Kun muutat
''دراوسێ پێش خانوه‌که‌ت و هاوسه‌فه‌ره‌که‌ت پێش سه‌فه‌ر هه‌ڵبژێره.''
(په‌ندێکی عه‌ره‌بی)
لیستی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی کاروبار بۆ کاتی گواستنه‌وه
-
له‌بیرت بێ په‌یمانی کرێخانووه کۆنه‌که‌ت هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه. له په‌یمانی کرێخانوه‌که‌وه سه‌ر بکه بزانه ماوه‌ی چه‌نده دانراو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانه‌که. باشتر وایه کاتێك په‌یمانه‌که هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه که به نووسین په‌یمانی کرێخانووی تازه‌ت به‌ستبێ.
-
بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێتی و خه‌تی ته‌له‌فونه‌که‌ت باشتر وایه زوو له کاتی گونجاو‌دا له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌تگوزاریه‌که ڕێکه‌وتن بکه‌یت. به‌م شێوه‌یه ته‌له‌فونه‌که‌ت له‌هیچی خۆڕایی نابڕێ و بی ته‌له‌فون نابی.
-
له‌بیرت بێ گواستنه‌وه‌که‌ش به‌و شه‌ریكه‌ی کاره‌بایه ڕابگه‌یه‌نه که په‌یمانت له‌گه‌ڵی هه‌یه. داوای ئاخرین وه‌سلیشیان لێ بکه. پرسیاری ئه‌وه‌ش بکه که ئایا شه‌ریکه‌ی خانوه‌که‌ت له‌گه‌ڵ هیچ فرۆشیاریه‌کی کاره‌با په‌یمانی هه‌یه، یان ئایا ده‌توانیت بۆخۆت هه‌ڵیبژێری که له‌کێوه کاره ده‌کڕی. پێش نزیکه‌ی دوو هه‌فته له گواستنه‌وه‌که‌ت په‌یمانی کاره‌با ببه‌سته.
-
ده‌بێ هه‌میشه دائیره‌ی تۆمار و باری که‌سێتی ئاگاداری گواستنه‌وه بکرێ. ئاگاداریه‌که ده‌توانیت له ماڵپه‌ڕی (muuttoilmoitus.fi)، به‌ته‌له‌فون یان له ڕێگه‌ی فۆرمیشه‌وه به نووسین بیکه‌یت، که ده‌توانرێ هه‌روه‌ها له پۆسته‌وه یان له دائیره‌ی تۆمار و باری که‌سێتییه‌وه یان له کێڵاوه به‌ده‌ست بێن. ده‌بێ لێپرسراوی کاروباری خانوو به‌ره‌ش ئاگادار بکرێته‌وه کاتێك له شوێنێکه‌وه ده‌گوێزیته‌وه یان بۆی ده‌چیت.
-
بیرله‌وه‌ش بکه‌ره‌وه ئایا پێویست ده‌کات قفله‌کان تازه بکه‌یته‌وه یان ڕه‌مزه‌کانیان بگۆڕیت. کاتێك له خانوه‌که ده‌گویزیته‌وه، هه‌موو کلیله‌کانی ئه‌و خانووه به خاوه‌نه‌که‌ی یان به نوینه‌ری دائیره‌ی خانوه‌که بده‌ره‌وه.
-
ئۆتۆمبیلی گواستنه‌وه بگره له‌کاتی گونجاو‌دا. سندوقی ماڵ گواستنه‌وه به نرخێکی تا ڕاده‌یه‌ك هه‌رزان ده‌کرێ به‌کرێ بگریت. له ئینته‌رنێته‌وه یان له لاپه‌ڕه زه‌رده‌کانی ده‌فته‌ری ته‌له‌فوندا زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به شه‌ریکه‌کانی گواستنه‌وه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنیت. ڕێگایه‌کی تر ئه‌وه‌یه که له بازاره‌کانه‌وه کارتۆن وه‌ربگره بۆ شته‌کانت له کاتی گواستنه‌وه‌دا.
-
گۆڕینی ناونیشان ده‌کرێت له پۆست‌دا بیکه‌یت. له پۆستێشدا ده‌توانیت کارتی تایبه‌ت به ناونیشان گۆڕین وه‌ربگریت، که ده‌توانیت به‌و کارتانه و به خۆڕایی ئاشنا و خزمانت له گۆڕینی ناونیشانه‌که‌ت ئاگادار بکه‌یته‌وه. باشتر وایه به جیاواز کتێبخانه و بانك له گۆڕینی ناونیشانه‌که‌ت ئاگادار بکه‌یته‌وه. بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانیت له ماڵپه‌ڕی
پۆست‌دا
به‌ده‌ستی بهێنیت.
-
دیقه‌ت بکه بزانه ته‌ئمینی خانووه‌که‌ت بۆ خانووه تازه‌که‌ت گونجاوه و به‌ش ده‌کات.
-
خانوه‌که‌ی پێشووت پاك و خاوێن بکه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی به‌جێی بهێڵیت. بۆ دانیشتووی تازه خۆشتره بێته ناو خانووی پاکه‌وه. شت ومه‌که‌کانت که ده‌کرێت به‌کار بێن ده‌توانیت بیانبه‌یت بۆ مه‌ڵبه‌ندی چاککردنه‌وه و به‌کار‌هێنان وه‌یان بۆ شوێنی ده‌ستی دوو فرۆشی.