Terveys Espoossa
تەندوروستی لە ئێسپۆدا
لە پەرەی تەندوروستی بانکی زانیاری باسی خزمەتگوزاریەکانی تەندوروستی لە فینلاند دەکرێت.
لە پەرەی تەندوروستی ناوچەی پایتەخت دا، زانیاری لە پێوەندی لە گەڵ خزمەتگوزاریەکانی تەندوروستی لە ناوچەی پایتەخت دا دەدۆزرێتەوە.
هەرکات پێویست بە زانیاری لە مەڕ خزمەتگوزاریەکانی تەندوروستی بوو یا خود پێویست بە رێنوێنی لە پێوەندی لە گەڵ چۆنیەتی پێراگەیشتن بە نەخۆشیەک بوو، دەکرێ پێوەندی بە ژمارەی (09) 10023 خزمەتگوزاریەکانی تەندوروستی بکرێت.
دەرمانگاکان
لە دەرمانگاکان بۆ نموونە پێشوازی پزیشک، پەرەستار و سیستەر، و نووژدار دەست دەکەوێت. گەر پێویست بێت، لە دەرمانگاکانەوە نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی تایبەت دەنێردرێت. دانیشتوان سەردانی دەرمانگای گەڕەکی خۆیان دەکەن.
ناونیشانی دەرمانگاکانی شاری ئێسپۆ بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی.
کێشکگری
دەرمانگاکان ئێواران و کۆتایی هەفتەکان داخراون. لەو کاتانەدا نەخۆشیە کوتوپڕ و لەنەکاوەکان و نەخۆشی بە هۆی رووداوە ناخۆشەکان لە بەشی کێشکی نەخۆشخانەی "یۆرڤی" (Jorvi) پێراگەیشتنیان پێ دەکرێت. زانیاری زیاتر لە پێوەندی لە گەل خزمەتی کێشکی نەخۆشخانەییدا لە ماڵپەری شارەوانی ئێسپۆ بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی دەدۆزرێتەوە. هەروەها کێشکگری نەخۆشی مناڵەکانیش لە شاری ئێسپۆ لە نەخۆشخانەی یۆرڤیە.
تەندوروستی بنەماڵە مناڵدارەکان
زانیاری لە مەڕ خزمەتەکانی راوێژگاکانی شارەوانی ئێسپۆ بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی.
کاتی نەخۆشکەوتنی مناڵ
کاتی نەخۆشکەوتنی مناڵ، پێوەندی بە نزیکترین دەرمانگای شوێنی ژیانت بگرە یا خود بە ژمارە تەلەفۆنی (09) 10023 بۆ راوێژکاری تەندوروستی کە شەوانە رۆژە تەلەفۆن بکە. لە کاتی دەرەوەی کاتەکانی ئیداری دەتوانی پێوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی کێشکگری نەخۆشخانەی یۆرڤی بکەی: (09) 4718 3300. خزمەتەکە بە زمانەکانی فینلاند، سوێدی و هەروەها ئینگلیزی پێشکەش دەکرێت.
خزمەتە تەندوروستیەکانی قوتابخانە
لە ماڵپەری شارەوانی ئێسپۆ لە پێوەندی لە گەڵ خزمەتگوزاریەکانی تەندوروستی شارەوانی بۆ قوتابیان و فێرکاران بە زمانەکانی فینلاندی و سوێدی دەدۆزرێتەو.ە
دووگیانی
لە ماڵپەری شارەوانی ئێسپۆدا زانیاری لە پێوەندی لە گەڵ خزمەتەکانی راوێژگە، قۆناغەکانی دووگیانی، ئامادەیی بنەماڵە و لەدایکبوون بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی دەدۆزرێتەوە. هەروەها دەکرێ لە دەرمانگای گەڕەکی خۆت لە پێوەندی لە گەڵ خزمەتەکانی راوێژگە پرسیار بکەیت.
نەخۆشیە دەروونیەکان
لە بەشی کاتە تەنگەژەیی ماڵپەری بانکی زانیاریدا، زانیاری لە پێوەندی لە گەڵ خزمەتەکانی کێشەدەروونیەکان دەدۆزرێتەوە.
کەسێک کە کێشەی دەروونی هەیە، دەتوانێ لە دەرمانگای گەڕەکی خۆی داوای یارمەتی بکات. ناونیشانی دەرمانگاکانی شارەوانی ئێسپۆ بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی.
