">
Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



خێزان

Perhe

بنەماڵە

به گوێره ی یاسای فینلاند ژنان و پیاوان یه کسانن . کاربه ده ستان ده بێ یه کسانی ژنان و پیاوان به ره وپێش به رن . نوێنه‌ری به‌رگری له‌ یه‌کسانی ( Tasa-arvovaltuutettu ) چاودیری ئه وه ده کات که ئایا یاسا به ڕێوه ده بریت یان نا . ده توانیت بۆ ڕێنوێنی وه رگرتن سه باره ت به یه کسانی له و پرسیار بکه یت .

له نامیلکه یه ی " یه کسانی له فینلاند "  بۆ نموونه سه باره ت به زه واج و جیابوونه وه ، په روه رده ی منداڵ و چوون بۆ قوتابخانه و گیروگرفته کانی ژیانی خیزان زانیاری به ده ست دێت ‌. نامیلکه که له ماڵپه ڕه که دا به م زمانانه ی خواره وه یه ‌:‌

کوردی  
فنلاندی  
سویدی  
ئینگلیزی  
ڕووسی
سربوكرواتی

سۆمالی  
فارسی  
عه‌ره‌بی  
ئه‌لبانی

ڤێتنامی  
تاگالۆگ   
تایلەندی   

فیدراسیۆنی بنەماڵەکان یارمەتی و پشتیوانی پێشکەشێ بنەماڵە کۆچبەران و فرەکولتووریەکان دەکات. دەتوانی پێوەندی ەب فیدراسیۆنی بنەماڵەکان بکەی کاتێک بۆ نموونە کێشەی پەروەردەی مناڵ یا خود پێوەندی هاوسەریت هەیە. زانیاری بۆ کۆچبەران لە مەڕ چالاکی فیدراسیۆنی بنەماڵەکان بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی، ئینگلیزی، رووسی و سۆمالی دەدۆزرێتەوە.

پرۆژەی دووی Duo-projekti یانەی فەمیلیا (Familia club) زانیاری و راوێژ بۆ بنەماڵە فرەکولتووریەکان پێشکەش دەکات.

لە ماڵپەری یانەی فەمیلیا Familia club هەروەها رێنوێنی بۆ بنەماڵە دوو کولتوورەکان دەدۆزرێتەوە. لە رێنوێنیەکەدا پێوەندی دووکەسی و پەروەردەی مناڵان باس و گفتگۆ دەکرێت. رێنوێنەکە بە زمانەکانی فینلاندی، ئینگلیزی، فەرانسی، رووسی و تایلەندی دەست دەکەوێت.


خیزانی مناڵدار ده‌توانێ داوای یارمه‌تی جۆراوجۆر بکات. سه‌باره‌ت به‌م یارمه‌تیانه‌ له‌ماڵپه‌ڕه‌کانی کاتێك دوو گیانیت و منداڵان و لاوان باس کراون.

له‌ کاتی قه‌یراندا یارمه‌تی له‌ ماڵپه‌ڕی گیروگرفته‌کانی خێزاندا به‌ده‌ست ده‌هێنیت.

یه‌کێتی سه‌رپه‌رشتکارانی ته‌نیا و سه‌رپه‌رشتکارانی هاوبه‌ش ( Yksinhuoltajien ja yhteishuoltajien liitto ) بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ دایکه‌که‌ یان باوکه‌که‌‌ جیابووه‌ته‌وه‌ چالاکی ڕێکده‌خات و زانیاری پێشکه‌ش ده‌کات. ڕێکخراوی تۆمار کراوی خیزانه‌ په‌لکه‌زێڕینه‌کان   (Sateenkaariperheet ry )ڕێکخراوێکی دایکان وباوکانی هاوسێکسی ژن و ژن، بی سێکس، ترانس و پیاو و پیاو‌ له‌گه‌ڵ هی منداڵه‌کانیان، که‌ چالاکی ڕێکده‌خات و زانیاری پێشکه‌ش ده‌کات. کارگێڕی یارمه‌تی بۆ کاروباری ماڵی سه‌ر به‌ رێکخراویTranstukipisteڕێنوێنی به‌ که‌سانێك ده‌دات که‌ ئه‌ندامی خێزانه‌که‌یان سه‌ر به‌ که‌مایه‌تیه‌ سێکسیه‌کانه‌.

نه خشه بۆ خێزان

له بنکه کانی ته ندروستی و ڕاوێژگاکانی خێزان و به رگرێ له منداڵ بوونه وه ده توانیت یارمه تی بۆ نه خشه دانان بۆ خیزان و به کارهێنانی به رگری له منداڵ بوون به ده ست بهێنیت . که ره سه کانی به رگری له منداڵبوون ده توانیت بۆ نموونه له فرۆشگای خوارده مه نیه کان یان له ده رمانخانه کانه وه بیکڕیت .

زانیاری سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ جۆراوجۆره‌کانی به‌رگری له‌ منداڵبوون



Back | Top