Maailman musiikin keskus
مه‌ڵبه‌ندی مۆسیقای جیهانی
(
Maailman musiikin keskus
)
یه‌کێکه له ئینستیتوهکانی مۆسیقای فنلاندا. ئه‌رکی ئه‌وه‌یه که زانیاری له‌سه‌ر مۆسیقای جۆرواجۆری جیهانی به شێوه‌ی جیاواز به‌ده‌ست بهێنێت و بڵاوی بکاته‌وه. ئه‌م مه‌ڵبه‌نده لێکۆڵینه‌وه ده‌کات، بۆنه مۆسیقایه‌کان ڕیکده‌خات، کاسێت و دیسك تۆمار ده‌کات و بڵاوکراوه‌ی دیکه‌ش به‌رهه‌م دێنێ وه له ئاستی جیهاندا ئاگاداری و هه‌واڵ وباس بڵاوده‌کاته‌وه.
مه‌ڵبه‌ندی مۆسیقای جیهانی زانیاری کۆده‌کاته‌وه له‌سه‌ر مۆسیقا زانی کۆچبه‌ران و گروپه مۆسیقایه‌کان که له فنلاندا ده‌ژین، که مۆسیقای فه‌رهه‌نگی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن یان ده‌یڵێنه‌وه. له مه‌ڵبه‌نده‌که‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر کتیب، ڕۆژنامه، پارچه ڕۆژنامه و که‌ره‌سه‌ی ده‌نگ وه‌ك کاسێت و دیسك له‌سه‌رتاسه‌ری قاڕه‌کانی جیهانه‌وه به‌ده‌ست دێت.