زانیاری زیاتر لەپێوەندی لە گەڵ خزمەتەکانی کێشەدەروونیەکان لە شارەوانی ئێسپۆ و لینکی پێویست بۆ بەشەجۆراوجۆرەکانی خزمەتگوزاری کێشەدەروونیەکان لە گەڕەکە جۆراوجۆرەکانی ئێسپۆ بە زمانەکانی فینلاندی و سوێدی. زانیاری لە مەڕ نەخۆشی دەروونی بە زمانی ئینگلیزی.
نووژدارکردنی نەخۆشخانەیی نەخۆشیە دەروونیەکان
بۆ نووژدارکردنی نەخۆشیە دەروونیەکان لە نەخۆشخانەدا پێویست بە نامەی ناساندن لە لایەن پزیشکی دەرمانگای گەڕەکەوە یا خود پزیشکی تایبەتی هەیە. لە شارەوانی ئێسپۆ نەخۆشخانەی یۆرڤی خزمەتەکانی پێراگەیشتن بە نەخۆشیەدەروونیەکان ئەندام دەدا و خزمەتی پێراگەیشتنی کراوەی نەخۆشی دەروونی لە لایەن پۆلیکلینکی ناوچەیی نەخۆشخانەی یۆرڤیەوە پێشکەش دەکرێت. پۆلیکلینیکی دەروونناسی نەخۆشخانەی یۆرڤی رۆژانی ئاسایی لە نێوان کاتژمێر 8 ی بەیانی بۆ 16لە رێگای ژمارە تەلەفۆنی (09) 861 3040 پێویستی پێراگەیشتنی نەخۆشخانەیی بەراورد دەکات.
خزمەتە دەروونناسیەکان بۆ مناڵان و بنەماڵە مناڵدارەکان
راوێژگای بنەماڵە بە بنەماڵەکانی مناڵدار و مناڵانی خوارەوەی 13 ساڵ، کە لە ژیانی رۆژانەیاندا کێشەیان و تەنگەژەیان هەیە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. دەکرێ بە بێ نامەی ناساندنی پزیشک پێوەندی بە راوێژگای بنەماڵە بکرێت. دەکرێ بە زمانەکانی فینلاندی و سوێدی پێوەندی بە راوێژگای بنەماڵە بکرێت.
لە کاتی جیابوونەوە و تەڵاق دەکرێ داوای یارمەتی، راوێژ و پشتیوانی لە بەشی بنەماڵەکان بکرێت. زانیاری زیاتر و ناونیشانی راوێژگاکان بە زمانی فینلاندی.
کێشەی پێوەندیی خێزانی
جووتەکان دەتوانن لە سەندیکای دانیشتواان و رێکخراو و ناوەندە تایبەتیەکانی دیکەی دەروون دەرمانی داوای یارمەتی و راوێژ بکەن.
رەوان دەرمانی
خزمەتگوزاری دەروونناسی و رەوان دەرمانیی درێژخایەن لە بەشی خزمەتگوزاری دەرمانی سەرەتایی پێشکەش ناکرێت. زانیاری زیاتر لە پێوەندی لە گەڵ داوای خزمەتی دەروون دەرمانی دا لە ماڵپەری کێلا دەدۆزرێتەوە.
خزمەتی ددان پزیشکی
کاتی ددان پزیشکی لە رێگای ژمارە تەلەفۆنی ناوەندیەوە (09) 8163 0300 ( لە کاتژمێر 7.45-15) داوا دەکرێت. لە کاتی تەنگەژە و بەپەلەدا خزمەتی ددان پزیشکی بۆ گەورەساڵان لە دەرمانگای گەڕەکی کیلۆ (Kilo) پێشکەش دەکرێ و بۆ مناڵان ولاوان لە دەرمانگا گەرەکیەکان. خزمەتگوزاری ددانپزیشکی لە دواهەفتەکان و رۆژانی پشوودان بۆ هەموو دانیشتوانی ئێسپۆ لە ددانپزیشکیی Puolarmetsä ئەنجام دەدرێت.
لە ماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆ زانیاری زیاتر لە پێوەندی لە گەڵ خزمەتی ددان پزیشکی دەدۆزرێتەوە. ناونیشان بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی.
