?Mistä työtä
"مرۆڤ چۆن نان ده‌خوات به‌و شێوه‌یش کار ده‌کات"
(په‌ندێکی چیکی)
گه‌ڕان به‌دوای شوێنی کاردا (
Työpaikan etsiminen
)
کاتێک بۆ کار ده‌گه‌ڕێیت، له به‌رده‌متدا رێگای جۆراوجۆر هه‌یه. به‌یارمه‌تی ڕۆژنامه ده‌کرێت به دوای شوێنی کاردا بگه‌رێیت. ئینتێرنێت شێوه‌یه‌کی ئاسان و خێرایه به دوای شوێنی کاری به‌تاڵدا بگه‌ڕێیت. له ڕێگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه ده‌توانیت به‌شوێن کاردا بگه‌ڕێیت: له تێکستی ته‌له‌فیزیۆندا وه له هه‌ندێ به‌رنامه‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به شوێنی کاری به‌تاڵی تێدایه. سه‌یری تابلۆێ ئاگاداریه‌کانی بۆ نموونه مه‌ڵبه‌نده جۆراوجۆره‌کانی خوێندن بکه.
له بیرت بێ به دیقه‌ته‌وه ئاگاداریه‌کانی شوێنی کار بخوێنیته‌وه پێش ئه‌وه‌ی فۆرمی داوای بۆ پڕ بکه‌یته‌وه.
لێره‌وه سه‌یری نموونه‌ی فنلاندی بکه، که چۆن ئاگاداری شوێنی کار ده‌خوێ‌ندرێته‌وه.
نموونه‌که بۆ ئه‌م زمانانه‌ی خواره‌وه وه‌رگێردراوه:
عه‌ره‌بی
ئینگلیزی
سربوكرواتی
ڕووسی
ته‌نیا نزیکه‌ی 20% ی شوێنی کاری ئازاد بڵاوده‌کرێته‌وه. هه‌ر بۆیه زۆر گرنگه تۆڕی په‌یوه‌ندی خۆت دروست بکه‌یت. براده‌ره‌کان، خزمه‌کان و دراوسێکان ده‌توانن هه‌واڵ و باست بۆ بگێڕنه‌وه. هه‌روه‌ها که‌ڵک له په‌یمانی کورت ماوه‌یش وه‌ربگره و په‌یوه‌ندی زۆر دروست بکه. پێویسته فۆرمی داوای کاری ئازادیش بۆ خاوه‌ن کار بنێری هه‌رچه‌نده له‌و کاته‌دا هیچ شوێنی کاری به‌تاڵیشی لانه‌بێ.
ڕیگای جۆراوجۆر هه‌یه (
Vaihtoehtoja on monenlaisia
)
ئه‌گه‌ر کاری ته‌واو رۆژت بۆ په‌یدا نه‌بوو، ده‌توانیت کاری نیوه رۆژ بکه‌یت یان کاری ئازاد به‌گوێره‌ی سه‌عات بکه‌یت. به‌ڵام له بیرت بێ، که ئه‌گه‌ر کاری ئازاد به سه‌عات بکه‌یت ئه‌وکات ئیتر دائیره‌ی کار زۆر جار وه‌ک بێکار حیسابت ناکات. ئه‌گه‌ر چالاک بیت، ئه‌وا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌یه شه‌ریکه‌ی خۆت دامه‌زرێنی. له ڕێگه‌ی دائیره‌ی کاره‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هه‌یه که پشتیوانی کاری جۆراوجۆرت ده‌ست بکه‌وێت یان بۆ نموونه بۆ مه‌شقی کار بچیت. په‌یمانی کار‌و خوێندنیش (Oppisopimus) ده‌رفه‌تێکی تره بۆ کار په‌یداکردن.سه‌یری ڕێگای جۆراوجۆر بکه.