Suomen kieli
زمانی فه‌نلاندی
فێر بوونی زمانی فه‌نلاندی بۆ تێکه‌ڵ بوونێکی گۆنجاو له کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌نلاندی و کاجانی دا پێویسته. بێ فێر بوونی زمانی فه‌نلاندی به‌ختی په‌یدا کردنی کار زۆر که‌مه.
وانه‌کانی تێکه‌ڵ بوون
ئیداره‌ی کار بۆ کۆچه‌رو ته‌مه‌ن زۆره‌کان وانه‌گه‌لێک به‌زمانی فه‌نلاندی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ئه‌م وانه‌گه‌له، له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری ناوچه‌یی کار پێوه‌ندی بکه‌ن یا ماڵپه‌رێ www.mol.fi ببینن.
(سه‌نته‌ری Monikaبۆ چالاکی چه‌ند که‌لتوری له Kainuu)
سه‌نته‌ری چالاکی Monika وانه‌گه‌لێک به‌زمانی فه‌نلاندی ئه‌دات.
بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانن بۆ www.monika.fi یا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری Väinämöisenkatu 12, 87100 Kajaani پێوه‌ندی بکه‌ن، ته‌له‌فۆن. (08) 636 662
فێر بوونی زمانی فه‌نلاندی له ڕێگای سه‌رگه‌رمییه‌وه
هه‌روه‌ها ئه‌توانن زمانی فه‌نلاندی به‌هۆی به‌شداری کردن له‌یانه‌کانی سه‌رگه‌رمی دا‌فێر ببن. کولیجه به‌کۆمه‌ڵه‌کان وانه‌ی جۆراوجۆر هه‌م بۆ منداڵان و هه‌م بۆ ته‌مه‌ن زۆران رێک ده‌خات.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ:
Kajaani and Vuolijoki: www.kajaani.fi/kaukametsa
Kuhmo: www.kuhmo.fi
Suomussalmi: www.suomussalmi.fi
Sotkamo: www.sotkamo.fi/kansalaisopisto
کتێبخانه
Kainuuهه‌ندێک کتێب و شریته‌یان هه‌یه که بۆ فێربوونی زمانی فه‌نلاندی له‌ماڵه‌وه‌و به‌مه‌یلی خۆتان، ڕێتان پێ ئه‌دات .
Kainuun maakuntakirjasto (کتێبخانه‌ی ناوچه‌یی Kainuu)، Kauppakatu 35, 87100 Kajaani، ته‌له‌فۆن. (08) 6155 2424. هه‌وره‌ها کتێبخانه‌که له ئه‌م شوێنانه له کاجانی دا لقی هه‌یه: Lohtaja, Lehtikangas, Kuurna و نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی Kainuu.
شاره‌وانی Kainuu و شاری Kuhmo کتێبخانه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. له هه‌ندێک زۆر له‌پارێزگاکان دا کتێبخانه‌یه‌کی ناجێگر به ناوچه‌گۆندنشینه‌کان خزمه‌تگوزاری ئه‌دات.
تاقی کردنه‌وه‌ی زمانی فه‌نلاندی
Kaukametsän opisto (کولیجی Kaukametsä) له‌کاجانی دا تاقی کردنه‌وه‌کانی ئاستی شاره‌زایی له زمان دا به‌ڕێوه‌ده‌بات و بۆ ئاماده‌بوون بۆ تاقی کردنه‌وه‌کان خۆلی فێرکاری داده‌نێت. پێش له ئه‌وه‌ی که بیانییه‌کان داوای نیشته‌جێ بوون له‌فه‌نلاند بکه‌ن، پێویسته‌که له تاقی کردنه‌وه‌ی ئاستی سێ شاره‌زایی زمان دا ده‌ربچن. پێویستییه‌کان بۆ ئه‌م ده‌رچوونه‌بریتینه‌له:
تێ‌گه‌یشتنلهووتاروره‌سته‌درێژه‌کانومه‌به‌ستیسه‌ره‌کیهه‌ندێکزۆرله‌به‌رنامه‌کانیته‌له‌فزیۆنوڕادیو،ئه‌گه‌ربواریبابه‌ته‌که‌یانتاڕاده‌یه‌ک ناسراوبێت.تێ‌گه‌یشتنله‌ئه‌ونووسراوانه‌که‌پێویستیانبهزانیاریسه‌باره‌تبهبابه‌ته‌که‌یاننیه.له‌ووتاره‌درێژه‌خایه‌نه‌کانداسه‌باره‌تبه‌بابه‌تێکینائاشنا،ووتاریئاسایییه‌کئاهه‌نگونووسراوه‌تاقه‌تبه‌ره‌کانره‌نگه‌هه‌ندێکگرفتدروستبکات.ئه‌گه‌ربتواننله‌ووتاره‌ئاساییه‌کانتێ‌بگه‌ێنوبتواننشتانێکیئاسانوپێوه‌ندیداروه‌کوزنجیره‌یچاڵاکییه‌رۆژانه‌کانبنووسن،ته‌نانه‌تهه‌ڵهلهرێ‌زمانونووسینئه‌توانێتلهتێ‌گه‌یشتنبه‌رگریبکات.هه‌بوونی زانیاری سه‌باره‌ت به‌مانای هه‌ندێک زۆر له‌ووشه‌کان که‌له‌گه‌ڵ چالاکی رۆژانه پێوه‌ندییان هه‌یه و هه‌روه‌ها زانیاری سه‌باره‌ت به‌ساختمانی سه‌ره‌کی ڕێ‌زمان."
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ Yleiset kielitutkinnot (به‌ڵگه‌نامه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی شاره‌زایی زمان).
یاریده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م لاپه‌ڕه ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپییه.