Tasa-arvo ihmisten välillä
یه‌کسانی له نێوان مرۆڤه‌کاندا
به پێێ یاسای فینلاند هه‌ڵاواردن تاوانه. مرۆڤ نابێ به هۆی ته‌مه‌ن، گرێدراوه‌یی ئێتنیکی، نه‌ته‌وه، زمان، ئایین، باوه‌ڕ، بیروبۆچوون، ره‌وشی ته‌ندوروستی، که‌م ئه‌ندامه‌تی، مه‌یلی جینسی، ناسنامه‌ی سێکسی هه‌ڵاواردرێت. هه‌ڵاواردن هه‌روه‌ها به هۆی دارایی و دووگیانی قه‌ده‌غه‌یه.
یاسای دژهه‌ڵاواردن
Yhdenvertaisuuslaki
هه‌ڵاواردن بۆ نموونه لاکاتی به‌کارگیری یان خوێندن دا قه‌ده‌غه ده‌کات. مرۆڤ به‌پێی ڕه‌گه‌زیان بۆ نموونه بۆ پێشکه‌ش
کردنی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیدا هه‌ڵاواردرێن
.
زانیاری سه‌باره‌ت ئه‌و بابه‌ته به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه هه‌یه
:
فنلاندی
ئینگليزی
سویدی
رووسی
عه‌ره‌بی
سۆمالی
ئێسپانیایی
فه‌ره‌نسی
بۆ زانیاری زیاتر ده‌کرێ نامیلکه‌ی یه‌کسانی له فینلاند له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی کاروباری ناوخۆیی به‌ده‌ست بهێنرێ. له‌و نامیلکه‌یه‌دا زانیاری له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ژیانی بنه‌ماڵه‌یی، یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌ی مناڵ، خوێندن و ژیانی کاری له فینلاند ده‌ست ده‌که‌وێ.
فایلی ژیانی یه‌کسانانه له فینلاند (به شێوه‌ی
pdf
) به زمانه‌کانی
فینلاندی
رووسی
ئاڵبانی
عه‌ره‌بی
تاگالۆگ
تایله‌ندی
ڤیه‌تنامی
یارمه‌تی له چاوه‌دێری مافی که‌مایه‌تیه‌کان
چاوه‌دێری مافی که‌مایه‌تیه‌کان (Vähemmistövaltuutettu) کاربه‌ده‌ستێکه که ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و به‌ره‌وپێش بردنی بارودۆخی که‌مایه‌تیه‌کان و بیانیانی دانیشتووی فینلاند، یه‌کسانی و پاراستنی مافه‌کانیان و هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندی نێوان که‌مایه‌تیه ئێتنیکیه‌کان له فینلانده.
کاتێک هه‌ست به هه‌ڵاواردنی تایبه‌ت ده‌که‌ی یا خود هه‌ست ده‌که‌ی هه‌ڵاواردن رووی داوه ده‌توانی سه‌ردانی چاوه‌دێری مافی که‌مایه‌تیه‌کان بکه‌ی. بۆ بابه‌تگه‌لی پێوه‌ندیدار به هه‌ڵاواردن و پرسه‌کانی دیکه ده‌توانی به به‌شی خزمه‌تگوزاری چاوه‌دێر مافی که‌مایه‌تیه‌کان ته‌له‌فۆن بکه‌ی:
071 878 8666
(رۆژانی ئاسایی هه‌فته له کاتژمێر
10
بۆ
12
ی دوانیوه‌رۆ)
حاڵه‌ته‌کانی هه‌ڵاواردنی کار
هه‌ڵاواردنی کار
(
Työsyrjintä
)
تاوانه. هه‌ڵاواردن به‌و واتایه‌یه که خاوه‌ن کار داواکاری کار یان کرێکار ده‌خاته هه‌لومه‌رجێکی ناله‌بار. هۆیه‌کان ده‌توانن تایبه‌تمه‌ندی کرێکار، رابردووی ئه‌و یا خود ژیانی تایبه‌تی ئه‌و بن پێوه‌ندیه‌کایان به کاره‌وه نه‌بێ. ده‌توانیت هه‌ر نموونه‌ی هه‌ڵاواردنێك له‌م
باره‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رانی پاراستنی کار
(
Työsuojeluviranomainen
)
ڕابگه‌یه‌نی
.
یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو
به پێی یاسای فینلاند، ژن و پیاو مافی وه‌کیه‌کیان هه‌یه. چاوه‌دێری یه‌کسانی، له سه‌ر به‌رێوه‌چوونی یاسای یه‌کسانی چاوه‌دێری ده‌کات.
زانیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه هه‌یه
:
فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ڕووسی
سێربۆکرواتی
سۆماڵی
فارسی
کوردی
عه‌ره‌بی
ئه‌لبانی
ڤێتنامی
تاگالۆگ
تایله‌ندی
یه‌کسانی جنسی و سێکسی
به‌پێی یاسای فینلاندفینلاند مرۆڤ نابێ به هۆی مه‌یلی سێکسی، ناسنامه‌ی سێکسی
یان بیروبۆچوونی سێکسی هه‌ڵاواردرێن. ڕێکخراوی سێتا
SETA
واته
ڕێکخراوی تۆمارکراوی یه‌کسانی سێکسی، له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی یه‌کسانی خه‌بات ده‌کات له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وته ناگونجاوه‌کان هه‌واڵ بڵاو ده‌کاته‌وه و خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر وه‌ک راوێژکاری و پشتیوانی له که‌مایه‌تیه سێکسی و که‌سانی سه‌ر به‌و که‌مایه‌تیه و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان پێشکه‌ش ده‌کات. له فینلاند هه‌روه‌ها دوو پیاو یان دوو ژن ده‌توانن وه‌ک هاوژیان تۆمار بکرێن. زانیاری له‌وباره‌وه له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی داد ده‌دۆزرێته‌وه. زانیاری زیاتر هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ری سێتا ده‌دۆزرێته‌وه.
ئازادی ئایین
له فینلاند ئازادی ئایین هه‌یه.. هه‌رکه‌سێک مافی ناسین و به‌رێوه‌بردنی ئایین و بیروباوه‌ڕی خۆی هه‌یه. هه‌رکه‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێ به ئه‌ندامی ناوه‌ندێکی ئایینی یا خد خۆی له ئه‌ندامه‌تیان بپارێزێ. هیچکه‌سێک نابی به‌شداری رێ و ره‌سمی ئاینێک بکات که ویژدانی ئه‌و قبووڵی ئه ئایینه ناکات. زانیاری زیاتر له‌پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئازادی ئایین له به‌شی ئایین:ی ماڵپه‌ری بانکی زانیاری ده‌دۆزرێته‌وه.
هه‌ڵاواردن به‌هۆی ته‌مه‌ن
نابێ مرۆڤ به هۆی ته‌مه‌نه‌وه هه‌ڵاواردرێن. هه‌وڵ ده‌درێ که
بۆ
به‌ساڵاچووه‌کان ژیانێکی تا ده‌توانری سه‌ربه‌خۆ له ماڵی خۆیاندا دابین بکرێ
.
ئه‌وان ده‌توانن به گویره‌ی پێویست یارمه‌تی جۆراوجۆر به‌ده‌ست بهێنن. زانیاری
زیاتر له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری به‌شی
به‌ساڵاچوان
به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
مافه‌کانی منداڵان
مناڵ مافی تایبه‌تی پارێزران و به‌خێوکرانی هه‌یه. ئه‌و مافی ده‌ربرینی بیرورای خۆی هه‌یه. ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که کاتێک بڕیارێک پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت بیروڕای ئه‌و له‌به‌رچاو بگیرێت. به‌پێی یاسای فینلاند ته‌ممێی لێدان له مناڵ قه‌ده‌غه‌یه.
منداڵ مافی تایبه‌تی پارێزگاری و سه‌رپه‌رشتی کردنی هه‌یه. مافی هه‌یه
بیروبۆچوونی خۆی ده‌رببڕێ. مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بۆ هه‌ر بابه‌تێک په‌یوه‌ندی
به‌وه‌وه هه‌بێت لێی ئاگادار بکرێت. به‌گوێره‌ی یاسای فینلاند ته‌مێی لێدان له
منداڵ قه‌ده‌غه‌یه
.
ئامانجی
کاری پارێزگاری له منداڵ
پاراستنی هه‌ل ومه‌رجی گونجاوی په‌روه‌رده‌ی
مندال و یارمه‌تی به‌خیوکه‌ری منداڵه له ئه‌رکی به‌خێوکردنیدا. زانیاری زیاتر له
ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری به‌شی
منداڵان و لاوان
به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
مافه‌کانی که‌م ئه‌ندامان
نابێ هیچ که‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌مئه‌ندامه هه‌ڵاواردرێ. به‌پێی یاسای
یه‌کسانی پێویسته خاوه‌نکاران و رێکخه‌رانی خوێندن ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ کار و
خوێندنی که‌م ئه‌ندامان بڕه‌خسێنن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که هه‌ل ومه‌رجه‌کان و
رێکخستنه‌کان ده‌بێ گونجاو بن. بۆ نموونه بارودۆخی شوێنی کار بگۆرێن به
شێوه‌یه‌ک که که‌م ئه‌ندامیش بتوانێ ئاسانتر تێیدا هاتوو چۆ بکات
.
له ماڵپه‌ڕی شوورای سه‌رتاسه‌ری که‌م ئه‌نداماندا
زانیاری سه‌باره‌ت به
یاساکان
و
ڕیکخراوه‌کانی که‌م ئه‌ندامان
به‌ده‌ست دێت
.
زانیاری سه‌باره‌ت به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که بۆ که‌م ئه‌ندامانه له ماڵپه‌ڕی
بانکی زانیاری به‌شی
که‌م ئه‌ندامان
به‌ده‌ست دێت
.
یارمه‌تی له کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاسیزم و هه‌ڵاواردندا
له به‌شی راسیزم و هه‌ڵاواردنی ماڵپه‌ری بانکی زانیاری زانیاری زیاتر ده‌دۆزیته‌وه گه‌ر رووبه‌رووی راسیزم و هه‌ڵاوارن ده‌بێنرێ.