">
Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



پاره‌ی خوێندن له‌ کوێوه‌ به‌ده‌ست دێت؟

Mistä rahoitusta opiskeluun

گەر بەمەبەستی خوێندن بێیت بۆ فینلاند، ناتوانی یارمەتی خوێندکاری وەرگری. بۆ نموونە خوێندکاری گۆڕاو یارمەتی خوێندکاری پێی نادرێت.

هاووڵاتی بێگانه ده توانێ یارمه تی خوێندن وه ربگرێ، ئه گه ر ئه و به شێوه ی هه میشه یی له فینلاند بژی و هۆی نشینگه ییه که ی شتێکی تر بێت که جیاوازبێت له خوێندن . خوێندنه که ده بێ له فینلاند بێت و لانی که م هه شت هه فته بخایه نێت . ده بێ خوێندنه که چالاکی سه‌ره‌کی که سه که بێت .

خوێندنی پیشه یی کاتێك وه ك چالاکی سه ره کی چاوی لێ ده کرێت که خوێندنه که له هه فته یه کدا لانی که م 25 سه عات بێت . خوێندنی ئاماده یی وه ك چالاکی سه ره کی چاوی لێ ده کرێت کاتێك کۆی کۆرسه کانی لانی که م 75 کۆرس بێت . خوێندن له خوێندنگای باڵا وه ك چالاکی سه ره کی چاوی لێ ده کرێت ئه گه ر له کۆتایی خوێندنه که دا به ڵگه ی کۆتایی هێنان بدرێ یان کۆی وانه کانی خوێندن به شێوه یه کی ناوه نجی لانی که م پێنج خاڵی خوێندنه بۆ هه ر مانگێکی خوێندن .

بێکاران ده توانن له ئاماده یی گه وره ساڵاندا بخوێنن به بێ ئه وه ی پاره ی بێکاریه که ی له ده ست بدات . کۆچبه رانێك که له ژێر سایه ی به رنامه ی جێگیربووندان، کاتێك له ئاماده یی گه وره ساڵاندا بخوێنن، ده توانن یارمه تی جێگیربوون وه رگرن .

زانیاری زیاتر سه باره ت به خوێندن له‌ کێڵاوه ، Opintoluotsi یان له خوێندنگاکانه وه به ده ست دێت . له ماڵپه ڕی کێڵادا هه روه ها زانیاری سه باره ت به یارمه‌تی خوێندنی خوێندکارانی بێگانه به ده ست دێت.

له کاتی خوێندنی وابه‌سته‌ به‌ هیزی کار دا   کۆچبه ر ده توانێ یارمه تی جێگیربوون، پاره ی بێکاری یان یارمه تی خوێندن وه ربگرێ .

کە بەشداری دەورەی پەروەردەی هێزی کاری بی، دەتوانی لە کێلا قەرەبووی پێراگەیشتن وەرگری. قەرەبووی پێراگەیشتن بە پووڵی قەرەبووی رۆژانە یان یارمەتی هێزی کاری زیاد دەکرێت.



Back | Top