Suomen ja ruotsin kieli Espoossa
زمانی فنلاندی وسویدی له ئێسپۆ
له ماڵپه‌ره‌کانی زمانی فنلاندی و سویدی بانکی زانیاری‌دا سه‌باره‌ت به خوێندنی زمانه‌کانی فنلاندی وسویدی له فنلاندا زانیاری به‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ڕه‌کانی زمانی فنلاندی و سویدی ناوچه‌ی پایته‌ختدا سه‌باره‌ت به خوێندنی زمانه‌کانی فنلاندی و سویدی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری به‌ده‌ست دێت.
بنکه‌کانی چالاکی فره‌که‌لتووری
له بنکه‌کانی چالاکی‌دا لایه‌نی جۆراوجۆر کۆرسی سه‌ره‌تایی و پله‌کانی دیکه‌ی خوێندنی زمانی فنلاندی رێکده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها کارگێڕانی بنه‌که‌کانی چالاکی یانه و ئه‌لقه‌ی قسه‌وباس به زمانی فنلاندی سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن وهه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خوێندنه‌کانی زمانی فنلاندی له ناوچه‌ی پایته‌خت ئاگاداری خوازیاران ده‌که‌نه‌وه.
له بنکه‌کانی چالاکی‌دا چالاکی گروپیش رێکده‌خرێت (خواردن دروست کردن، وه‌رزشی سووك و هتد). له‌م گروپانه‌دا له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی چالاکی هاوبه‌شه‌وه زمانی فنلاندی یاد ده‌درێت. به‌شداری له‌م گروپانه زۆرجار به خۆڕاییه.
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆوه ده‌توانرێ سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری زمانه‌کان و زانیاری په‌یوه‌ندی گرتنی بنکه‌کانی چالاکی به زمانی فنلاندی و ئینگلیزی به‌ده‌ست بێت.
په‌یمانگای کرێکاری
په‌یمانگای کرێکاری ئێسپۆ کۆرسی زمانی فنلاندی، خوێندنی جێگیربوون، کۆرسی هونه‌ری و وه‌رزش بۆ کۆچبه‌ران رێکده‌خات.
ده‌توانێت له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆوه به زمانی فنلاندی و سویدی به شوێن کۆرسدا بگه‌ڕێیت. له ماڵپه‌ڕی په‌یمانگای کرێکاریدا زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و کۆرسانه‌ی بۆ کۆچبه‌رانن کۆکراونه‌ته‌وه، به‌ده‌ست دیت هه‌روه‌ها زانیاریش له‌سه‌ر خوێندن به زمانی ئینگلیزیشی تێدایه. ده‌توانرێ له رێگای ئینته‌رنێت و ته‌له‌فونه‌وه نانووسی بۆ ئه‌و کۆرسانه بکرێت. ناونووس کردن بۆ کۆرسه‌کان له رێگای ئینته‌رنێته‌وه پێویست به خۆ تۆمارکردن به فنلاندی یان به سویدی ده‌کات
ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵان
له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵاندا زمانی فنلاندی وه‌ك زمانێکی بێگانه ده‌خوێندرێت. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به کۆرسه‌کانبه زمانی فنلاندی و زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به فنلاندی به‌ده‌ست دێت.
ئایا ده‌ته‌وێت زمانی سویدی بخوێنیت؟
په‌یماندگای کرێكاری ئێسپۆ ( Espoon työväenopisto )خوێندنی زمانی سویدی بۆ کۆچبه‌ران رێکده‌خات. زانیاری سه‌باره‌ت به کۆرسه‌کان له ماڵپه‌ڕی په‌یمانگای کرێکاری لینکی کورتکراوه‌ی خوێندنی کۆچبه‌راندا ( Maahanmuuttajakoulutus )، که زانیاری کۆرسه‌کانی به زمانی ئینگلیزی و فنلاندی تێدا کۆکراوه‌ته‌وه.
ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵانی ئێسپۆ ( Espoon aikuislukio ) کۆرسی ئاماده‌یی زمانی سویدیش رێکده‌خات. له‌و ئاماده‌ییه‌دا ده‌توانرێ زمانی سویدیش بخوێندرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سه‌که باقی وانه‌کانی دیکه‌ی ئاماده‌یی ته‌واو نه‌کات.
زانیاری لە مەڕ دەورەکانی زمانی فینلاندی و سوێدی
لە ماڵپەری کۆرسی فینلاندی Finnishcourses.fi دا زانیاری لە مەڕ کۆرس و دەورەی زمانی فینلاندی، کە لە شارەکانی هێلسیکی، ئێسپۆ، ڤانتا و کاونیاینێن رێک دەخرێن دەدۆزرێتەوە. لە خزمەتگوزاریەکەدا کۆرسەکانی دەزگای بەرێوەبردنی کاروبازرگانی ( TE-(toimisto نادۆزرێنەوە.
لە ماڵپەری کۆرسی فینلاندی Finnishcourses.fi دا هەروەها زانیاری لە مەڕ دەورەی زمانی سوێدیش دەدۆزرێتەوە.
دەتوانی بە زمانەکانی خوارەوە خزمەتەکانی Finnishcourses.fi بەکار بێنی:
فینلاندی
ئینگلیزی
رووسی