Lasten ja nuorten ongelmat
منداڵان ده‌توانن باسی گیروگرفتی خۆیان بۆ نموونه له‌لای سسته‌ری قوتابخانه‌که، کارگێری کۆمه‌ڵایه‌تی قوتابخانه یان له‌لای سایکۆلۆژیستی قوتابخانه باس بکه‌ن. له خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فونه‌وه ڕاوێژ لانی که‌م به فنلاندی پێشکه‌ش ده‌کرێت بۆ نموونه ته‌له‌فونی منداڵان ولاوانی یه‌کێتی پارێزگاری له منداڵانی مانێرهه‌یم
(
Mannerheimin lastensuojeluliitto
)
ئه‌و که‌سه‌ی ته‌له‌فون ده‌کات پێویست ناکات ناوی خۆی بڵێ.
پێڕاگه‌یشتن به منداڵی شیره‌خۆردا
هه‌ندێ جار به‌سه‌ر بردنی ژیانی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ منداڵی شیره خۆردا له‌وانه‌یه زه‌حمه‌ت بێ. ده‌توانی له ڕاوێژگای منداڵاندا باسی گرفته‌که‌ت بکه‌یت. هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ڕی خانوو‌ی یه‌که‌مد یارمه‌تی بۆ باری جۆراوجۆر به‌ده‌ست دهێنیت.
ئایا دوای منداڵ بوونی تووشی دڵته‌نگی بوویت؟
کاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت
ئه‌زیه‌تدانی منداڵ له قوتابخانه
ئه‌زیه‌تدان
زه‌بروزه‌نگی گیانی یان به‌ده‌نیه که دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سێك ئه‌زیه‌تی دایت پێویسته بۆ که‌سێكی گه‌وره‌ساڵی بگێڕیته‌وه، بۆ نموونه بۆ مامۆستاکه یان بۆ سسته‌ره‌که. ده‌شتوانیت به‌ته‌له‌فونی خۆڕایی یارمه‌تی بۆ منداڵان و لاوان په‌یوه‌ندی به یه‌کێتی پارێزگاری له منداڵانی مانێرهه‌یم
بکه‌یت. ژماره‌که
0800 120 400
یه. ئه‌گه‌ر ویستیشت ده‌توانیت گیروگرفته‌که‌ت له ئیمه‌یلدا به بێ‌ناو له ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی منداڵان و لاوان‌دا بنووسیت. که‌سێکی گه‌وره‌ساڵی باوه‌ڕپێکراو که دڵخوازانه کار ده‌کات یارمه‌تیت ده‌دات. ئه‌وه‌شت له بیر بێ که ده‌کرێت هه‌ر که‌سێك ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ساڵانیش به‌ر ئه‌زیه‌ت و ئازار بکه‌وێت. داواکردنی یارمه‌تی مایه‌ی شه‌رم نیه.
گیروگرفته‌کانی لاوان
خانوو‌ی ئه‌منی لاوان
(
Nuorten turvatalo
)
بۆ هه‌ر لاوێك له‌به‌رچاو گیراوه که پێویستی به یارمه‌تیه. ده‌توانیت هه‌ر کاتێك بێت ته‌له‌فون بکه‌یت. ده‌توانیت دوای سه‌عات 17 بێیت و تا سه‌عات ده‌ی به‌یانی بمێنیته‌وه. ده‌توانیت شه‌وانه به‌دڵنیایی له خانوو‌ی ئه‌منی لاوان‌دا بمێنیته‌وه. ده‌توانیت ته‌له‌فون بکه‌یت یان بێیت سه‌ر بده‌یت. ناکرێ به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له خانوو‌ی ئه‌منی لاوان‌دا بژیت.
خه‌له‌لی خواردنی لاوان
ڕێکخراوی تۆمارکراوی پشتیوانی له خێزانی که‌سانی که تووشی خه‌له‌لی خواردن بوون له فنلاندا
زانیاری سه‌باره‌ت به ئه‌نۆریکسیا (نه‌بوونی ئیشتیها) و بولیمیا (برسیه‌تی به‌رده‌وام) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که له کوێوه یارمه‌تی به‌ده‌ست دێت، چالاکی به شێوه‌ی گروپ
له شوێنی جۆراوجۆری فنلاندا به‌ده‌ست دێت.
زۆرخۆرانی بێ ناو
(
Nimettömät ongelmasyöjät
)
که‌ڵکی ناڕه‌وای سێکسی له منداڵ
ئه‌گه‌ر گومانت هه‌یه که که‌ڵکی ناڕه‌وای سێکسی له منداڵ ده‌کرێت، په‌یوه‌ندی بکه بۆ نموونه به سسته‌ره‌وه، کارمه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی قوتابخانه‌وه، سایکۆلوجیستی قوتابخانه‌وه، به کارمه‌ندی سۆشیالی شاره‌وانیه‌که‌ی خۆته‌وه یان به پۆلیسه‌وه
(
Poliisi
)
. یه‌کێتی پارێزگاری له منداڵانی مانیرهه‌یم خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فونی بۆ منداڵان و لاوان و هه‌روه‌ها دایکان وباوکان هه‌یه. گه‌وره‌ساڵان له‌لایه‌ن پارێزگاری له منداڵه‌وه ، ڕاوێژگاکانی په‌روه‌رده و خێزانه‌وه، پۆلیکلینیکی ده‌روونیه‌وه
، پۆلیس
ه‌و
ه
(
Poliisi
)
، ئێشکی قوربانیه‌کانی تاوان
(
Rikosuhripäivystys
)
و مه‌ڵبه‌ندی قه‌یرانی ئیغتیسابه‌و
ه
(
Raiskauskriisikeskus
)
یارمه‌تی ده‌درێن.
ئه‌وانه‌ی که گیروگرفتی حه‌زی سێکسیان له منداڵ هه‌یه، ده‌توانن داوای یارمه‌تی له پۆلیکلینه‌که ده‌روونیه‌کان و له هلسینکی بۆ نموونه له بنکه‌ی ڕاوێژی
Sexpo
وه بکه‌ن.
.