Suomen ja ruotsin kieli Kauniaisissa
زمانی فنلاندی وسویدی له کاونیانین‌دا
زانیاری لە مەڕ دەورەکانی زمانی فینلاندی و سوێدی
لە ماڵپەری کۆرسی فینلاندی Finnishcourses.fi دا زانیاری لە مەڕ کۆرس و دەورەی زمانی فینلاندی، کە لە شارەکانی هێلسیکی، ئێسپۆ، ڤانتا و کاونیاینێن رێک دەخرێن دەدۆزرێتەوە. لە خزمەتگوزاریەکەدا کۆرسەکانی دەزگای بەرێوەبردنی کاروبازرگانی ( TE-(toimisto نادۆزرێنەوە.
لە ماڵپەری کۆرسی فینلاندی Finnishcourses.fi دا هەروەها زانیاری لە مەڕ دەورەی زمانی سوێدیش دەدۆزرێتەوە.
دەتوانی بە زمانەکانی خوارەوە خزمەتەکانی Finnishcourses.fi بەکار بێنی:
فینلاندی
ئینگلیزی
رووسی
له ماڵپه‌ڕه‌کانی زمانی فنلاندی و سویدی ناوچه‌ی پایته‌ختدا سه‌باره‌ت به خوێندنی زمانه‌کانی فنلاندی و سویدی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری به‌ده‌ست دێت. دانیشتوانی کاونیانین ده‌توانن بۆ نموونه که‌ڵك له خزمه‌تگوزاریه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی چالاکی فره‌که‌لتووری ئێسپۆ وه‌رگرن.
په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی (Kansalaisopisto)
په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی له کاونیانین‌دا ساڵانه به‌رنامه‌ی کۆرسی خوێندنی زمانی فنلاندی و سویدی، خوێندنی جێگیربوون و به‌گوێره‌ی ئیمکان کورسی تریش بۆ کۆچبه‌ران رێکده‌خات. به‌رنامه‌ی وانه وخوێندنه‌کان بۆ هه‌موو ماڵێك له کاونیانین‌دا ده‌نێردرێت، هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت له کتێبخانه یان له خانه‌ی شاره‌وانیه‌وه به‌ده‌ست بێت. له ماڵپه‌ڕی په‌یمانگاکه‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندن و ده‌رفه‌تی کۆرسه‌کان به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت.
ئایا ده‌ته‌وێت زمانی سویدی بخوێنیت؟
له په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی کاونیانین‌دا به گوێره‌ی پێویست کۆرسی خوێندنی زمانی سویدی بۆ کۆچبه‌ران رێکده‌خرێت.
زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت.