Sosiaalipalvelut Kauniaisissa
خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی له کاونیانین‌دا
له ماڵپه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری بانکی زانیاری‌دا له‌لاپه‌ڕه‌ی
خزمه‌تگوزاری
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانیاری سه‌باره‌ت به‌م خزمه‌تگوزاریانه له
فنلاندا به‌ده‌ست د‌ێت
.
کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ساڵان
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له‌لاپه‌ڕه‌ی
دائیره‌ی خزمه‌تگوزاری
کۆمه‌ڵایه‌تی
باسی ئه‌و بابه‌تانه ده‌کرێن که دائیره‌کانی
کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانیه‌کان له فنلاندا لێی به‌رپرسن
.
له ماڵپه‌ڕی کاونیانین‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به کاروباری
کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵامه‌ڵایه‌تی له کاونیانین
به زمانی فنلاندی
و
سویدی
به‌ده‌ست د‌ێت. له
ماڵپه‌ڕه‌که‌دا هه‌روه‌ها زانیاری سه‌باره‌ت به یارمه‌تی بژێوی
به زمانی فنلاندی
تێدایه
.
له‌گه‌ل به‌رپرسی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌لایه‌تی بۆ کۆچکه‌ره‌کان ده‌توانن به‌م ژۆماره ته‌له‌فۆنه قسه بکه‌ن5056241(09)
ڕاوێژی قه‌رز
دانیشتوانی کاونیانین ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ڕاوێژگای
کاروباری ئابووری و قه‌رزی ئێسپۆوه بگرن هه‌ر کاتێك پێویستیان به به‌شوێندا چوونی
قه‌رزاری و کیشه ئابووریه‌کانیان بوو
.
زانیاری زیاتر و زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن له
ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا
به زمانی فنلاندی
و
سویدی
به‌ده‌ست د‌ێت
.
زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاریه‌وه لاپه‌ڕه‌ی
کیشه‌کانی
قه‌رزاری
به‌ده‌ست د‌ێت
.
پارێزگاری له منداڵ
دانیشتوانی کاونیانین که‌ڵك له خزمه‌تگوزاریه‌کانی
پارێزگاری له منداڵانی ئێسپۆ ده‌که‌ن. له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا زانیاری
سه‌باره‌ت به کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان و پارێزگاری له منداڵ
به زمانی فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
به‌ده‌ست د‌ێت
.
هه‌روه‌ها له مالپه‌ری شاره‌وانی کاونیانین زانیاری پارێزگاری له منداڵ به زمانی
فنلاندی
و
سویدی
هه‌یه.
سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه
زانیاری لە پێوەندی لە گەڵ بەخێوکردنی رۆژانە لە بەشیخوێندن لە کاونیاینێنلە ماڵپەری بانکی زانیاریدەدۆررێتەوە.
به‌ساڵاچوان
ئامانجی خزمه‌تگوزاریه‌کانی به‌ساڵاچوانی کاونیانین
پشتیوانی کردنه له که‌سی به‌ساڵاچوه‌که که به‌یارمه‌تی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر
له ماڵی خۆیدا بژی. خزمه‌تگوزاریه‌کانی سه‌رپه‌رشتی له ماڵه‌وه بریتین له
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ماڵه‌وه، خزمه‌تگوزاری نیوماڵ، خزمه‌تگوزاری یارمه‌تی
سه‌رپه‌رشتی نیوماڵ، یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتی که‌سی نزیکی به‌ساڵاچووه‌که، یارمه‌تی
خزمه‌تگوزاری هات وچۆ و هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌تگوزاری و چالاکی رۆژانه
ئه‌نجام دان
.
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی کاونیانین‌دا لینکی بۆ به‌ساڵاچوان
به زمانی فنلاندی
و
سویدی
تێدایه
.
ڕاوێژگای به‌ساڵاچوان
له بنکه‌ی ته‌ندروستی کاونیانین‌دا ڕاوێژگای ته‌ندروستی
هه‌یه که بۆ ئه‌و که‌سانیکی دانیشتووی کاونیانینن که ته‌مه‌نیان گه‌یشتوه‌ته 65
ساڵ. کاتگرتن له رۆژانی دووشه‌ممه -هه‌ینی کاتژمێر 12:00-13:00
.
.
ژماره ته‌له‌فون 095056496
.
زانیاری زیاتر
به زمانی فنلاندی
و
سویدی
.
ڕاوێژ ئاسان وڕه‌وان سه‌باره‌ت به باره‌کانی ژیانی رۆژانه
ده‌توانرێ له نامیلکه‌ی ڕێنوێنی خزمه‌تگوزاری به‌ساڵاچوانه‌وه
به زمانی فنلاندی
و
سویدی
به‌ده‌ست بێت. له‌و نامیلکه‌دا
زانیاری په‌یوه‌ندیگرتنیشی به خزمه‌تگوزاریه‌کانی شوێنی نزیکی نیشته‌جێی
که‌سه‌کانی تێدایه
.
که‌م ئه‌ندامان
شاره‌وانی کاونیانین خزمه‌تگوزاری گونجاو بۆ به که‌م
ئه‌ندامانی دانیشتووی شاره‌که پێشکه‌ش ده‌کات که وه‌ڵام به پێویستیه‌کان و باری
ژیان بداته‌وه. له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی کاونیانین‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به
خزمه‌تگوزاریه‌کانی که‌م ئه‌ندامان
به فنلاندی
و
سویدی
به‌ده‌ست د‌ێت
.
سه‌رپه‌رشتی رۆژانه وفێرکردنی منداڵانی که‌م ئه‌ندام
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت سه‌رپه‌رشتی رۆژانه وفێرکردن
وپه‌روه‌رده‌کردنی پێش سه‌ره‌تایی منداڵانی که‌م ئه‌ندام له لێپرسراوی په‌روه‌رده
وفێرکردنی منداڵانی بچوکه‌وه به‌ده‌ست د‌ێت، ژماره‌ی ته‌له‌فون: 095056259، رۆژانی
کاری له کاتژمێری 9-10. سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی فێرگه نووسینگه‌ی فێرگه
ڕاوێژ پێشکه‌ش ده‌کات، ژماره‌ی ته‌له‌فون: 095056264 و به سویدی ژماره‌ی
ته‌له‌فون: 095056263