">
Structure_LogoPart1



ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵاواردن

Rasismi ja syrjintä

" ته واوی ئینسانه کان له یه ك پارچه قوڕ دروستکراون ."
( په ندێکی ئه ڵمانی )

به پێی یاسای فینلاند هه ڵاواردن تاوانه ‌.

نوێنه‌ری که‌مایه‌تیه‌کان ( Vähemmistövaltuutettu )   چاودێری جێگاوڕێگا و مافه کانی بێگانه کان له فینلاند ده کات و ڕاوێژیش ده دات سه باره ت به و بابه تانه ی که په یوه ندیان به مافه یاساییه کان و هه ڵاواردنه وه هه یه ‌. پێش سه ردان کات بگره له وه پێشه وه ‌.

هه روه ها هه‌ڵاواردنی کارکردن ( työsyrjintä ) تاوانه ‌. ده توانیت نموونه کانی به کاربه‌ده‌ستانی پارێزگاری له‌ کار ( työsuojeluviranomainen ) ڕابگه یه نیت .

له ماڵپه ڕی Yhdenvertaisuus.fi نووسراوه ‌‌ له سه ر هه ڵاوا ردن به م زمانانه ی خواره وه به ده ست دێت :

فنلاندی
سویدی
ئینگليزی 
رووسی
سۆمالی
عه‌ره‌بی

به گوێره ی یاسای یه‌کسانی ( Yhdenvertaisuuslaki) هه ڵاواردن بۆ نموونه له کاتی وه رگرتنی که سان بۆ سه ر کار یان خوێندن قه ده غه یه ‌. نابێ که سه کان به پێی ڕه گه زیان بۆ نموونه بۆ پێشکه ش کردنی خزمه تگوزاری کۆمه ڵایه تی و ته ندروستیدا هه ڵاواردرێن .

داوای یارمه تی له کاتی هه ڵاواردندا هه روه ها سه یر ی ماڵپه‌ڕی راسموس بکه ‌‌.

تاوانی رەگەزپەرەستی و راسیستی

تاوانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌کرێ بۆ نموونه‌ له‌ چه‌شنی هه‌ڵاواردن، هه‌ڕه‌شه‌، ئه‌زیه‌ت وئازاردان یان زه‌بروزه‌نگ بێت. ئه‌گه‌ر که‌وتیته‌ به‌ر هێرشی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌لای پۆلیس شکات بکه‌. بچۆ بۆ نزیکترین بنکه‌ی پۆلیس یان له‌ ئینته‌رنێتدا شکاتنامه‌ بنووسه‌.‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و گیانیت له‌سه‌ر بوو یان پیویست به‌ یارمه‌تی ده‌ستبه‌جێی پۆلیس بکات، ده‌توانیت هه‌روه‌ها ته‌له‌فون بۆ ژماره‌ی له‌ناکاو بکه‌یت. ژماره‌ی له‌ناکاوی گشتی 112 یه‌. پۆلیس زانیاریت لێ وه‌رده‌گرێت و دواتر بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ بانگت ده‌گات. ئه‌گه‌ر پێویستت به‌ وه‌رگێر یان پارێزه‌ر هه‌بێ مافی خۆته‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ به‌ده‌ستیان بهێنی. ئه‌گه‌ر پێش لێکۆلێنه‌وه‌که‌ بلێیت که‌ پێویستیت به‌ وه‌رگێر هه‌یه‌، پۆلیس کاری وه‌رگێڕانه‌که‌ به‌ خۆڕایی ڕێکده‌خات.

یارمه‌تی یاسایی له‌لایه‌ن ڕاوێژکارانی یاسایی و پارێزه‌ران و هه‌روه‌ها ڕاوێژکارانی گشتی که‌ کارده‌که‌ن له‌ دائیره‌ی ده‌وڵه‌تی یارمه‌تیدانی یاسایی ( valtion oikeusaputoimisto ) پێشکه‌ش ده‌کرێت.

زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ له‌ ماڵپه‌ڕی رێکخراوی مافی مرۆڤی تۆڕی ڕاسموس یان ماڵپەری یەکسانی و دژی هەڵاواردن ( Yhdenvertaisuus.fi ) بەدەست بێنی.



Back | Top