Näin käytät Infopankkia
هه‌ر کاتێک ویستت ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ په‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردنی زمان، کاتێک گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پی نه‌خشه‌که‌کرته بکه‌یت.
زمانه‌کان هاوته‌یبی یه‌کترن، بۆیه هه‌رکات بتهه‌وێ ده‌توانی زمانه‌کان بگۆڕی. زمانی مه‌به‌ست له گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌که هه‌ڵبژێره و راسته‌وخۆ ده‌چیته ناو هه‌مان په‌ڕه.
له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مالپه‌ڕه‌که‌دا له ژێر به‌شی زمانه‌کان ڕێڕه‌وی په‌ره‌که ده‌بینرێ، که پێت ده‌ڵێ تۆ له کوێدای. له ڕێگه‌ی ڕێڕه‌وی په‌ڕه‌که‌وه ده‌شتوانی بگه‌ڕێیته‌وه ماڵپه‌ر.
له به‌شی فینلاندی ماڵپه‌ره‌که‌دا وشه و زاراوه‌کانی قورس له فه‌رهه‌نگۆکێکدا شی کراونه‌ته‌وه.
بابه‌ته‌کانی مه‌کۆی سه‌ره‌کی به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌کیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به کۆچبه‌ری و ژیان له فینلانداوه هه‌یه دابه‌ش کراون. له هه‌رسه‌کۆیه‌که‌وه ده‌توانیت مه‌کۆی سه‌ره‌کی ببینیت کاتیک به ماوسه‌که کلیکی "تکایه بابه‌ته‌که هه‌ڵبژێره" له گۆشه‌ی راستی ماڵپه‌ره‌که‌وه بکه‌یت.
تایبه‌تمه‌نی گه‌ڕان به شوێن وشه‌دا له گۆشه‌ی چه‌پی ماڵپه‌ره‌که‌دا دۆزینه‌وه‌ی زانیاریه‌کان ئاسان ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ کاتێک که نه‌زانی له کوێ بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت بگه‌رێی. ده‌توانیت هه‌ر جاره به‌شوێن زانیاری‌دا به یه‌ک زمانی جیاواز بگه‌ڕێی.
به گوێره‌ی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین زانیاری زیاتر به زمانه‌کانی جۆراوجۆر بخه‌ینه ناو بانکی زانیاری دا.
. ئه‌م کاره هه‌مووکات مسۆگه‌ر نابێ ئه‌گه‌ر له ماڵپه‌ری ده‌زگا و کاربه‌ده‌ستاندا زانیاریه‌کان به هه‌مان زمانی بانکی زانیاری نه‌بێ، ئه‌وا لینکه‌که ده‌تباته ئه‌و سه‌کۆیانه‌ی به زمانی فینلاندین. زۆرجار زانیاریه‌کانی ئاماژه پێکراو به زمانه‌کانی ئینگلیزی یا خود سوێدی له ماڵپه‌ری ده‌زگا ئیداریه‌کاندا ده‌دۆزرێنه‌وه.
له گۆشه‌ی چه‌پی هه‌ر بابه‌تێک دا سه‌کۆی "زانیاری ناوچه‌یی" هه‌یه. کاتێک بتهه‌وێ دوای زانیاری ناوچه‌ی شوێنی ژیانی خۆت بدۆزیته‌وه، ناوی شاره‌که له لیستی ناوه‌کان هه‌ڵبژێره یان کلیکی ناوی شاره‌که له سه‌ر نه‌خشه‌که بکه. له به‌شی هه‌رێمی هێلسینکی نه‌خشه‌که‌دا زانیاری له پێوه‌ندی له گه‌ڵ شاره‌کانی هێلسینکیHelsinki ، ئێسپۆEspoo ، ڤانتاVantaaو کاونیاینێنKauniainenده‌دۆزرێنه‌وه. به پێی شاره‌وانیه‌کان زانیاری به زمانه‌کانی جۆراوجۆر ده‌دۆزرێنه‌وه.هه‌رکاتێک شاره‌کان زانیاریه‌کانیان خسته سه‌ر ماڵپه‌ره‌که، ناویان له لیستی ناوی شاره‌کان زیاد ده‌کرێ.