خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزارییه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کاجانی بۆ دانیشتووانی کاجانی و بۆ بارۆدۆخه‌جۆراوجۆره‌کانی ژیان دانراوه. خزمه‌تگوزارییه‌جۆراوجۆره‌کان – پشتگیری داهات؛ خزمه‌تگوزاری رۆژانه‌و دوایی قازانچه‌کان بۆ منداڵان؛ خزمه‌تگوزاری پارێزگاری بۆ منداڵان؛ خزمه‌تگوزارییه تایبه‌تییه‌کانی ته‌مه‌ن زۆره‌کان و له کارکه‌وتووه‌کان؛ و به‌رگری له‌به‌کارهێنانی سه‌رخۆشکه‌ره‌کان و مه‌ترسییه‌کان - نیشته‌جێه‌کان بۆ به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی، بێ‌مه‌ترسی و ژیانێکی یه‌کسان یارمه‌تی ئه‌دات.
مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له یارمه‌تی دان و پشتگیری کردنی که‌سایه‌تییه‌کان و خێزانه‌کان زاڵ بوونیان به سه‌ر گرفته‌کان و که‌م کردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانیان له گرفته‌کانه. کارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ بریکاره‌کانیان دا پێکه‌وه‌گڕفته‌کان لا ده‌به‌ن و، ئه‌گه‌ر پێویست بێت، چالاکییه‌کی پشتگیرانه‌ڕێک ده‌خه‌ن که‌ئه‌بێت به‌هۆکاری به‌ده‌ست هێنان و به‌رده‌وام بوونی بارودۆخێکی بێ‌ترس بۆ که‌سایه‌تییه‌کان و خێزانه‌کان و بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانیان له ژیانی رۆژانه یارمه‌تیان ئه‌دات. بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانن بۆ www.kainuu.fi/hyvinvointi/sosiaalipalvelut.
ده‌وڵه‌ت هه‌ندێک زۆر له‌یارمه‌تییه‌کان وه‌کو یارمه‌تی خانوو گرتن، یارمه‌تی خوێندکاری، باجی خانوو نشێنی ئه‌دات. ئه‌مه به ئه‌و مانایه که هه‌موو داواکارییه‌ک بۆ یارمه‌تییه‌کان ده‌بێت بدرێت به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی ده‌وڵه‌ت، وه‌کو Kela (www.kela.fi) یا ده‌فته‌ری کار (www.mol.fi). پشتگیری داهات له لایه‌ن خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه داوا ده‌کرێت و ئه‌درێت.
پشتگیری داهات
پشتگیری داهات ((toimeentulotuki یارمه‌تییه‌کی ماڵییه‌که‌ئێوه‌ئه‌توانن له‌بارودۆخێک دا که باجی مانگانه‌تان یا داهاته‌کانی دیکه‌و داراییه‌کانتان بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر خه‌رجه‌کانی ژیانێکی ئاسایی گونجاو نیه، داوای بکه‌ن. ئه‌ندازه‌ی پشتگیری داهات، به‌گوێره‌ی مادده‌ی یاسایی یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌ده‌بێته ئه‌ندازه‌ی جیاوازی نێوان خه‌رجه‌کان و داهاته‌که، دابین کراوه.
ئه‌رکی فریاکه‌وتن
ئه‌گه‌ر ئێوه یارمه‌تی خێراتان پێویسته، بێ ئه‌وه‌ی که کاتێکتان دابین کردووێت ئه‌توانن له‌گه‌ڵ به‌شی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌ندی بکه‌ن. و بۆ‌داواکارییه‌کان سه‌باره‌ت به‌پشتگیری داهات، له به‌شی زانیاری خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان لهOsmonkatu 3, 87100 KAJAANI له رۆژانی حه‌فته، به‌یانان کاتژمێری 9 داواکارییه‌که‌تان تۆمار بکه‌ن.
ئێوه‌ئه‌تونن کارمه‌ندێکی پێوه‌ندیداری خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی به(ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی 67741 615 (08)) له‌ئه‌م کاتانه که له خواره‌وه هاتووه په‌یدا بکه‌ن: دوو شه‌ممه، چوار شه‌ممه، هه‌ێنی 11 – 9 و 14 – 13، سێ شه‌ممه‌کان 12 – 11 و 14 – 13 و پێنج شه‌ممه‌کان 11 – 9.
خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆچه‌ران
خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ په‌نابه‌ران و داواکارانی په‌نابه‌ری هه‌ر له ئه‌و شوێنه تایبه‌تییه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆچه‌ران ده‌سته‌به‌ره(maahanmuuttajapalvelut)، لهLönnrotinkatu 3، نهۆمی یه‌که‌م، 87100 کاجانی، ته‌له‌فۆن 52760 615 (08). ئه‌مه‌جێگایه‌که که ئێوه‌له‌وێ داوای پشتگیری داهات ده‌که‌ن و ئه‌و جێگایه که له‌وێ سه‌باره‌ت به‌پشتگیری داهات بڕیار ئه‌ده‌ن. له ئێره ئێوه ئه‌توانن سه‌باره‌ت به‌سیستمی دڵنیایی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌نلاد و خزمه‌تگوزارییه‌کانی کارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕاوێژکارانی په‌نابه‌ری، کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و دوایی کاربه‌ده‌ستانی به‌شی پشتگیری و ڕێنمایی، زانیاری وه‌ربگرن.
به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆچه‌ران هه‌روه‌ها ڕاوێژکارانێکی دانراو، نه‌خۆشه‌وان و کارمه‌ندانی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بارودۆخی فریاکه‌وتنی تێدایه.
به‌خێر بێن بۆ به‌شی چاودێری رۆژانه‌ی کاجانی
مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له چاودێری رۆژانه
- چاودێری رۆژانه‌بۆ منداڵانێک که ته‌مه‌نیان له ته‌مه‌نی قوتابخانه که‌متره و به پێ پێویستییه‌کان دانراوه
- مافی به‌شدار بوون له چاودێری رۆژانه‌له یاسای فه‌نلاندا دابین کراوه.
- به که‌ڵک وه‌ر گرتن له چاودێری رۆژانه منداڵان خولی پێش له قۆتابخانه‌له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی دا ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
- قۆتابخانه‌له ساڵێک دا که ته‌مه‌نی منداڵه‌که ده‌بێته حه‌فت ساڵ‌ده‌ست پێ ده‌کات.
- چاودێری رۆژانه به پێ پێویستییه جۆراوجۆره‌کان و پشتێنه‌ی که‌لتوری منداڵان و خێزانه‌کانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت به شێوازێک که له‌گه‌ڵ هه‌ر خێزانێک دا به شێوازێکی یه‌کسان هه‌ڵس و که‌وت بکرێت.
به‌رنامه‌کانی چاودێری رۆژانه
- چاودێری رۆژانه‌له شاره‌وانی و سه‌نته‌ره که‌سایه‌تییه‌کانی چاودێری رۆژانه و چاودێری رۆژانه‌ی خێزانه‌کان ده‌سته‌به‌ره.
- چاودێری رۆژانه‌ی خێزان به‌مانای چاودێری کردنی رۆژانه‌له‌خانووی چاودێره‌کانه. هه‌ر چاودێرێک ئه‌توانێت تا چوار منداڵ که‌ته‌مه‌نیان ناگه‌ێته ته‌مه‌نی قۆتابخانه و یه‌ک منداڵی پێش قۆتابخانه‌یی یا قۆتابخانه‌یی، چاودێری بکات.
- کاجانی 13 سه‌نته‌ری چاودێری شاره‌وانی و 13 سه‌نته‌ری که‌سایه‌تی بۆ چاودێری هه‌یه. ئه‌م سه‌نته‌رانه له ئه‌م شوێنانه‌ن: سه‌نته‌ری شاره‌وانی، Lohtaja, Pikku-Kettu, Teppana, Kuurna, و Lehtikangas. هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه 50 سه‌نته‌ری چاودێری شاره‌وانی و 50 سه‌نته‌ری چاودێری که‌سایه‌تیان بۆ چاودێری خێزانی هه‌یه.
چاودێری رۆژانه‌ی تایبه‌تی
- سه‌نته‌ری چاودێری رۆژانه‌ی شاره‌وانی کاجانی کۆمه‌ڵێکی شاره‌زای چه‌ند کاره‌ی هه‌یه که له ئه‌و منداڵانه که پێویستیگه‌لێکی تایبه‌تییان هه‌یه چاودێری ده‌کات.
چالاکییه‌کانی چاودێری رۆژانه
- چاودێری رۆژانه و خزمه‌تگوزارییه پێش قۆتابخانه‌ییه‌کانی کاجانی جێگایه‌کی بێ‌ترس و دڵنیا بۆ منداڵان و خێزانه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
- چاودێرییه‌کی رۆژانه‌ی ئاسایی بریتینه له یاری کردن، دانوستانه‌کانی چالاکی فێرکاری، چالاکی کردن له‌ده‌ره‌وه و سه‌رخه‌وی دوای نیوه‌ڕوو. نانی به‌یانی ده‌ورووبه‌ری 8،15، نیوڕان له11 و ژه‌مێ بچووک له14.
- هه‌مووی سه‌نته‌رانی چاودێری رۆژانه که له لایه‌ن شاره‌وانی کاجانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت کارمه‌ندانێکی گونجاوی بۆ فێرکاری هه‌یه.
داوا کردنی چاودێری رۆژانه
- بۆ داواکردنی چاودێری رۆژانه، پێویسته که فورمێکی داخوازی چاودێری رۆژانه (ilmoitus päivähoitoon) پڕ بکه‌نه‌وه. فورمه‌که له kajaani.fi/palvelut/päivähoito/haku. دا ده‌سته‌به‌ره. ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئه‌توانن فورمه‌که به یارمه‌تی وه‌رگرتن له کارمه‌ندێکی سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری کۆچه‌ران یا ڕێکخه‌رێکی کۆچه‌ران پڕ بکه‌نه‌وه.
- له کاتێک دا که بۆ منداڵێک چاودێری رۆژانه‌ده‌ست پێ ده‌کرێت، یارمه‌تی بۆ په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له لایه‌ن ڕێکخه‌رێکی کۆچه‌رانه‌وه، کارمه‌ندی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆچه‌ران و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری چاودێری رۆژانه پێ ئه‌درێت.
زانیارییه‌کانی پێوه‌ندی