Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



ته‌ندروستی

Terveys

  ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ فنلاندا بژیت ، ئه‌وا له‌ژێر سایه‌ی ته‌ئمینی ته‌ندروستیدایت. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه‌ که‌ كێڵا به‌شێك له‌ خه‌رجی نه‌خۆشیه‌کان ده‌بژێرێت. هه‌روه‌ها بۆ زۆرێك له‌ ده‌رمانه‌کان ده‌توانرێت له‌ كێڵاوه‌ بڕی پاره‌ی تێچوه‌که‌ی وه‌رگیرێته‌وه‌.

لە فینلاند شارەوانیەکان بۆ دانیشتوانی خۆیان خزمەتە پزیشکیە گشتیەکان رێک دەخەن. خزمەتی زۆربەی ناوەندە تەندروستیەکان بۆ موشتەریان هەرزانە، چونکە خەرجەکانی ئەو خزمەتانە لە رێگای باجدانەوە مسۆگەر دەکرێت.

گەر نیشتەجێی ( kotikunta ) فینلاند بی، بۆت هەیە لە خزمەتە تەندروستیەکانی گشتی فینلاند کەڵک وەرگری. مافی نیشتەجێی لە شارەوانی بە خاڵەکانی خوارەوە گرێدراوە:

  • لە چ وەڵاتێکەوە دێیت بۆ فینلاند
  • هۆیەکانی هاتنت بۆ فینلاند چین (بۆ نموونە کار، خوێندن)
  • بۆ هەتاهەتایە بۆ فینلاند دەگوازیەوە یان خود بەشێوەی کاتی دەمێنیەوە
  • گەر بەشێوەی کاتی لە فینلاند دەمێنیە، بۆ چ ماوەیەک لە فینلاندی.

لە کاتی نەخۆشکەوتن سەرەتا پێوەندی بە چاره‌سه‌رگه‌ی گەڕەکی ( terveysasema ) خۆتەوە بگرە. لە رێگای ناوه‌ندی چاره‌سه‌رکردنی گەڕەکی خۆتەوە دەتوانی کات بۆ دکتۆر یان بۆ سیستەر بگری.

ته‌ئمینی نه‌خۆشی هه‌روه‌ها خه‌رجه‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌رمانی له‌ بنکه‌ تایبه‌تیه‌کاندا ده‌بژێرێت.

به‌گوێره‌ی یاسای یه‌کسانی ( Yhdenvertaisuuslaki ) هه‌ڵاواردن بۆ نموونه‌ له‌ کاتی وه‌رگرتنی که‌سان بۆ سه‌ر کار یان خوێندن قه‌ده‌غه‌یه‌. نابێ که‌سه‌کان به‌پێی ڕه‌گه‌زیان بۆ نموونه‌ بۆ پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیدا هه‌ڵاواردرێن.

زانیاری سه‌باره‌ت به‌ یاسای یه‌کسانی له‌ ماڵپه‌ڕی yhdenvertaisuus.fi ‌ به‌ زمانه‌کانی فنلاندی، سویدی و ئێنگلیزی به‌ده‌ست دیت.

فنلاندی
 ئینگليزی
سویدی
رووسی
عه‌ره‌بی
سۆمالی
ئێسپانیایی
فه‌ره‌نسی

له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی کاردا ڕێنوێنی" ژیان له‌ فنلاندا" هه‌یه‌. له‌وێدا زانیاری بۆ کۆچبه‌ران سه‌باره‌ت به‌ جێنشینی، خوێندن و ته‌ئمینی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ده‌ست دێت:

کوردی
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
  فه‌ره‌نسی
ڕووسی
سربوكرواتی
سۆمالی
فارسی
عه‌ره‌بی
ئه‌لبانی
ڤێتنامی
ده‌ری
ئیستۆنی
زمانی ڕه‌وان (فنلاندی)



Back | Top