Lupa-asiat
( ئیداره‌ی پۆلیسی به‌شی کاجانی)
Kajaanin kihlakunnan poliisilaitos
زانیارییه‌کانی پێوه‌ندی:
www.poliisi.fi/kajaani
ژماره‌ته‌له‌فۆنه‌کان:
ژماره‌ی فریاکه‌وتن: 112
کاره‌با: 071 876 0201
به‌ڵگه‌نامه‌کان:
کاجانی: 071 87 65679, 071 87 65680, 071 87 65681
Sotkamo (ستوکامو): 071 87 65729, 071 87 65728
Ristijärvi: 08 6155 431
به‌شی خزمه‌تگوزاری پۆلیس: 071 87 65691
دارایی وون بوو: 071 87 65678
وێستگه‌ی پۆلیسی کاجانی له‌بیانی داگگا و پۆلیسهلهLönnrotinkatu 2 A, 87100 Kajaani. بیناکهههروهها ده‌فته‌ری کارگێری، دادگای ناوچه‌یی کاجانی و لقی نه‌ته‌وه‌یی پۆلیسی هات و چووی کاجانی تێدایه. هه‌روه‌ها وێستگه‌یه‌کی پولیس لهSotkamo دانراوه.
به‌شی خزمه‌تگوزاری پۆلیس، ئیداره‌ی لێکوڵینه‌وه‌و ئیداره‌ی کارگێری له‌رۆژانی حهفتهکاتژمێری 8 تا 16،15 کراوه‌یه. له‌بارودۆخێکی فریاکه‌وتنی دا ئه‌توانن له‌ڕێگای ژماره‌ی 112 له‌گه‌ڵ پۆلیس پێوه‌ندی بکه‌ن. له‌کاتی پێوه‌ندی کردن دا، له‌بیرتان بێت که‌ناوی خۆتان، ناونیشانهکهتان و شاریک که له‌وێه‌وه پێوه‌ندی ده‌که‌ن بڵن. له‌نزیکی درگای سه‌ره‌کی چوونه‌ژووری وێستگه‌ی پۆلیسه‌وه ته‌له‌فۆنێک دانراوه‌که ئه‌توانن بۆ پێوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری فریاکه‌وتن دا که‌ڵکی لێ وه‌رگرن. ئه‌وان پێوه‌ندییه‌که‌تان به ڕاسته‌وخۆیی ئه‌ده‌ن به نزیکترین پاسه‌وانی پۆلیس.
ئیداره‌ی پولیسی کاجانی بریتینهلهئهم لقانه: ئیداره‌ی بێمهترسی، ئیداره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و ئیداره‌ی کارگێری. ئیداره‌ی بێمهترسی بۆ پێوه‌ندییه فریاکه‌وتنییه‌کان، کونتروڵ کردنی هات و چوون، ڕێک و پێکی گشتی و هه‌بوونی بارودۆخێکی بێ‌ترس، به‌رپرسه‌و له‌به‌رگری کردن له‌تاوانه‌کان و لێکۆڵینهوهبهشداری ده‌کات. ئیداره‌ی لێکۆڵینه‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی تاوانه‌کان به‌ڕێوه‌ئه‌بات، و له‌ئه‌نجامدانی چالاکییهبهرگرییهکان و خزمه‌تگوزاری بۆ پێوهندییهفریاکهوتنییهکان به‌شداری ده‌کات. ئیداره‌ی کارگێری سه‌باره‌ت به‌ئه‌ندامان و بابهتهماڵییهکان و هه‌روه‌ها بڕوانامه‌کان و داراییهوون بووه‌کان به‌رپرسه.
بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندی دار له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌کان دا له قاتی هاوئاستی زه‌وی له ئیداره‌ی پۆلیس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆچهرانهوهبریتینهله:
- بڕوانامه‌کانی نیشته‌جێ بوون
- به‌ڵگه‌کانی سه‌فه‌ر، وه‌کو به‌ڵگه‌کانی سه‌فه‌ر بۆ په‌نابه‌ران و پاساپۆرتهبیانییهکان
- بڕوانامه‌ی لێخۆڕین
- کارته پێناسه‌کان
- بابه‌ته‌کانی هاووڵاتی بوون
پێویسته که هه‌مووی داواکارییه‌کان به شێوازێکی که‌سی و له کاتی پێویست دا پڕ بکرێته‌وه. هه‌وه‌ها ئه‌و منداڵانه‌که له داواکارییهکهله سه‌ریان حساب کراوهئهبێت له کاتی پڕ کردنه‌وه‌ی داواخوازییهکه له‌وێ بن. کاتی پێویست بۆ بڕوانامه‌ی لێخۆڕین و کارتی پێناسهدوو تا سێ حه‌فته‌یه. کاتی ئاماده‌کردن بۆ بڕوانامه‌کانی کۆچه‌ران زۆر جار درێژهخایهنتره. سه‌باره‌ت به کاته‌کانی ئاماده‌کردن له‌گه‌ڵ کارمهندهکهووت و وێژ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر پێویست بێت، بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی فورمهکهکاتێک بۆ دیتنی کارمهندهکهدابین بکه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ:
www.migri.fi (بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به‌هاووڵاتی بوون و بڕوانامه‌ی نیشته‌جێ بوون و به‌ڵگه‌کانت سه‌فه‌ر)
www.poliisi.fi (بڕوانامه‌ی لێخۆرین و کارتی پێناسه)
www.112.fi (زانیاری سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی فریاکه‌وتن)
یاریده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م لاپه‌ڕه ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپییه.