 0910023 بکرێت، کاتێك پێویستیت به زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یان رێنوێنی بۆچاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی هه‌بێت. لینکه‌کان به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
بنکه‌کانی ته‌ندروستی
له ڤانتادا هه‌شت بنکه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه که له‌وێدا نه‌خۆشه‌کان ده‌توانن بۆ لای دوکتۆر، یارمه‌تیده‌ری دوکتۆر و سسته‌ر بچن. بنکه‌کانی ته‌ندروستی لێپرسراون له چاره‌سه‌رکردنی به‌په‌له‌ی خه‌لکی ڤانتا له‌کاتی رۆژانی کاری‌دا کاتژمێر 8-16. له مالپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتادا زانیاری زیاتر به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی سه‌باره‌ت به پێشوازیکردنی بنکه‌کانی ته‌ندروستی له نه‌خۆش به‌ده‌ست دێت.
پۆلیکلینكی ئێشکگر
ئێواران و رۆژه‌کانی کۆتایی هه‌فته واته له‌و کاتانه‌دا که به فه‌رمی کار ناکرێت له‌کاتی پێوێست بوون به چاره‌سه‌ری ده‌ست به‌جێ خه‌لکی ڤانتا ده‌توانن سه‌ردانی ئیشکگری په‌یاس بکه‌ن. پۆلیکلینیکی ئێشکگر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کهسانێكه که کت‌وپڕ و به قورسی نه‌خۆش ده‌که‌ون یان بۆ ئه‌وانه‌ی که پێویستییان به چاره‌سه‌ری ده‌م وده‌سته هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که ته‌ندروستی گشتیان له پرێکدا به رێژه‌یه‌کی زۆر لاواز ده‌بیت.
نه‌خۆشخانه‌ی په‌یاس (Peijaksen sairaala)
Sairaalakatu 1
01400 Vantaa
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0947167060
ژماره‌ی فاکس: 0947167576
زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی
کاروباری ته‌ندروستی خێزانی منداڵدار
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتادا زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به ڕاوێژگاکانی دایکایه‌تی و مندالانی ڤانتا به فنلاندی ، سویدی و ئێنگلیزی به‌ده‌ست دێت.
کاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت
کاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت، له کاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی به نزیکترین بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌وه بکه، یان ته‌له‌فون بکه بۆ ژماره‌ی 0910023 واته بۆ ڕاێژی ته‌ندروستی، که 24 کاتژمیره‌که‌ی شه‌و ورۆژ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئێشکگری منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی پهیاسدا (سه‌یری زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن له سه‌ره‌وه بکه).
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له فێرگه‌دا
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتادا زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له فێرگه‌دا به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت.
دووگیانی
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتادا زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به ڕاوێژگاکانی دایکایه‌تی و مندالانی ڤانتا به فنلاندی ، سویدی و ئێنگلیزی به‌ده‌ست دێت.
ته‌ندروستی ده‌روونی
له لاپه‌ڕه‌ی باره‌کانی قه‌یران بانکی زانیاری ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی کێشه ده‌روونیه‌کان له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به‌ده‌ست دێت.
له کاتی هاتنه کایه‌ی هه‌ر کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی ده‌روونی پێویسته له کاتی کاری فه‌رمیدا به پله‌ی یه‌که‌م له بنکه‌ی ته‌ندروستی خۆوه داوای یارمه‌تی بکرێت. کاته‌کانی پێشوازی بنکه‌کانی ته‌ندروستی و کات گرتن به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
ئێشکگری سایکۆلۆجیستی گه‌وره‌ساڵان
بۆ حاڵه‌تی به‌په‌له ئیشکگریی له نه‌خۆشخانه‌ی پهیاسدایه (سه‌یری زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن له به‌شی پۆلیکلینیکی ئێشکگر بکه).
ئێشکگری سایکۆلۆجی ده‌روونی بۆ منداڵان و لاوان
له رۆژانی کاری فه‌رمیدا وله‌کاتی رۆژدا ئه‌گه‌ر پێویستیت به چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌بوو، ئه‌وا بنکه‌کانی ته‌ندروستی له کاتژمێری 8-16 له به‌شی پێشوازی گه‌ره‌ك و شوێنه‌کانی ژیاندا پێشوازیت لێ ده‌که‌ن. له ماڵپه‌ڕی لقی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش له هلسینکی و تازهوڵاتدا زانیاری سه‌باره‌ت به ئێشکگری مندالان بۆ هه‌ر رووداوێك که له‌کاتی تردا ڕووده‌دات به زمانی فنلاندی ، سویدی وئینگلیزی .