کەسێک کە لە ئێسپۆ خوێندکار یان قوتابیە مافی کەڵک وەرگرتن لە خزمەتەکانی ددانپیزیشکی لە دەرمانگای شوێنی ژیانی خۆی یان فێرگەی خۆی هەیە.
خزمەتی کەسانی گیرۆدەی مادەهۆشبەرەکان بوون
دەرمانگاکان، کارمەندانی فەرمانگەی کۆمەڵایەتی، راوێژگاکان و هەروەها دەرمانگای فێرگەکان خزمەتی دەرمانی دەست هەڵگرتن لە مادە هۆشبەرەکان پێشکەش دەکەن. لەو خزمەتانەدا لە کاتی پێویست موشتەری بۆ یەکەی پێراگەیشتن و دەرمانکردنی تایبەتی کەسانی گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان بوون رێنوێنی دەکرێن.
سەنتەری EMPPU خزمەتگوزاری لە شاری ئێسپۆ خزمەتی دەرمانی بۆ کەسانی تووشی خەمۆکی و مادە هۆشبەرەکان بوون پێشکەش دەکات. EMPPU لە ماڵپەری شارەوانی ئێسپۆ بە زمانەکانی فینلاندی و ئینگلیزی. سەنتەری EMPPU لە پێوەندی لە گەڵ کێشە دەروونی و مادەهۆشبەرەکان لە رێگای تەلەفۆنەوە راوێژ و رێنوێنی پێشکەش دەکات. رێنوێنیەکە بە زمانی فینلاندی و ئینگلیزی لە ژمارە تەلەفۆنی 09 8163 1342 یان 050 320 9504 رۆژانی ئاسایی هەفتە لە کاتژمێر 9 بۆ 19 و رۆژانی کۆتایی هەفتە لە کاتژمێر 12 بۆ16 پێشكەش دەکرێت.
زانیاری لە پێوەندی لە گەڵ دەرمانی دەست هەڵگرتن لە مادە هۆشبەرەکان لە ئێسپۆ بە زمانی فینلاندی.
ناونیشانی دەرمانگاکانی شارەوانی ئێسپۆ بە زمانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی.
خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی تایبەت بۆ گەورەساڵان لە ئێسپۆ فینلاندی و سوێدی.
لە بەشی کاتەتەنگەژەییەکانی ماڵپەری بانکی زانیاریدا، زانیاری زیاتر لە پێوەندی لە گەڵ کێشەی ئەلکۆهۆل و مادەهۆشبەرەکان دەدۆزرێتەوە.
بابهتی سێکس و پێوەندیە جینسیەکان
لە راوێژگای پێشگیری دەرمانگاکاندا دەکرێ یارمەتی بۆ پێشگیری لە زاوزێ و داڕشتنی پلانی بنەماڵەیی وەرگیرێت. مەبەستی راوێژگای پێشگیری بۆ نموونە پێشگیری لە نەخۆشیە جینسیەکانە. زانیاری زیاتر لەو پێوەندیەدا بە زمانی فینلاندی و سوێدی.
لە بەشی ویستە سێکسیەکانی ماڵپەری بانکی زانیاریدا، زانیاری زیاتر لە پێوەندی لە گەڵ پێوەندیە جینسی و سێکسیەکان دەدۆزرێتەوە.
خزمەتی ژنان
لە کاتی نەخۆشیەکانی ژناندا پێوەندی بە دەرمانگای گەڕەکی خۆت بکە، تا پزیشکی گشتی لە پێوەندی لە گەڵ نەخۆشەکە لێکۆڵینەوە بکات. لە دەرمانگاکانی گەڕەکدا دکتۆری ژێنۆلۆژی و نەخۆشی ژنان نیە.
ناونیشانی دەرمانگاکانی شارەوانی ئێسپۆ بە زمانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی.
نەخۆشیە جینسیەکان
لە کاتی نەخۆشی ژنان و ژێنۆلۆژی و ئوورۆلۆژی پێوەندی بە دەرمانگای گەڕەکی خۆتەوە بکە. هەروەها دانیشتوانی شاری ئێسپۆ بە بێ نامەی ناساندن دەتوانن سەردانی پۆلیکلینیکی نەخۆشیە جینسیەکانی شاری هێلسینکی بکەن.