Kun olet raskaana
"منداڵ که له‌دایك ده‌بێ رزقیش له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ"
(په‌ندیکی فنلاندی)
ڕاوێژگای دایکانه
ئه‌رکی ڕاوێژگای دایکانه خزمه‌تکردنی و ئاگاداربوون له ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ژنانی دووگیان، منداڵی نه‌به‌کام که له سکی دایکیایه‌تی و منداڵانی تازه له‌دایك بوو و هه‌موو خێزانه‌که کاتێك چاوه‌ڕوانی منداڵه‌که ده‌که‌ن.
هه‌ر ژنێك یه‌کسه‌ر که دوو گیان ده‌بێت یان پێش کۆتایی هاتنی چوارهه‌مین مانگی دووگیانیه‌که‌ی ده‌بێ بۆ ڕاوێژگای دایکانه
(äitiysneuvola)
بچێت. له ڕاوێژگادا چاودێری ته‌ندروستی دایکی دوو گیان و منداڵه‌که‌ی ده‌کرێت هه‌روه‌ها کۆرسی ئاماده‌کاری بۆ منداڵ بوون بۆ دایکان و باوکان ڕێکده‌خرێت. ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه بۆ که‌سه‌کان به‌خۆڕاییه. کاتێك منداڵه‌که له‌دایك ده‌بێت دوکتۆر و سسته‌ری ڕاوێژگای منداڵان چاودێری ته‌ندروستی منداڵه‌که ده‌که‌ن و ده‌رزی کوتانیشی لێ ده‌ده‌ن. زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له مالپه‌ڕی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی به‌زمانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
ڕاوێژگای مندالآن
کاتێك منداڵ له دایك ده‌بێت، ڕاوێژگای منداڵان ئاگاداری ته‌ندروستی منداڵه‌که ده‌بێت. ڕاوێژگای منداڵان ته‌ماشا ده‌کات که ئایا گه‌شه‌ی ده‌روونی، جه‌سته‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی نۆرماڵه. له ڕاوێژگای منداڵاندا منداڵان ده‌برێنه لای دوکتۆر یان نه‌خۆشه‌وان. نه‌خۆشه‌وان منداڵان ده‌کوتێ. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیه‌وه به زمانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست ده‌هێنت.
سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی ڕاوێژگا له بنکه‌ی ته‌ندروستی نزیك شوێنی ژیانت پرسیار بکه. له ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستی. کام (Terve.com) زانیاری سه‌باره‌ت به بنکه‌ی ته‌ندروستی شوێنی ژیانت به‌ده‌ست ده‌هێنیت. ده‌توانیت به ناوی شوێنی ژیانه‌که‌ته‌وه به‌دوای زانیاری‌دا بگه‌رێیت.
یارمه‌تی دایکانه
(Äitiysavustus)
کاتێك ژنێك دوو گیان ده‌بێ و به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له فنلاندا بژی، ده‌توانێ به گوێره‌ی هه‌ندێ مه‌رجی تایبه‌ت یارمه‌تی دایکانه
(
äitiysavustus
)
وه‌ربگرێ (زانیاری
به زمانی سویدی
و ئینگلیزی
). له ماڵپه‌ڕی كێڵادا
(
Kela
)
زانیاری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ که‌سێك وه‌ك دانیشتووی فنلاندا به‌حیساب دێت (به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی ). یارمه‌تی دایکانه کاتێك ده‌توانیت وه‌ری بگریت که ماوه‌ی دووگیانیه‌که‌ت 154 رۆژی به‌سه‌ردا رؤیشتبیت و پێش کۆتایی هاتنی چوار مانگ به‌سه‌ر دووگیانیه‌که‌تدا سه‌ردانی بنکه‌ی ته‌ندروستیت کردبێت. یارمه‌تی دایکانه ده‌بێ لانی زۆر دوو مانگ پێش منداڵ بوون داوا بکرێت. یارمه‌تی دایکانه ده‌توانرێ وه‌ك پاره‌یه‌ك باجی لێ ناڕوات یان وه‌ك پاکه‌تی شت ومه‌ک به دایك
(äitiyspakkaus)
بدرێت (زانیاریبه زمانی سویدی و ئینگلیزی ). له پاکه‌تی شت ومه‌ك به دایکدا جل وبه‌رگ و شت ومه‌کی پێویستی تێدایه.
