Suomen ja ruotsin kieli pääkaupunkiseudulla
زمانی فنلاندی وسویدی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
له ماڵپه‌ری زمانی فنلاندی و سویدی بانکی زانیاری‌دا سه‌باره‌ت به خوێندنی زمانی فنلاندی وسویدی زانیاری به‌ده‌ست دێت .
زانیاری لە مەڕ دەورەکانی زمانی فینلاندی و سوێدی
لە ماڵپەری کۆرسی فینلاندی Finnishcourses.fi دا زانیاری لە مەڕ کۆرس و دەورەی زمانی فینلاندی، کە لە شارەکانی هێلسیکی، ئێسپۆ، ڤانتا و کاونیاینێن رێک دەخرێن دەدۆزرێتەوە. لە خزمەتگوزاریەکەدا کۆرسەکانی دەزگای بەرێوەبردنی کاروبازرگانی ( TE-(toimisto نادۆزرێنەوە.
لە ماڵپەری کۆرسی فینلاندی Finnishcourses.fi دا هەروەها زانیاری لە مەڕ دەورەی زمانی سوێدیش دەدۆزرێتەوە.
دەتوانی بە زمانەکانی خوارەوە خزمەتەکانی Finnishcourses.fi بەکار بێنی:
فینلاندی
ئینگلیزی
رووسی
زمانی سویدی ( Ruotsin kieli )
له ماڵپه‌ڕی زمانی سویدی دا باسی فنلاندا ده‌کات وه‌ك وڵاتێك که به دوو زمانی فه‌رمی ده‌دوێت . مه‌به‌سته‌که‌ش ئه‌وه‌یه که شاره‌وانیه‌کان کاروباره‌کانیان به شێوه‌یه‌ك رێکبخه‌ن که دانیشتوانیان به زمانی خۆیان، به فنلاندی یان به سویدی خزمه‌تگوزاریه‌کانیان پێ بگات .
خزمه‌تگوزاری ڕاوێژی Bridge
Bridge بریتیه‌له‌مه‌لبه‌ندی ڕاگه‌یاندن و که‌لتووری سویدی زمانانی فنلاندیه، واته‌خزمه‌تگوزاری ڕاوێزی Luckan بۆ کۆچبه‌ران. له‌شوێنی ڕاوێژی Bridge وه‌پشتیوانی و زانیاری جۆراوجۆر به‌ده‌ست دێت سه‌باره‌ت به‌کارکردن، خوێندن و سه‌رگه‌رمییه‌وه. له‌شوێنه‌کانی کارکردن و سێمیناره‌کاندا ده‌توانرێ ئاشنایه‌تی به‌که‌لتووری سویدی زمانه‌کانی فنلاندی به‌ده‌ست بێت و هه‌روه‌ها زانیاریش سه‌باره‌ت به‌خوێندنی زمانی سویدی به‌ده‌ست بیت.
مه‌ڵبه‌ندی ڕاگه‌یاندن و که‌لتووری سویدی زمانانی فنلاندی لوکان ( Luckan –Suomenruotsalainen tiedotus- ja kulttuurikeskus )
Simonkatu 8
00100 Helsinki
ژماره‌ی ته‌له‌فون:0404859636(کاتگرتن به‌زمانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی)
bridge(at)luckan.fi
کراوه‌یه‌له‌رۆژانی دووشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌دا کاتژمێر 11-16 وه‌یا به‌جیاواز به‌گویره‌ی کاتگرتن
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاری ڕاوێژی Bridge به‌زمانی سویدی و ئینگلیزی .
له ماڵپه‌ڕی ناوچه‌ی هلسینکی .فی - ده‌روازه‌دا زانیاری ولینکی زیاتری سه‌باره‌ت خوێندنی کۆچبه‌ران له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی تێدایه .
زمانی فنلاندی وسویدی له هلسینکی‌دا
زمانی فنلاندی وسویدی له ئێسپۆدا
زمانی فنلاندی وسویدی له ڤانتادا
زمانی فنلاندی وسویدی له کاونیانین‌دا