Mistä asunto?
"هه‌رچه‌نده گه‌ڕان به‌شوێن خانوودا له ماسی کڕین زه‌حمه‌ت تره، به‌ڵام هێشتا نامومکین نیه"
(په‌ندێکی فنلاندی)
له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا زانیاری ئه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنیت که له کوێوه ده‌توانیت به‌دوای خانوودا بگه‌ڕێیت. سه‌ره‌تا بیر بکه‌ره‌وه و بزانه که ئایا خانووی کرێت ده‌وێت، خانووی خۆت، ئه‌و خانووه‌ی که به‌شێكی ده‌بێته خۆت یان ئه‌وه‌ی که که مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێدا هه‌یه.
ئاگاداری له‌سه‌ر خانوو و به‌ره ده‌توانی بۆ نموونه له ڕۆژنامه‌کان و
تابلۆی ئاگاداریه‌کان ببینیته‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته له ئاشنایان، هاوسێکان و
خزم وناسیاو و هتد سه‌باره‌ت به خانووی به‌تاڵ پرسیار بکه‌یت. گرنگه که خۆت
چالاک بیت
.
ده‌توانیت بۆ نموونه له‌م شوێنانه‌وه به شوێن خانوودا بگه‌ڕێیت:
خانووه‌کانی کرێ
-
ئاگاداری سه‌باره‌ت به خانووی کرێ له ئینته‌رنێتدا، له ڕۆژنامه‌دا، له‌سه‌ر تابلۆکانی ئاگاداری و هتد...
-
ده‌شتوانیت پرسیاری خانووی کرێ له شه‌ریکه‌کانی ده‌ڵالی خانوو وبه‌ره بکه‌یت.
-
زۆرێك له بانکه‌کانی، شه‌ریکه‌کانی ته‌ئمین و ڕێکخراوی تر خانوویان هه‌یه که به‌کرێی ده‌ده‌ن.
-
له تؤڕی خزمه‌تگوزاری (Asuminen.fi) لینکی تێدایه بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌و بنکه وڕێکخراوانه‌ی که ئه‌و خانووانه به کرێ ده‌ده‌ن که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانی ده‌کرێن به زمانی فنلاندی و سوید.
ئه‌و خانووانه‌ی که مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێدایه
-
له
ماڵپه‌ڕی
(Asuminen.fi) لینکی تێدایه بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌و شوێنانه‌ی که خانووی مافی جێنشینی هه‌میشه‌یی پێشکه‌ش ده‌که‌ن به زمانه‌کانی فنلاندی، سویدی‌و ئینگلیزی.
خانووی خۆ
-
ئاگاداری فرۆشتنی خانوو له ئینه‌رنێت و ڕۆژنامه‌کاندا
-
ده‌شتوانیت په‌یوه‌ندی به شه‌ریکه‌کانی ده‌ڵاڵی خانوو به‌ره بکه‌یت.
خانوویه‌ك که به‌شێكی هی خۆیه
له تۆڕی خزمه‌تگوزاری (Asuminen.fi) لینکی تێدایه بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌و بنکه وڕێکخراوانه‌ی که ئه‌و خانووانه‌ی به‌شێکی هی خۆیه پێشکه‌ش ده‌که‌ن به زمانه‌کانی فنلاندی و سویدی.
ئه‌و خانووانه‌ی له تؤڕدان
www.vuokraovi.com
(ئینگليزی)
www.etuovi.com
www.asuntoverkko.com
www.kiinteistomaailma.com
www.huoneistokeskus.fi
www.oikotie.fi
www.opkk.fi
www.huoneistoketju.fi
www.ovv.com
www.asunnonvuokraus.com
زانیاری زیاتر
بانکه‌کان زانیاری ئیجگار زۆر ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به جێنشینی، بازاری خانوو و
به‌ره، سه‌رمایه‌گوزاری و قه‌رز وه‌رگرتن، ئه‌و خانوانه‌ی که مافی هه‌میشه‌یی
ژیان تێیدا به‌سه‌رده‌به‌یت، ئه‌و خانوانه‌ی که به‌شێکی موڵکن وه خانووی کرێ
خانووی لاوان
له ماڵپه‌ڕی (Suomi.fi) زانیاری سه‌باره‌ت به جێنشینی لاوانی تێدایه و لینکیش بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌و شوێنانه‌ی که خانوو وبه‌ره پێشکه‌ش ده‌که‌ن به زمانه‌کانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی.
له ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی خانوو و به‌ره‌ی لاوان رێنوێنی- خانوو بۆ لاوانی
تێدایه، که یه‌که‌م جاریانه ده‌گوێزنه‌وه بۆ خانووی خۆیان. رێنوێنیه‌که بۆسه‌ر
ئه‌م زمانانه‌ی خواره‌وه وه‌رگێردراوه
:
فنلاندی
سویدی
ئیستۆنی
ڕووسی
خانووی
به‌ساڵاچوان
و
که‌م ئه‌ندامان
به‌سالاچوان و که‌مئه‌ندامان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه که خزمه‌تگوزاری جێنشینیان پێشه‌که‌ش بکرێ. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که، ده‌کرێ شێوه‌ی جۆراوجۆری پشتیوانی و یارمه‌تی بۆ ناو خانوه‌که به‌ده‌ست بێت. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هه‌یه که له بنکه‌دا بژیت. بۆ زانیاری زیاتر پرسیار له دائیره‌ی سۆشیالی شوینه‌که‌ی خۆت یان ناوچه‌که‌ت بکه.
له ماڵپه‌ڕی (Asuminen.fi) زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری جێنشینی به زمانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
هه‌روه‌ها سه‌یری لاپه‌ڕه‌کانی به‌ساڵاچوان و که‌مئه‌ندامانی بانکی زانیاری بکه.
جێنشینی کاتی له کاتی قه‌یراندا
باری جۆراوجۆری ژیان هه‌یه، که له‌وانه‌یه له‌و کاته‌دا پێویستیت به خانووی کاتی ببێت. له کاتێكدا که ڕووبه‌ڕووی زه‌بروزه‌نگ ده‌بیته‌وه ده‌توانیت په‌یوه‌ندی به خانووی ئه‌مانه‌وه بگریت. بۆ لاوان خانووی ئه‌مانی تایبه‌ت هه‌یه به‌ناوی خانووی یه‌که‌م که بۆ ئه‌و دایکه لاوانه‌ی دووگیانن و ته‌نیان له‌به‌رچاو گیراوه.
زانیاری زیاتر له لاپه‌ڕه‌ی بارودۆخی قه‌یرانی بانکی زانیاریه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنیت.