">
Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



خوێندن له‌ فنلاندا

Opiskelu Suomessa

مۆڵه‌تیئیقامه‌ی خوێندکار

بیانیانیش ده توانن له فێرگه کانی فینلاندی بخوێنن . ئه وان بۆ ماوه ی خوێندن پێویستیان به مؤله تی ئیقامه له فینلاند هه یه ‌. گه ر خوێندنت زیاتر له سێ مانگ ده خایه نێ ده بێ داوای مؤله ت بکه ی .

یه که م داواکاری بۆ مۆڵه تی ئیقامه ی خوێندکاری له ده ره وه ی فینلاند له رێگای نوێنه رایه تی فینلاند له و وڵاتانه وه ئه نجام ده درێ . له ماڵپه ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ریدا زانیاری زیاتر له پێوه ندی له گه ڵ داوای مۆڵه ت کردن و به ڵگه کانی پێویست بۆ داواکاری ده دۆزرێته وه ‌. بۆ درێژه دانی مؤڵه ته که له‌ پۆلیسی شاری شوێنی ژیان داوا ده کرێ .

شارۆڤه‌ندانی یه‌کیه‌تی ئورووپا و که سانی هاوچه شن واتە شارۆڤەندانی سویس و لیختێن ئاشتاین پێویستیان به مۆڵه تی ئیقامه نیه ‌. ئه وان ده بێ مافی ئیقامه یان له فینلاند تۆمار بکه ن، گه ر زیاتر له سێ مانگ له فینلاند بمێننه وه ‌. هه رخوێندنێک مافی وه رگرتنی مۆڵه تی ئیقامه به داواکار نادات . خوێندن به گشتی ده بێ بۆ پیشه یان بڕوانامه بێت . له ماڵپه ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری دا زانیاری زیاتر سه باره ت به وه ی که ‌‌ بۆ چ جۆر خوێندنێک مۆڵه تی ئیقامه ی ده درێ ده دۆزرێته وه ‌.

شارۆڤەندانی سکاندیناڤی (سوێد، نۆروێژ، دانمارک و ئسیلەند) کە زیاتر لە شەشمانگ لە فینلاند نیشتەجێ بن، دەبێ لە دەزگای تۆمار شوێنی ژیانی خۆیان تۆمار بکەن.

له ماڵپه ڕینووسینگه ی کۆچبه ری دا زانیاری زیاتر سه باره ت به چۆنیه تی دانی مۆڵه تی ئیقامه به خوێندکار به زمانی فینلاندی ، سویدی ، ئینگلیزی ، فه‌ره‌نسی و ڕووسی به ده ست دێت .

داهاتی بژێوی له‌ فینلاند

ده وڵه تی فینلاند به گشتی بژێوی خوێندکاری بیانی له فینلاند نادات . خوێندکار بۆ ژیانی خۆی پێویستی به پاره هه یه ‌. که داوای مۆڵه ت ده که ی ده بێ به شێوه ی گشتی روونی که یته وه که چۆن بژێوی خۆت بۆ ژیان له فینلاند مسۆگه ر ده که ی . زانیاری زیاتر له ماڵپه ری نووسینگه ی کۆچبه ران له به شی " مه رجه کانی بژێوی "toimeentuloedellytys”..

گه ر که سێک ته نیا بۆ خوێندن بێته فینلاند، ئه و دانیشتووی هه میشه یی فینلاند ناژمێردرێ . ئه و مافی که ڵک وه رگرتن له بیمه ی کۆمه ڵایه تی که له لایه ن کێلا KELA وه ده درێ نیه ‌.

زانیاری زیاتر له ماڵپه ڕی کێڵاوه به زمانه کانی فینلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به ده ست دێت .

کارکردن وه‌ك خوێندکارێك

گه ر بته وێت، ده توانی له کاتی خوێندکاریدا به شێوه ی سنووردار کار بکه یت . بۆ نموونه ده توانی به شداری له ده وره ی راهێنان که به شێک له بڕوانامه ته بکه ی . هروه ها ده توانی به شێوه ی نیوه کات به شێوه یه ک که نابێ له هه فته دا له ‌ 25 کاتژمێر زیاتر بێ کار بکه ی . له کاتی پشووه کاندا ده توانی زیاتریش کار بکه ی . زانیاری زیاتر له وباره دا له ماڵپه ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری له به شی " داخوا خوێندکار ده توانێ کار بکات " Voiko opiskeluaikana tehdä työtä ده دۆزرێته وه ‌.

زانیاری زیاتر

له به شی "خوێندن" ی بانکی زانیاریدا، زانیاری بۆ نموونه له پێوه ندی له گه ڵ سیسته می په روه رده له فینلاند و ئاڵترناتیوه کانی خوێندن له و وڵاته ده دۆزرێته وه ‌.

له ماڵپه ری نووسینگه ی کۆچبه ریدا زانیاری زیاتر له پێوه ندی له گه ڵ مۆڵه تی ئیقامه ی خوێندکاران به زمانه کانی خواره وه بڵاو کراوه ته وه ‌:

فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی

نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری Maahanmuuttovirasto له‌ رۆژانی سێ شه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ له‌ کاتژمێر 10 تا 11ی سه‌رله‌ به‌یانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ مافی نیشته‌جێ بوونی خوێندکاران و لێکۆله‌ران ده‌داته‌وه‌. ژماره‌ی ته‌له‌فۆن 071 873 3720



Back | Top