چالاکی که‌لتووری له توڕکو
په‌ڕتووکخانه‌کان چ جۆره خزمه‌تگوزاریه‌کیان هه‌یه؟
په‌ڕتووکخانه‌کان شوێنی په‌ڕتووک، که‌لتوور و شوێنی یه‌کتربینینی مرۆڤه‌کانن.
په‌ڕتووکخانه‌ی شاری توڕکو بریتیه له په‌ڕتووکخانه‌ی گه‌وره له ناوشار و په‌ڕتووکخانه‌کانی دیکه له شوێنه جیاوازه‌کانی شاری توڕکو. جیا له ئه‌مه‌ش ئۆتۆمبێڵه‌کانی په‌ڕتووکخانه به شوێنه جیاوازه‌کانی شاردا ده‌گه‌ڕێن.
له په‌ڕتووکخانه ده‌توانیت بۆ نموونه:
- زانیاری له سه‌ر فینله‌ند و کۆمه‌ڵگای فینله‌ندی وه‌ربگریت
- ڕۆژنامه و گۆڤار و په‌ڕتووکی زمانی فینله‌ندی و زمانی بێگانه بخوێنیته‌وه
- کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت به کار بهێنیت
- به‌شداری به‌رنامه‌و بۆنه و وانه‌بێژی جۆراوجۆر بیت
- هه‌ر که‌سێک که کارتی په‌ڕتووکخانه‌ی هه‌بێت ده‌توانێت به خۆڕایی په‌ڕتووک، سی دی و شتی تر قه‌رز بکات بۆ ماڵه‌وه
له په‌ڕتووکخانه خزمه‌تگوزاری تایبه‌تی زمانی جۆرا و جۆریش بۆ کۆچبه‌ران هه‌یه
کارتی په‌ڕتووکخانه و قه‌رز کردن له په‌ڕتووکخانه
بۆ قه‌رزکردنی په‌ڕتووک پێویسته کارتی په‌ڕتووکخانه‌ت هه‌بێت.
به پیشاندانی ناسنامه یه‌ک که وێنه‌ی له‌سه‌ربێت و کۆدی پێناسه‌ی تێدابێت کارتی په‌ڕتووکخانه‌ت ده‌درێتێ. که‌سێک که داوای کارت ده‌کات ده‌بێ له فینله‌ند ناونیشانی هه‌بێت. منداڵێک که 5 ساڵی پڕکردبێته‌وه ده‌توانێت کارت وه‌ربگرێت. که‌سانی ژێر15 ساڵ داوای به‌ڵگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشت و ناونیشانیان لێده‌کرێت.
یه‌که‌م کارتی په‌ڕتووکخانه به خۆڕاییه. ئه‌گه‌ر کارته‌که‌ت وون ببێت یان خراپ ببێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی کارتی نوێ ده‌بێ پاره بده‌یت.
قه‌رزکردنی په‌ڕتووک به خۆڕاییه. ئه‌گه‌ر په‌ڕتووکه‌که‌ت دره‌نگتر له کاتی دیاریکراو بگه‌ڕێنیته‌وه ده‌بێ بابه‌تی دره‌نگکه‌وتنه‌که پاره بده‌یت. هه‌ڵگری کارتی په‌ڕتووکخانه به‌رپرسه له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌ڕتووکانه‌ی که به کارته‌که‌ی قه‌رزکراوه. بۆ ئه‌و په‌ڕتووکانه‌ی که به کارتی که‌سی ژێر 15 ساڵ قه‌رز کراوه سه‌رپه‌رشته‌که‌ی به‌رپرسه.
ئه‌گه‌ر کارته‌که‌ت وون بوو پێویسته ده‌ستبه‌جێ په‌ڕتووکخانه ئاگادار بکه‌یته‌وه. هه‌ر په‌ڕتووکخانه‌یه‌کی ڤاسکی(kirjasto-Vaski) ئاگادار بکه‌یته‌وه فه‌رق ناکات. خاوه‌نی کارته‌که له‌و کاته ڕا که په‌ڕتووکخانه‌ی ئاگادار کردۆته‌وه به‌رپرسی ئه‌و په‌ڕتووکانه‌ی که به کارته‌که دوای ئاگاداریه‌که قه‌رز کراون نییه. ئه‌و کارته‌ی که ڕاگه‌یه‌ندراوه وون بوه له که‌ڵکی ده‌خه‌ن.
زانیاری له سه‌ر هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌کانی په‌ڕتووکخانه له ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکخانه هه‌یه:(kaupunginkirjasto Turun) په‌ڕتووکخانه‌ی شاری توڕکو و زانیاری له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به کۆچبه‌ران له
(sivuilta kirjasto monikulttuurinen) ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکخانه‌ی فره که‌لتووری
له توڕکو به چ شێوه‌یه‌ک ده‌توه‌انی چالاکی که‌لتووریت هه‌بێت؟
له توڕکو به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر ڕێکده‌خرێت وه‌کو کۆنسێرت، نواندنی شانۆیی، کۆرسی هونه‌ری و به‌شی دیکه‌ی که‌لتووری. ڕێکخه‌ری ئه‌مانه هه‌م به‌شی هونه‌ری توڕکو و هه‌م به‌شی هونه‌ری شوێنی دیکه و کۆمه‌ڵه‌کانن.
له کوێ زانیاری له سه‌ر چالاکیه‌که‌لتووریه‌کان و بۆنه‌کان ده‌ست ده‌که‌وێت؟
- له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی (verkkosivuilta Kaupungin)
- له که‌له‌نده‌ری بۆنه و جه‌ژنه‌کان (Tapahtumakalenterista)
كۆچبه‌ر له کوێ ده‌توانێت له گه‌ڵ که‌لتووری فینله‌ند ئاشنا ببێت؟
له توڕکو کۆمه‌ڵه‌ی زۆر و سه‌نته‌ری کار و باری که‌لتووریش (Kulttuuriasiainkeskus) هه‌لی باش باش ده‌ره‌خسێنن بۆ ئاشنا بوونی کۆچبه‌ران به شێوازی ژیانی فینله‌ندی و کۆمه‌ڵگای فینله‌ندی و هه‌روه‌ها هوونه‌ر و مێژووی فینله‌ند.
ماڵپه‌ڕی ´به فینله‌ند ئاشنا به´ (tutuksi Suomi) کۆمه‌ڵێک زانیاری کۆکراوه‌ی سه‌باره‌ت به شانۆگه‌ری و بۆنه‌کانی تێداهه‌یه که گوونجاون بۆ کارئاسانی جێگربوونی کۆچبه‌ران. هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا ڕابه‌رنامه‌ی´نه‌ریتی وڵات´:یشی
(opas- tapa Maan) تێدایه که تێیدا زانیاری له سه‌ر که‌لتووری فینله‌ند، مێژوو، داب و نه‌ریت، ڕێساکانی کار و کۆمه‌ڵگا و یاساکان له فینله‌ند کۆکراوه‌ته‌وه. ئه‌م ڕابه‌رنامه‌یه هه‌م به شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنی بڵاو کراوه‌ته‌وه هه‌م وه‌کو کتێبیش به زمانه‌کانی فینله‌ندی، ئینگلیزی و ڕوسی هه‌یه.
ناونیشانی ماڵپه‌ڕه‌که ئه‌مه‌یه: tutuksi Suomi/monikulttuurisuus/fi.turku.www
ڵه زۆربه‌ی مۆزه‌خانه‌کانی شاری توڕکو ده‌توانی به مێژوو، هونه‌ر و کۆمه‌ڵگای فینله‌ند ئاشنا بیت.
مۆزه‌خانه‌کانی توڕکو بۆ نموونه ئه‌مانه‌ن:
- Turun linna
- Luostarinmäen Käsityöläismuseo
- Apteekkimuseo ja Qwenselintalo
- Kuralan kylämäki
- Biologinen museo
- مۆزه‌ی Aaltonen Wäinö، که پێشانگه‌ی زۆر باشی نیگارکێشی هه‌یه
جگه له پێشانگه له مۆزه‌خانه‌کان زۆر به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری دیکه‌ش هه‌یه.
زانیاری له سه‌ر ناونیشانی مۆزه‌خانه‌کان، چ کاتێک کراونه‌ته‌وه و نرخی بلیته‌کان له ماڵپه‌ڕی مۆزه‌خانه‌کان هه‌یه: مۆزه‌خانه‌کانی توڕکو
له سه‌نته‌ری کاروباری که‌لتووری چ چالاکیه‌کی فره‌که‌لتووری هه‌یه؟
- پێشانگا، سیمینار، وانه‌بێژیی و به‌رنامه‌ی دیکه‌ش بۆ گه‌شه‌پێدانی فره‌که‌لتووری و دیالۆگی نێوان که‌لتووره جیاوازه‌کان له توڕکو
- خزمه‌تگوزاری که‌لتووری تایبه‌ت به کۆچبه‌ران بۆ یارمه‌تیدانی جێگربونیان و له‌بیرنه‌کردنی که‌لتووری خۆیان
- ڕاگه‌یاندنی زانیاری له نێوان که‌لتووره جیاوازه‌کاندا – بۆ کۆچبه‌ران زانیاری له سه‌ر که‌لتوور و مێژووی فینله‌ند و بۆ فینله‌ندیه‌کان زانیاری له سه‌ر ووڵاتانی دیکه و کۆچبه‌ران.
زانیاری نوێ له سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌کان و به‌رنامه‌کانی فره‌که‌لتووری له ئه‌م لینکه هه‌یه
www.turku.fi » turku.fi » Kulttuuri » Monikulttuurisuus
به‌خێرهاتنه‌وه‌ی هه‌موو توركوييان ده‌كه‌ین بۆ خه‌ریكبوونه‌وه به وه‌رزش. له شاری تورك‌و زۆر خزمه‌تی جۆراوجۆری وه‌رزش هه‌ن.
له كوێوه زانياری ده‌رباره‌ی خزمه‌ته‌كانی وه‌رزشی وه‌ربگرم?
• له سه‌ر ماڵپه‌ڕی ینته‌رنێت به فینله‌ندی
www.turku.fi/liikunta
in English: http://www.turku.fi/public/default.aspx?nodeid=8799&culture=en-US&contentlan=2
-زانياری ده‌رباره‌ی وه‌رزهسگه‌كان و خزمه‌ته‌كانی وه‌رزشی
• خزمه‌ته‌كانی وه‌رزشی بۆ كۆچبه‌ران، ته‌له‌فۆن 6229 554 050
liikunta.palvelut@turku.fi
• له خزمه‌تگه‌ی موشته‌ریمان: ناوه‌ندی خزمه‌ته‌كانی وه‌رزشی شاره‌وانی تورك‌و:
Blomberginaukio 4 /
Hippoksentie 6, 20720 Turku
ته‌له‌فۆن 3232 262 (02)
• له‌م گۆفاره دا
Turku liikkeelle
له كوێ ده‌توانم وه‌رزش بكه‌م?
شاره‌وانی تورك‌و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی زياتر له 200 شوێنی وه‌رزش ده‌كات كه لێيان وه‌رزشی جۆراوجۆر ده‌كرێن. له تورك‌و ساڵۆنه‌ی وه‌رزشی، هۆڵی وه‌رزشی، هۆڵی سه‌هۆل، گۆڕه‌پانی ياریكردنه‌وه، سكه‌يتگه و شوێنی تر هه‌ن.
زانياری زياتر ده‌رباره‌ی شوێنه‌كانی وه‌رزشی به فینله‌ندی:
http://www.turku.fi/public/default.aspx?nodeid=8810&culture=fi-FI&contentlan=1
More information in English: http://www.turku.fi/public/default.aspx?nodeid=8810&culture=en-US&contentlan=2
خزمه‌ته‌كانی وه‌رزشكاری بۆ توركوييان:
Lasten liikunnan ihmemaa
بۆ منداڵانی 1 تا 12 ساڵه يه. چالاكيه‌كانی ”سه‌يرستانی وه‌رزشی منداڵان” له ڕۆژانی يه‌كشه‌ممه له نۆ شوێنی جياواز له تورك‌و دوروست ده‌كرێن. به‌خێرهاتنه‌وه‌ی منداڵه‌كان ده‌كه‌ین له گه‌ڵ دايكوباوكيان. له ”سه‌يرستانی وه‌رزشی منداڵان” منداڵان ده‌توانن ياری و وه‌رزش بكه‌ن. سه‌يرستان به‌لاشه.
Poweraction
به‌رهه‌می وه‌رزشی لاوانی توركويی 13 تا 19 ساڵه يه. له كاتی “پاوره‌كشن” وه‌رزشكاری به‌لاشه. بۆ كات و جۆره‌كانی وه‌رزش بروانه:
power-lukkari
Poweraction.net
ده‌توانیت كارتی له مامۆسته‌ی وه‌رزش، خزمه‌تگه‌ی ناوه‌ندی خزمه‌ته‌كانی وه‌رزشی، لای ته‌ماشه‌گه‌ی تۆپی پێی كوپیتتاا يان ده‌زگه‌ی ڕاگه‌ياندنه‌وه‌ی
“Nuortenturku”
له ماڵی هونه‌ری و خه‌باتی لاوان وه‌ربگری
Vimma
Leidit liikkeellä
گرووپی وه‌رزشی “بزاوی خانمان” جۆراوجۆر وه‌رزشه‌كان فێری ێوه ده‌كات و جه‌ساره‌تتان پێ ده‌دات بۆ كه وه‌رزش ێوه بكه. له گرووپی خانمان دا ژنان پێكه‌وه بۆ نموونه ئا يرۆبیك، دانس، ياری تۆپان ده‌كه‌ن و بۆولنگ ده‌كه‌ن. چالاكيه‌كانيان پێكهاتوون له زۆر جۆری وه‌رزش و هه‌موو ڕۆژێكی كاركردنه‌وه گرووپيان هه‌ن. هه‌ندێك له گرووپه‌كانه‌وه له لايه‌ن سه‌رپه‌رشتی ژنه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. به كڕینه‌وه‌ی كارتی بزاوی خانمان مافی به‌شداربوونتان ده‌بێت، به‌و كارته ده‌تناویت به‌شداری هه‌موو گرووپه‌كانيان ببیت.
Hikinen tusina
گرووپێكی وه‌رزشی يه بۆ پياوانی ته‌مه‌نيان له نێوان 30 تا 65 ساڵه كه ده‌يانه‌وێت ده‌ست به وه‌رزشكردن بكه‌ن. له گرووپه‌كه دا ده‌توانیت له گه‌ڵ ده‌ستپێكه‌ره‌كانی تر وه‌رزش بكه‌یت. به كڕینی كارتی گروپی ”هیكینێن توسینا” ده‌توانیت به ئا زادی به‌شداری هه‌موو گرووپه‌كانيان ببیت.
Ihanaiset naiset, Raskas sarja
”ژنه‌كانی خۆشه‌ویست” كورسێكی وه‌رزشی يه بۆ ژنانی قه‌له‌و. ”هه‌ڵقه‌ی قورس” كورسێكی وه‌رزشی يه بۆ پياوانی قه‌له‌و. له هه‌ردوو كورسه‌كانی سه‌روو دا ڕاهێنانی لاشپارێزی ساڵۆنی و ده‌وری، له‌گه‌ڵ وه‌رزشی ئا يرۆبیكی ئا سای و گه‌ڕانه‌وه‌ی به گۆپاڵ هه‌ن.
Seniorikortti
كارتێكی بۆ توركوييه‌كانه كه ته‌مه‌نيان 65 يان زياتره. به “كارتی ساڵمه‌ندان” ده‌توانیت بڕۆیت بۆ هۆڵه‌كانی مه‌له‌كردن له لاوسته، پااتتینێن و پێترێليوس، مه‌له‌گه‌ی كوپیتتاا و سامپپالیننا و هه‌روه‌ها ساڵۆنی لاشپارێزی له هۆڵی وه‌رزشی كوپیتتاا، پانسيۆ، هۆڵی سه‌هۆلی فاریسسوۆ، خانووی ده‌فه‌ری پااتتینێن و هۆڵی مه‌له‌كردنی پێترێليوس.
بێخێرهاتنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو خزمه‌ته‌كانی كه له لايه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری وه‌رزشیوه پێشكه‌ش ده‌كرێن. كه‌سانی كه به‌شداری خه‌باتی ”كۆتۆ”ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵايه‌تی توركون ده‌توانن به‌لاش به‌شداری وه‌رزشی كۆچبه‌ران ببه‌ن و به نیو نرخیش به‌شداری خه‌باتی كورس ببه‌ن.
هه‌ر وه‌رزێك چه‌ند گرووپی وه‌رزشی جياواز بۆ كۆچبه‌ران هه‌ن وه‌كو خه‌باتی وه‌رزشی لاشپارێزی، گرووپه‌كانی تۆپێن، فێركردنی سكی، سكه‌يتینگ و دانس و هه‌روه‌ها كورسه‌كانی جه‌ڕباندنه‌وه‌ی وه‌رزشه‌كانی جۆراوجۆر و سه‌يرانكردنه‌وه له نێو سوروشتی تورك‌و دا.
بۆ زانياری زياتر:
• بڕوانه خه‌باتی به تايبه‌تی بۆ كۆچبه‌ران
يانه‌كانی وه‌رزشی توركويی ده‌رفه‌تی جۆراوجۆر بۆ وه‌رزشكارانی له ته‌مه‌نی جيا-جيا دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. زانياری زياتر:
http://www.turku.fi/public/default.aspx?nodeid=8842&culture=fi-FI&contentlan=1
ده‌مانه‌وێت گرووپێكی وه‌رزشی بۆ خۆمان دامه‌زرێنین. چۆن ده‌توانین زانياری ده‌رباره‌ی شوێنه‌كانی وه‌رزش، دۆره‌كان و يارمه‌تی دراوی به ده‌ست بێنین?
• مالپه‌ڕی تورك‌و.فی/يارمه‌تی دراوی بۆ وه‌رزشكه‌ران
• شوێنه‌كانی وه‌رزشكردن/گه‌ڕانه‌وه به دوای دۆره‌كان
• خزمه‌ته‌كانی وه‌رزشی/كرێكردنه‌وه‌ی پێداویستيه‌كانی وه‌رزش
خزمه‌تگوزاریه‌کانی منداڵان و لاوان
ئایا ده‌ته‌وێت بێ مه‌ترسی له‌گه‌ڵ لاوانی دیکه کات به سه‌ربه‌ریت؟
لاوانی 7 تا 18 ساڵ ده‌توانن کاتی سه‌ربه‌ستیان له شوێنی ته‌رخانکراو بۆ لاوان له تو‌رکو به‌سه‌ربه‌رن. شوێنه‌کانی لاوان که له ده‌وروبه‌ری شارن شوێنی به‌سه‌ربردنی کاتی سه‌ربه‌ستن. له‌م شوێنانه چالاکی جۆراوجۆر هه‌یه. گه‌نجه‌کان ده‌توانن بۆ نموونه یاری بکه‌ن، خۆ به شته‌وه خه‌ریک بکه‌ن، خواردن درووست بکه‌ن، هاوڕێیه‌کانیان ببینن یان له وێ کات به‌سه‌رببه‌ن. گوێ له لاوان ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چ داخوازێه‌کیان هه‌یه و به پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین داخوازیه‌کانیان به جێ بهێنین.
له و شوێنانه هه‌میشه ڕێنماییکه‌ری گه‌وره‌ساڵی لێ هه‌یه.
له سه‌نته‌ره‌کانی لاوان بۆ نموونه دیسکۆش ڕێکده خرێت. کاتی پشووی قوتابخانه‌کان به‌ڕیوه‌به‌رانی به‌شی لاوان گه‌شتی جۆرا و جۆر ڕیکده‌خه‌ن بۆ نموونه گه‌شت بۆ شاری یاری.
زانیاری زیاتر: سه‌رۆک به‌ش Paananen Kerstin (کێرستین پآنانێن) ته‌له‌فۆن: 0505546114 ، nuokkarit/fi.turku.www
ئایا منداڵه 7 تا 8 ساڵه‌که‌ت به‌یانی پێش ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ده‌ست پێ‌بکات یان ئێواره له‌کۆتایی قوتابخانه پێویستی به چالاکی هه‌یه؟
چالاکی به‌یانیان و ئێواران بۆ منداڵانی پۆلی یه‌ک تا دووه. منداڵان ده‌توانن کاتی به‌یانی پێش قوتابخانه و کاتی ئێواره دوای قوتابخانه به‌شداری چالاکی بکه‌ن. چالاکیه‌کان بێ زیان و هۆشیارکه‌ره‌وه‌ن بۆ منداڵان. منداڵه‌کان ده‌توانن ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه‌شیان له یانه‌که ئه‌نجام بده‌ن. چالاکی یانه‌کان له قوتابخانه یان له نزیکی قوتابخانه‌که ده‌بێت. یانه‌کانی به‌یانیان ڕۆژانی قوتابخانه کاتژمێر7:30 تا 11:00 و یانه‌کانی ئێواران کاتژمێر 11:00 تا 17:00:یه.
له چالاکیه‌کانی به‌یانیان و ئێواراندا دیارده‌ی ئایینی و ته‌ندروستی منداڵه‌که بۆ خواردن له به‌رچاوده‌گیرێت.
زانیاری زیاتر: 022623157 ، 0505907674 ، 0505546128 ، ippe/fi.turku.www
ئایا به‌دوای چالاکیه‌کی خۆش بۆ منداڵه‌که‌ت ده‌گه‌ڕێیت؟
باخچه‌ی یاری که بۆ منداڵان و خێزانی خاوه‌ن منداڵ ته‌رخان کراوه به‌درێژایی ساڵه‌که کراوه‌یه. هاوینان باخچه‌که به که‌ره‌سه‌ی یارییه‌وه ده‌رفه‌تی جۆراوجۆر به به‌شداربوان ده‌به‌خشێت. ئه‌و شتانه‌ی که منداڵان حه‌زیان لێ هه‌یه ئه‌مانه‌ن: ئاوپڕژێن له شێوه‌ی کارگ(suihkusieni)، له ناو گۆمدا ڕۆیشتن(kahluuallas)، جۆگه‌ی ناو باخ، شاری هات و چۆ وپه‌یکه‌ری گه‌وره گه‌وره. له کاتی زستاندا له باخچه‌ی یاریدا له ژووره‌وه چالاکی جۆراوجۆری شانۆیی و یانه‌یی ڕێکده‌خرێت.
چالاکی باخچه‌ی یاری به تایبه‌تی ته‌رخانکراوه بۆ منداڵانی 0 تا 14 ساڵ و خێزانی خاوه‌ن منداڵ.
زانیاری زیاتر: ته‌له‌فۆن 022623331، seikkailupuisto/fi.turku.www
Seikkailupuisto
Kupittaankatu 2
20520 Turku
ئایا ده‌ته‌وێت له ڤاریسسوۆ هۆبییه‌کت/خولیایه‌کت هه‌بێت؟
له بنکه‌ی چالاکی مایانوممی(toimitalo Majanummen)، ناونیشانی: 4 Hintsankuja، Varissuo، ئێواران بۆ منداڵان چالاکی ڕێکده‌خرێت. بۆ نموونه گروپی هۆبیه‌کان بۆ ئه‌و چالاکیانه‌ی که منداڵان حه‌زیان لێ هه‌یه ئه‌مانه‌ن: شانۆ، نواندی نیگاری، میدیا و وه‌رزش. کاتی ئێواران بۆ چالاکیه‌کانی تایبه‌ت به منداڵانی ته‌مه‌ن 9 تا 13 ساڵ ته‌رخان کراوه. گروپی هۆبیه‌کان به خۆڕاییه.
هاوینان گه‌شتی هۆبی و شانۆیی ڕێکده‌خرێت. بۆبه‌شداری گه‌شته‌که پاره‌یه‌کی که‌م وه‌رده‌گیرێت.
زانیاری زیاتر: fi.seikkailupuisto.www، به‌ڕێوه‌به‌ری که‌لتووری منداڵان Uusaho Marianne، ته‌له‌فۆن 0503101661
ئایا ده‌ته‌وێت ته‌خته خلیسکێ(
skeittaus) بکه‌یت؟
هۆڵی ته‌خته‌خلیسکێی (Cube Skeittihalli) به تایبه‌تی بۆ که‌سانی 7 تا 20 ساڵ ته‌رخان کراوه. پاسکیل سوارانی BMX:یش بۆیان هه‌یه شوێنه‌که به کاربهێنن. له هۆڵه‌که بۆ نموونه سه‌کۆ، شه‌قام و لێواری به‌ررزی لێ هه‌یه. چالاکیه‌که به یه‌که‌وه له گه‌ڵ خولیامه‌ندانی ئه‌و یارییه په‌ره‌ی پێده‌درێت.
زانیاری زیاتر: ته‌له‌فۆن 0505546116، cube/fi.turku.www
Skeittihalli Cube
Ruissalontie 37-39, G.rakennus
20200 Turku
ئایا ده‌ته‌وێت کاری هونه‌ری بکه‌یت، سه‌ما بکه‌یت، ئینته‌رنێت به‌کاربهێنیت یان هه‌ر له وێ بیت و کات به‌سه‌ربه‌ریت؟
بنکه‌ی هونه‌ری و چالاکی گه‌نجانی ڤیمما (Vimma) تایبه‌ته بۆ که‌سانی ژێر ته‌مه‌نی 29 ساڵ. له ڤیمما ده‌توانیت بۆ نموونه کاری هونه‌ری بکه‌یت، به‌شداری کۆنسێرت و بۆنه‌کان بکه‌یت. له‌و شوێنه قاوه‌خانه و شوێنی دانیشتنیش هه‌یه. گه‌نجه‌کان بۆیان هه‌یه کۆمپیته‌ره‌کانی ڤیمما که هێڵی ئینته‌رنێتیان هه‌یه به خۆڕایی به‌کار بهێنن.
له ڤیمما کارمه‌ندانی بواری کاری کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌نجان وشوێنی ڕێنمایی و پشتیوانی کردنی گه‌نجانێک که جێگه‌ی خوێندنیان بۆ نه‌بوه لێ هه‌یه. له ڤیمما بنکه‌ی توڕکوی گه‌نجان(TurkuNuorten):یش هه‌یه که به بێ به‌رامبه‌ر یارمه‌تی و ڕینمایی که‌سانی ژێر ته‌مه‌نی 29 ساڵ ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی پێشتر کاتت گرتبێت. له‌ڤیمما کارمه‌ندانی بواری کاروباری گه‌نجانیشی لێ هه‌یه.
زانیاری زیاتر: ته‌له‌فۆن 022623129، info.vimma.www، ohjaamo/fi.turku.www، fi.nuortenturku.www
ئایا تیپه‌که‌ت پێویستی به که‌ل و په‌ل و شوێن هه‌یه بۆ ڕاهێنان؟
تیپه‌کانی گه‌نجان بۆیان هه‌یه له شوێنی Panimo Auran ڕاهێنان بکه‌ن. شاره‌وانی بواری به‌کارهێنانی شوێن و که‌ل وپه‌ل ده‌دات ئه‌گه‌ر ساڵانه 40 یۆرۆ بده‌یت. شوێنه‌که به تایبه‌تی بۆ که‌سانی ژێر18 ساڵه. له‌و شوێنه ده‌توانی بۆ نموونه به‌شداریی کێبڕکێ و کۆنسێرته‌کان بکه‌یت. له Panimo Auran ده‌توانیت هۆڵ به کرێبگریت بۆ بۆنه، نوواندن و کۆبونه‌وه.
زیانیاری زیاتر: ته‌له‌فۆن 022623333، panimo/nuoriso/fi.turku.www
Turun kaupungin Nuorisoasiainkeskus / Auran Panimo
Läntinen Rantakatu 47
20100 Turku
ئایا ده‌ته‌وێت به نرخێکی هه‌رزان بڕۆیت بۆ گه‌شت یان بۆ کۆخی هاوینه ؟
سه‌نته‌ری کار وباری گه‌نجانی شاره‌وانی توڕکو چوار ناوچه‌ی هه‌واری هه‌یه که موشته‌ریه‌کان ده‌توانن به کرێی بگرن. ناوچه‌کان له م شوێنانه‌ن: تایڤاسساڵۆ Taivassalo، رومه‌تتوله Rymättylä، ساوڤۆ Sauvo و ئیناری Inari. هه‌مو ناوچه‌کان له سروشتێکی جوان و نزیک ئاون.
ناوچه گه‌شتیاریه‌کان نرخیان هه‌رزانه. ئه‌و شوێنانه بۆ گروپی گه‌وره و بچوک گونجاون. سه‌نته‌ری کار و باری گه‌نجان جێگا و ڕێگا ده‌دات بۆ گه‌شت. خزمه‌تگوزاری به‌رنامه‌دانان وخواردن و خاوێنکردنه‌وه نییه.
زانیاری زیاتر: به‌ڕێوه‌به‌ری چالاکی Lehtinen Pirjo، ته‌له‌فۆن 0505546113، nuorisoleirialueet/fi.turku.www
ئایا پێویستیت به زانیاری و ڕێنمایی هه‌یه؟
توڕکوی گه‌نجان(TurkuNuorten) به بێ به‌رامبه‌ر یارمه‌تی و ڕینمایی که‌سانی ژێر ته‌مه‌نی 29 ساڵ ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی پێشتر کاتت گرتبێت.
له‌و شوێنه زانیاری له سه‌ر خوێندن، داواکردنی کار، ده‌رفه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، ژیان، بۆنه‌کان و خولیاکان ده‌درێت. توڕکوی گه‌نجان له ڤیممایه و ناونیشانه‌که‌ی ئه‌مه‌یه 16 Aurakatu.
زانیاری زیاتر: ته‌له‌فۆن 022623126، fi.nuortenturku.www
له ماڵپه‌ڕی زانیاری و ڕێنمایی گه‌نجان info.Pointti زانیاری هه‌یه له سه‌ر خوێندن، کار، خولیاکان و زۆر شتی دیکه‌ی به که‌ڵک. له پۆینتتیدا(pointti) ناونیشانی په‌یوه‌ندیگرتن له گه‌ڵ کارمه‌ندانی بواری کار و باری گه‌نجان و زانیاری له سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌کانی دیکه‌ی شوێنی نیشته‌جێبونت هه‌یه.