پاره‌ی دایکانه
(
äitiysraha
)
هه‌ر دایکێکی دوو گیان مافی هه‌یه پاره‌ی دایکانه
(
äitiysraha
)
وه‌ربگرێ (زانیاری به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی )، ئه‌گه‌ر له فنلاندا بژی، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی دووگیانیه‌که‌ی لانی که‌م 154 رۆژی خایانبێ و ئه‌گه‌ر لانی که‌م ماوه‌ی 180 رۆژ پێش ماوه‌ی حیساب کراو بۆ منداڵ بوونه‌که‌ی له فنلاندی ژیابێت. مافی داواکار بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی دایکانه لانی که‌م 50 رۆژی فه‌رمی و لانی زۆر 30 فه‌رمی پێش ماوه‌ی حیساب کراو بۆ منداڵ بوونه‌که‌ی ده‌ست پێ ده‌کات. دایکه‌که ده‌توانێت خۆی هه‌لیبژێرێت که که‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا کاتی پاره‌ی دایکانه‌که‌ی ده‌ست پێ بکات. ماوه‌که کۆتایی پێ دێت کاتێک پاره‌ی دایکانه بۆ ماوه‌ی 105 رۆژی فه‌رمی درابێت. پاره‌ی دایکانه به گشتی به‌گوێره‌ی داهاتی کارکردنی باج لێدراو دیاری ده‌کرێت. ئه‌م پاره‌یه ده‌بێ لانی زۆر دوو مانگ پێش ماوه‌ی حیساب کراو بۆ منداڵ بوونه‌که داوا بکرێت.
ڕێنوێنی نامه‌ی "منداڵه‌که‌م له فنلاندا له دایك ده‌بێ (به‌شێوه‌ی docیان pdf )
کوردی
فنلاندی
ئه‌لبانی
عه‌ره‌بی
ئینگلیزی
فارسی
سویدی
سربوكرواتی
ڕێنوێنی نامه‌ی ئیمه منداڵمان ده‌بێت (بنکه‌ی ته‌ندروستی و خۆش گوزه‌رانی ده‌ریکردوه)
فنلاندی (
suomeksi
) (1،5 میگابایت،
pdf
)
سویدی
(
ruotsiksi
) (1،6 میگابایت،
pdf
)
ئینگلیزی (
englanniksi
) (1،6 میگابایت،
pdf
)
ڕێنوێنی نامه(
ohjeita
) له په‌یوه‌ند به منداڵ بوون و ئاگاداری له منداڵانی تازه له‌دایك بوو به چه‌ندین زمانه (نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی زانکۆیی تورک‌و ده‌ریکردوه)
له په‌ڕه‌ی
منداڵان و لاوان‌دا
زانیاری سه‌باره‌ت به‌و یارمه‌تیانه هه‌یه که خێزانی منداڵدار ده‌توانێ داوای بکات.
ئایا له هه‌لو مه‌رجێکی سه‌ختی ژیاندا دووگیانیت؟
ئه‌گه‌ر دووگیانیت و هه‌ست ده‌که‌یت که به‌ته‌نیا بۆت ناچێته سه‌ر، ده‌توانی په‌یوه‌ندی به خانه‌ی یه‌که‌مه‌وه
(
ensikoti
)
بکه‌یت. له خانه‌ی یه‌که‌مدا خێزانه‌کان له‌سه‌ر ده‌وری دایك و باوك بینین و کۆنترۆڵی ژیان یارمه‌تیان پێ ده‌ده‌ن. دایکه‌که ده‌توانێت له‌کاتی دووگیانی‌دا یان له‌گه‌ڵ منداڵی شیره‌خۆره‌ی بچکۆله‌دا بۆ خانه‌ی یه‌که‌م بێت.
ئایا دووگیانێکی بێ هاوسه‌ریت؟ هه‌روه‌ها له
ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی سه‌رپه‌رشتکارانی ته‌نیا و سه‌رپه‌رشتکارانی هاوبه‌ش
(
Yksinhuoltajien ja yhteishuoltajien liiton
)
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زانیاری به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت.
زانیاری سه‌باره‌ت به منداڵ له باربردن
له بانکی زانیاری‌دا
(Infopankki)
له په‌ڕه‌ی بابه‌تی سێکس
(Seksuaalisuus)
به‌ده‌ست دێت.