Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



خوێندنی بنه‌ڕه‌تی

Perusopetus

"ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ڕاسته‌یه‌کان له‌ به‌رزترین ئاستدا به‌ده‌ست بهێنیت، له‌ ئه‌لف و بێ‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌"

(په‌ندێکی ژاپۆنی)

خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی

خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی یه‌ك ساڵ ده‌خایانێت. ئه‌م خوێندنه‌ کاتێك منداڵه‌که‌ ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 6 ساڵان ده‌ست پێده‌کات. خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی ده‌کرێت له‌ باخچه‌ی منداڵاندا بێ، به‌ڵام ده‌شبێ له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بێ. خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی به‌ خۆڕاییه‌.

خوێندنی بنه‌ڕه‌تی

ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ فنلاندا ده‌ژین، ده‌بێ بخوێنن. ته‌مه‌نی خوێندنی به‌زۆر له‌و ساڵه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات که‌ منداڵه‌که‌ حه‌وت ساڵان ته‌واو ده‌کات و کۆتاییشی دێت کاتێك ڕێژه‌ی وانه‌کانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی به‌ته‌واوی ده‌خوێندرێ یان دوای 10 ساڵ له‌ ده‌ست پێکردنی خوێندنی به‌زۆر. پۆله‌کانی 1- 6 بریتین له‌ فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی و پۆله‌کانی 7- 9 فێرگه‌ی ناوه‌ندین. خوێندنی بنه‌ڕه‌تی به‌ خۆڕاییه‌.

له‌و ناوچانه‌دا که‌ یه‌ك زمانه‌ن خوێندنی بنه‌ڕه‌تی لانی که‌م به‌ زمانی فه‌رمی ناوچه‌که‌ ده‌خوێندرێت، له‌ ناوچه‌ دوو زمانه‌کانیش‌دا به‌ فنلاندی و سویدی ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌ڵگه‌ی ته‌واوکردنی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی به‌ده‌ست بهێنیت، ئه‌وا بۆ گه‌وره‌ساڵانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ هه‌یه‌. زانیاری زیاتر له‌ ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵانه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت.

له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌مه‌ فنلاندایه‌ ( thisis Finland ) زانیاری به‌ زمانی ئینگلیزی سه‌باره‌ت به‌ فێرگه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ فنلاندا به‌ده‌ست دێت. 

له‌ ماڵپه‌ڕی وێکیپێدیادا ( Wikipedia ) زانیاری به‌ زمانی فنلاندی سه‌باره‌ت به‌ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی به‌ده‌ست دێت.

خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی‌ (Perusopetukseen valmistava opetus)

خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌یه‌ که‌ پێشینه‌ی کۆچبه‌ریان هه‌یه‌ و زمانی فنلاندی یان سویدیه‌که‌یان هێشتا ئه‌وه‌نده‌ نه‌چوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ که‌ بتوانن له‌ پۆلی ئاسایی‌دا بخوێنن. خوێندنی ئاماده‌کاری ساڵێكی خوێندن ده‌خایه‌نێت. له‌و ماوه‌یه‌دا خوێندکاره‌که‌ وانه‌ی زمانی فنلاندی یان سویدی له‌گه‌ڵ وانه‌کانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی پێده‌گوترێته‌وه‌. دوای ته‌واو کردنی خوێندنی ئاماده‌کاری خوێندکاره‌که‌ ده‌توانێ خوێندنه‌که‌ی له‌ پۆلی ئاسایی‌دا درێژه‌ پێ بدات.

بۆ خوێندنی ئاماده‌کاری هۆیه‌کانی نه‌خشه‌ی فیرکردنی خوێندنی ئاماده‌کاری (2009) (100 کیلۆبایت، pdf)

فێرکردنی زمانی فنلاندی یان سوید وه‌ك زمانی دووهه‌م

له‌ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی‌دا خوێندکار زمانی فنلاندی یان سویدی وه‌ك زمانی دووهه‌م ده‌خوێنێ، ئه‌گه‌ر ئاستی زمانی فنلاندیه‌که‌ی یان سویدیه‌که‌ی به‌ ئه‌ندازه‌ی ئاستی زمانی دایکیه‌که‌ی نه‌بێت. ئه‌م خوێندنه‌ به‌ گشتی به‌ جیا وه‌ك وانه‌ی خوێندنی زمانی فنلاندی یان سویدی وه‌ك زمانێکی دووهه‌م ده‌خوێندرێ یان له‌ به‌شی وانه‌ی فنلاندی وه‌ك زمانی دایکی‌دا ده‌خوێندرێ.

