">
Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



کاتێك نه‌خۆش ده‌که‌ویت

Kun sairastat

"جێگای خه‌و ده‌رمانه‌"
(په‌ندێکی  ڤێنێتسی)

گەر نیشتەجێی ( kotikunta ) فینلاندی دەتوانی لە خزمەتە تەندروستیەکانی گشتی کەڵک وەرگری.

کاتی نەخۆشکەوتن پێوەندی بکە بە کاتگرتنی چاره‌سه‌رگه‌ی ( terveysasema ) گەڕەکی خۆت. ناونیشانی چاره‌سه‌رگه‌کە لە ماڵپەڕی شارەوانیەک کە تێیدا دەژیی دەدۆزرێتەوە. لە زۆربەی شارەوانیەکاندا چاره‌سه‌رگه‌ هەیە، واتە نزیک بە تەواوی شارەکان.

بە گشتی چاره‌سه‌رگه‌کان لە رۆژانی دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێر 8 بۆ 16 کراوەن. بۆ گرتنی کات چاک وایە بەیانی زوو کاتێک چاره‌سه‌رگه‌کان دەکرێنەوە تەلەفۆن بکرێ. لە بەشی کاتگرتندا رادەگەیەندرێ کە کەی چاکە بڕۆیتە دکتۆر. گەر کارتی ئینشورانسی کۆمەڵەیاتی (کێلا)ت (
Kela-kortti ) هەبێ لە گەڵ خۆت بۆ لای دکتۆری بەرە.

گەر پێویستت بە دکتۆری پسپۆڕی تایبەت هەیە، پێشتر کاتەکە بۆ دکتۆری گشتی بگرە. دکتۆری گشتی دەتنێرێتە لای دکتۆری پسپۆڕی تایبەت. خزمەتەکانی چاره‌سه‌رگه‌ گشتیەکان بە شێوەی رێژەیی هەرزانن چونکە تێچوونی ئەوان لە رێگای پاره‌ی باجەوە دەدرێ.

ئێواران و رۆژانی کۆتایی هه‌فته‌ بنکه‌کانی ته‌ندروستی داخراون. له‌و کاتانه‌دا نه‌خۆشی له‌ناکاو و ڕووداوه‌کان له‌ ئیشکه‌کان ( päivystys ) چاره‌سه‌رده‌کرێن. هه‌روه‌ها سه‌یری ماڵپه‌ڕی باره‌ له‌ناکاوه‌کان بکه‌.

نه‌خۆش ته‌نیا به‌ گوێره‌ی داوای دوکتۆر ده‌توانێت بۆ پشکنین یان چاره‌سه‌ر بچێته‌ نه‌خۆشخانه‌. ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی له‌ناکاو و په‌له‌ بێ، پێویست به‌ داوای دوکتۆری ناکات‌. نه‌خۆشه‌که‌ به‌شێك له‌ نرخی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه‌که‌ ده‌دات.

کاتێك نه‌خۆشی یان که‌م ئه‌ندامی، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی کار یان خوێندن یان کاروباری رۆژانه‌ داده‌نێ، چاره‌سه‌ری به‌رنامه‌دار ( kuntoutus ) یارمه‌تیده‌ر بێ.

ئه‌گه‌ر که‌سێك نه‌خۆش بکه‌وێ، به‌ شێوه‌یه‌ك توانایی کار له‌ده‌ست بدات و داهاتی کاره‌که‌ی له‌ده‌ست بدات، ئه‌و ده‌توانێت پاره‌ی رۆژانه‌ی نه‌خۆشی   ( sairauspäiväraha ) له‌ دائیره‌ی کێڵاوه‌ داوا بکات.



Back | Top