Terveys pääkaupunkiseudulla
ته‌ندروسی له ناوچه‌ی پایته‌خت‌دا
له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌ندروستی بانکی زانیاری‌دا باسی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له فنلاندا ده‌کرێت.
ده‌توانیت کاتێك ته‌له‌فون بۆ ژماره‌ی مه‌ڵبه‌ندی فریاگوزاری 112 بکه‌یت، که مه‌ترسی گیانی هه‌بێت، که‌سه‌که پێویستی به یارمه‌تی ده‌ست به‌جێی پۆلیس هه‌بێت یان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئاگاداری سه‌باره‌ت به ئاگر که‌وتنه‌وه بدات.
ڕاوێژی ته‌ندروستی به ته‌له‌فون له ناوچه‌ی پایته‌خت‌دا
ده‌توانیت هه‌میشه ته‌له‌فون بۆ ژماره‌ی ڕاوێژی ته‌ندروستی 0910023 بکه‌یت، کاتێك پێویستیت به زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی هه‌بێ یان پێویستیت به ڕێنوێنی پێڕاگه‌یشتن به نه‌خۆشی هه‌بێ. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به زمانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
ده‌توانیت شه‌و ورۆژ واته 24 سه‌عاته بۆ ئه‌و ژماره‌یه ته‌له‌فون بکه‌یت. خزمه‌تگوزاریه‌که جێگای متمانه‌یه و سسته‌ر و یارمه‌تیده‌ری پزیشکی به ئه‌زمون وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. نرخی ته‌له‌فونه‌که به‌گوێره‌ی بڕی وه‌رگرتنی ئۆپێراتۆره‌که +نرخی ته‌له‌فونی محه‌للییه.
زانیاری ته‌ندروستی له هه‌ر یه‌ك له شاره‌وانیه‌کان‌دا
ته‌ندروستی له هلسینکی‌دا
ته‌ندروستی له ئێسپۆدا
ته‌ندروستی له ڤانتادا
ته‌ندروستی له کاونیانین‌دا
هه‌روه‌ها زانیاری و لینکی دیکه سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ناوچه‌ی پایته‌خت‌دا له خزمه‌تگوزاری تۆڕی ناوچه‌ی هلسینکی. فی HelsinginSeutu.fi دا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
کێشه‌کانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی
هاوسه‌ره‌کان ده‌توانن سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی خۆیان داوای یارمه‌تی و ڕاوێژ له یه‌کێتی دانیشتوان و پسپۆڕی تایبه‌تی تیراپیا بکه‌ن.
کاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت
کاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت، له کاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی به بزیکترین بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌وه بکه، یان ته‌له‌فون بکه بۆ ژماره‌ی 0910023 واته بۆ ڕاێژی ته‌ندروستی، که 24 کاتژمیره‌که‌ی شه‌و ورۆژ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. له‌و کاتانه‌دا که چیتر کاتی کارکردنی فه‌رمی نه‌ماوه ده‌توانیت ته‌له‌فون بکه‌یت یان بچیت بۆ ئێشکگری شاره‌وانیه‌که‌ی خۆت. که زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن پێوه له لاپه‌ڕه‌ی ته‌ندروستی بانکی زانیاری‌دا به‌ده‌ست دێت. هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌ی کاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت له بانکی زانیاری‌دا سه‌یر بکه.
بۆ سه‌رپه‌رشتی کاتیی منداڵ ده‌توانرێ پرسیار له‌م شوێنانه‌ش بکرێت<
یه‌کێتی دانیشتوان (Väestöliitto) و یه‌کێتی مانێرهه‌یم بۆ پارێزگاری له منداڵ
(Mannerheimin Lastensuojeluliitto)