">
Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



مه‌رگ

Kuolema

کۆچی دوایی

کە کەسێکی نزیک کۆچی دوایی دەکات، کەسوکاری کۆچکردوو لەوانەیە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانی جۆراوجۆر بێت. پێویست ناکا لە گەڵ غەم و پەژارەدا بە تەنیا بمێنیتەوە. دەکرێ بۆ نموونە یارمەتی تەنگەژەیی لە راوێژگای بنەماڵەیی، پۆلیکلینیکی دەروونناسی یان دەرمانگای گەرەک وەرگیرێت.

گەر کەسێک لە دەرەوەی نەخۆشخانە کۆچی دوایی بکات، بە خێرایی پۆلیس یان دکتۆر ئاگادار بکەوە.

 

گەر پێویست بێت، پۆلیس وەشێن هۆیەکانی مەرگەکە لێکۆڵینەوە دەکات. پۆلیس هەروەها ناوەندی سەرژمێری دانیشتووان لە کۆچکردنی کەسەکە ئاگادار دەکاتەوە. گەر کەسێک لە نەخۆشخانە یان ناوەندی بەخێوکردن کۆچی دوایی بکات، دەزگای سەرژمێری دانیشتووان و کێلا بە شێوەی ئاوتۆماتیک ئاگادار دەکرێنەوە.

دوای لێکۆلینەوەی دکتۆر لە هۆیەکانی کۆچی دوایی کەسەکە، کۆچنامەی کەسەکە دەنووسرێت. کۆچنامە پێویستە بۆ ئەوەی کەسەکە بتوانرێ بەخاک بسپێردرێت. دوای نووسینی کۆچنامە دەزگای سەرژمێری دانیشتووان یان کلیسا مۆڵەتی بەخاکسپاردن قبووڵ دەکەن.

له ماڵپه ڕی کێڵادا ( Kela ) پێڕستی ئه و بابه تانه ی ده بێ له بیرت بێ نووسراوه، کاتێك که سێکی نزیکت ده مرێ .

به‌خاك سپاردن

بۆ بەخاکسپاردن دەکرێ یارمەتی لە رێکخراوەکانی ئایینی وەرگیرێت. بۆ زانیاری زیاتر پرسیار لە کۆمەڵگای خۆت بکە. لە ماڵپەری کلیسای لووترێ ئینجیلی زانیاری لەمەڕ خزمەتەکانی کیلسا دەدۆزرێتەوە. هەروەها دەکرێ رێورەوسمی ناشتنی سیڤیل رێک بخرێت. لەو پێوەندیەدا دەتوانی زانیاری لە ماڵپەری پرۆ-سێرێمۆنی ( Pro-Seremoniat ) وەرگری. نووسینگەی ناشتنەوە خزمەتی بەپارە پێشکەش دەکەن. ئەوان کاروباری پێوەندیدار بە ناشتنی کۆچکردوو لە بردنی تەرم، فرۆشی تابووت و تازیە و هەروەها بە پێی پەیمانەکە هەموو کاروباری دیکەی پێوەندیدار بە ناشتنی کۆچكردوو بە پێی داخوازی کەسوکار. زانیاری لە پێوەندی لە گەڵ نووسینگەکانی ناشتنەوەدا لە ماڵپەری یەکیەتی ناشتنڤانانی فینلاند Suomen Hautaustoimistojen Liitto دەدۆزرێتەو.ە  

گۆڕستان

یارمه‌تی به‌خاك سپاردن

کۆچکردوو جار مافی هه‌یه‌ به‌ گوێره‌ی په‌یوه‌ندی کاره‌که‌ی یارمه‌تی به‌خاك سپاردنی بۆ بدرێ. له‌ ئاخرین خاوه‌ن کاری که‌سه‌که‌ له‌م باره‌وه‌ پرسیار بکه. بۆ خه‌رجی به‌خاك سپاردنی مردووی بێ پاره‌ ده‌توانرێ له‌ دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی شوێنی ژیان داوای یارمه‌تی بژێوی بکرێ.‌

خانه‌نشینی – خیزان

دیاری کردنی دارایی کۆچکردوو

ژماردن ولیست به‌ندیکردنی پاره‌ و دارایی کۆچکردوو‌ ده‌بێ له‌ماوه‌ی سێ مانگی دوای مردنه‌که‌ ئه‌نجام بدرێ. بۆ ئه‌م کاره‌ش پێویست به‌ نووسینی به‌سه‌رهاتی ته‌واوی که‌س وکاری مردوه‌که به‌وردی له‌ کاتی زیندوو بوونیدا‌ هه‌ر له‌ دایك بوونیه‌وه‌ یا مردنی. هه‌روه‌ها پێویست ده‌کات به‌ به‌ڵگه‌ی دائیره‌ی تۆماری که‌سێتی ته‌واوی که‌سانێك که‌ به‌شیان له‌ دارایی مردوه‌که‌ هه‌یه‌ واته‌ ئه‌وانه‌ی میراتیان به‌رده‌که‌وێ. ده‌بێ میرات باجی لێ بدرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ دوای مه‌راسمی ئاماده‌کردنی ژماردن و لیست به‌ندیه‌که‌ی داراییه‌کان له‌ ماوه‌ی مانگێکدا لیسته‌که‌ ده‌بێ بدرێ به‌ دائیره‌ی باج. زانیاری زیاتر له‌ ماڵپه‌ڕی سیستمی یاسایی وڵات ( oikeuslaitos ) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجه‌وه‌ ( verohallinto ) به‌ده‌ست دێت.

لینکه کان :
یاسای به‌خاكسپاردن  
زانیاری په‌یوه‌ندیکردن به‌ ئه‌نجومه‌نی کڵیسایلوته‌ریه‌کانه‌وه‌

سه‌رپه‌رشتینه‌خۆشینزیك مردنو پێڕاگه‌یشتنبه‌ مردووبه‌گوێره‌ی ئایینی ئیسلامله‌ فینلاند



Back | Top