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌م ودان
شوینی تایبه‌تی به کاتگرتن له رۆژانی دووشه‌ممه - پێنج شه‌ممه کاتژمێر 7:30-15 و رۆژانی هه‌ینی و عارفه‌کان کاتژمێر 7:30-14 خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات به‌و ژمارانه‌ی خواره‌وه:
0983923805 (رۆژهه‌لاتی ڤانتا)
0983935300 (رۆژئاوای ڤانتا)
دوکتۆری دانی ئێشکگر له رۆژانی کاری فه‌رمیدا کاتژمێری 8-14 له بنکه‌کانی ته‌ندروستی تیککوریلا و موورمهکیدا کارده‌که‌ن. کاتگرتن له کاتژمێری 7:30 وه به‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات. که‌سانێك که ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه و پێوێستییان به چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی هه‌یه له نزیکترین بنکه‌ی ته‌ندروستی ده‌م ودانی شوێنی ژیانیاندا دوای کاتگرتن چاره‌سه‌ریان ده‌کرێت.
ئێشکگری دوکتۆری دان له کۆتایی هه‌فته‌دا
ئێشکگری دوکتۆری دان له بنکه‌ی ته‌ندروستی تیککوریلا رۆژانی شه‌ممه کاتژمێری 10-13 و یه‌کشه‌ممان و رۆژانی پشوو له کاتژمێری 11-13 به‌هه‌موو دانیشتوان خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات. کاتگرتن له رۆژانی شه‌ممه‌دا له کاتژمێری 9:30وه کراوه‌یه و له رۆژانی یه‌کشه‌ممه و رۆژانی پشوو له کاتژمێری 10:30وه کراوه‌یه به ژماره ته‌له‌فونی 0983923805.
له ماڵپه‌ڕی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ری ده‌م ودانی ڤانتا زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی ، سویدی وئینگلیزی به‌ده‌ست دێتس.
خزمه‌تگوزاریه‌کان له په‌یوه‌ند به کیشه‌ی جگه‌ره و ئه‌لکحول وماکی گێژکه‌ره‌وه
له ماڵپه‌ڕی خزمه‌تگوزاریه‌کانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی شاره‌وانی ڤانتادا سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ری کیشه‌ی جگه‌ره و ئه‌لکحول و ماکی گێژکه‌ر له ڤانتادا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی زانیاری به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
بابه‌تی سێکس
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتادا سه‌باره‌ت به ڕاوێژگای به‌رگری له منداڵ بوون و نه‌خشه‌دانانی خێزانه‌وه به زمانی فنلاندی ، سویدی وئینگلیزی زانیاری به‌ده‌ست دێت.
له‌لاپه‌ڕه‌ی بابه‌تی سێکس له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کای سێكس به‌ده‌ست دێت.
خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ژنانه
له کاتی ناڕه‌حه‌تی ژنانه‌دا نه‌خۆشه‌که ده‌توانێ په‌یوه‌ندی به بنکه‌ی ته‌ندروستییه‌وه بکات، که له‌وێ دوکتۆری گشتی نه‌خۆشه ده‌پشکنێ. له بنکه‌کانی ته‌ندروستیدا به‌هه‌رحاڵ دوکتوری تایبه‌ت به نه‌خۆشی ژنان کار ناکات.
بنکه‌کانی ته‌ندروستی ڤانتا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
نه‌خۆشیه سێکسیه‌کان
له کاتێكدا تووشی ناره‌حه‌تی ژنانه وه‌یان بۆریه‌کانی میز ده‌بێت پێوێسته به بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌وه په‌یوه‌ندی بگریت. هه‌روه‌ها خه‌لکی ڤانتا ده‌توانن به‌بێ داوای دوکتۆر بۆ پۆلیکلینیکی نه‌خۆشیه سێکسیه‌کان له هلسینکی بچن.