مه‌به‌ست له‌ خوێندنی زمانی فنلاندی یان سویدی وه‌ك زمانی دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوێندکاره‌که‌ تواناییه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی زمان به‌ده‌ست بهێنێت، که‌ بتوانێت ئیتر به‌ زمانی فنلاندی یان سویدی هه‌لس وکه‌وت بکات و بخوێنێت.

له‌ ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فیرکردن وپه‌روه‌رده‌دا بڵاوکراوه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ناوی به‌ وشه‌ی فنلاندی- به‌چه‌ندین شیوه ( Suomen sanoin – monin tavoin )‌ که‌ بڵاوکراوه‌یه‌كی خوێندنی فنلاندیه‌ وه‌ك زمانی دووهه‌م له‌ فێرکردنی بنه‌ڕه‌تی‌دا (2008) (3،3 میگابایت، pdf

فێرکردنی زمانی دایكی خۆ

ئه‌گه‌ر به‌باشی زمانی دیکی خۆ بزانیت ئه‌وا یارمه‌تی خوێندنی زمانی تر و وانه‌ی تر ده‌دات. فیرکردنی زمانی دایکی خۆ بۆ کۆچبه‌ران ته‌واوکه‌ری خوێندنی بنه‌ڕه‌تیه‌ ودڵخوازانه‌یه‌.

زانیاری سه‌باره‌ت به‌ گرنگی زمانی دایکی خۆ بۆ کۆچبه‌ران له‌ ماڵپه‌ڕی ئێدو.فی ( Edu.fi ) به‌ زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌لبانی، ئینگلیزی، کوردی، سویدی، سۆماڵی، ڕووسی، ڤیه‌تنامی و ئیستۆنی به‌ده‌ست دێت.

له‌ ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فیرکردن وپه‌روه‌رده‌دا بڵاوکراوه‌یه‌كی رێنوێنی هه‌یه‌ به‌ناویزمانی خۆم- بیری خۆم ( Oma kieli – oma mieli )‌ بۆ پشتیوانه‌ی خوێندنی زمانی دایکی خۆیه‌ (2009) (3،3 میگابایت، pdf

خوێندنی زیاتر "له‌ پۆلی ده‌هه‌م‌"

خوێندنێکی دڵخوازانه‌یه و دوای خوێندنی بنه‌ڕه‌تیه‌ وه‌‌‌ ماوه‌ی ساڵێك ده‌خایه‌نێت. مه‌به‌ست لێی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماده‌یی خوێندکاره‌ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندنه‌که‌ی.

کێ ڕێنوێنی ده‌دات؟

له‌ فێرگه‌کاندا ڕاوێژکارانی خویندن هه‌یه‌، که‌ لێیانه‌وه زانیاری سه‌باره‌ت به‌ خوێندنت له‌ قوتابخانه‌که‌تدا به‌ده‌ست ده‌هێنیت. ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ خوێندنگاکانی تریش و چۆنیه‌تی داواکردنی خوێندن لێیاندا‌ زانیاری ده‌ده‌ن.

له‌لاپه‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕی Opintoluotsi ده‌توانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنیت که‌ تێیاندا ڕێنوێنی خوێندن له‌ باره‌ جۆراوجۆره‌کانی ژیاندا ده‌درێت. ده‌شتوانیت ڕاسته‌وخۆ له‌ خوێندنگاکانه‌وه‌ oppilaitoksista پرسیاری ئه‌و زانیاریانه‌ بکه‌یت.

ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ و مۆپیدی شاری تورکو زانیاری به‌ زمانی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت کاری رۆژانه‌ی فیرگه‌کان و هه‌روه‌ها فۆرمه‌کانی (lomakkeita) کاروباری به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پێویست له‌ فێرگه‌کاندا به‌ده‌ست دیت.



Back | Top