info.pointti.www
ئایا ده‌ته‌وێت کاریگه‌ریت هه‌بێت له سه‌ر کاروباری شوێنی نیشته‌جێبونت؟
له ئاڵۆیتێ کاناڤا(Aloitekanava) ده‌توانیت بیر و ڕای خۆت له سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که په‌یوه‌ندیان هه‌یه به خۆته‌وه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ شوێنی نیشته‌جێبوونتدا بلێیت. fi.Aloitekanava ماڵپه‌ڕێکی ئینته‌رنێتییه که گه‌نجان بۆیان هه‌یه پێشنیاری جۆراوجۆری چاکسازی بکه‌ن و بیر و ڕای خۆیان له سه‌ر بیرۆکه‌ی که‌سانی دیکه بنوسن.
fi.aloitekanava.www
ئایا بۆ ده‌ستکه‌وه‌تنی خزمه‌تگوزاریه‌کانی گه‌نجان پێویستیت به یارمه‌تی هه‌یه ؟
nuorisotyö Etsivä له گه‌ڵ گه‌نجان ده‌گه‌رێت به دوای ئه‌و خزمه‌تگوزریانه‌ی که گه‌نج پێویستی پێ هه‌یه. ئه‌و به‌شه بۆئه‌و گه‌نجه 15 تا 25 ساڵانه‌یه که بۆیان ڕوون نییه له پلانی ژیانیاندا له کوێوه ده‌ست پێ بکه‌ن. کێشه‌کانی گه‌نجان ده‌توانێ بۆ نموونه بێ کاری، نه‌بوونی ماڵ یان ته‌نیایی بێت.
nuorisotyö Etsivä یارمه‌تی گه‌نجان ده‌دات بۆ دانانی پلانی ژیان و دۆزینه‌وه‌ی خزنه‌تگوزاریه‌کانی پێویست و جێبه‌جێکردنی کاره‌کان له شوێنی خزمه‌تگوزاریه‌کان. کارمه‌نده‌کان ده‌توانن له گه‌ڵ گه‌نجان بڕۆن بۆ نموونه بۆ فه‌رمانگه‌کان و بۆ جیبه‌جێکردنی کاره‌کان یارمه‌تیان بده‌ن.
بۆ په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ کارمه‌نده‌کان:
پۆستی ئه‌له‌کترۆنی گشتی: fi.turku@etsivat
ته‌له‌فۆن 0449072364Marja Hietala
ته‌له‌فۆن 0449072363Jaana Petäjoki
ته‌له‌فۆن 0449072366Sami Renberg
ته‌له‌فۆن 0449072365Anni-Reetta Sorell
ئایا ده‌ته‌وێت له گه‌ڵ کارمه‌ندی بواری کار و باری گه‌نجان بدوێیت؟
گه‌نج بۆی هه‌یه له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک بێت له گه‌ڵ کارمه‌ندی بواری کار و باری کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌نجان قسه بکات. یان بیر و بۆچونی له سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که له شوێنی نیشته‌جێبونی ئه‌و ده‌بێ گه‌شه‌ی پێ بدرێت بڵیت. کار‌و باری کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌نجان له توڕکو له زۆر شوێن وه‌کو شه‌قام، سه‌نته‌ری گه‌نجان و قوتابخانه‌کان ده‌کرێت.
زانیاری زیاتر: سه‌رۆک لق Paananen Kerstin، ته‌له‌فۆن 0505546114، nuokkarit/fi.turku.www
ئایا شوێنی خوێندن
یان
کارت ده‌ست نه‌که‌وتوه؟
یارمه‌تی و پشتیوانی گه‌نجانی 15 تا 20 ساڵ ده‌کات که له دوای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شوێنی خوێندنیان ده‌ست نه‌که‌وتوه. Ohjaamo
ئامانج له‌وه دۆزینه‌وه‌ی شوێنێک بۆ خوێندنه بۆ گه‌نج که خۆی حه‌زی لێی بێت. گه‌نج ڕێنمایی ده‌کرێت بۆ ناردنی داواکاریی گشتی بۆ قوتابخانه‌کان. جیا له وه‌ش Ohjaamo بۆ ڕێکخستنی قۆناغه‌کانی ڕاهێنانی کار یارمه‌تی ده‌دات.
Ohjaamo له‌و شوێنه‌یه که ڤیممای لێیه، ناونیشانیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه 16 Aurakatu.
زانیاری زیاتر: ohjaamo/fi.turku.www
ئایا تۆی گه‌نج ده‌ته‌وێت له سه‌نته‌ری کار و باری گه‌نجان بچیته سه‌ر کار یان ڕاهێنانی کار؟
ئایا ده‌ته‌وێت له سه‌نته‌ری کار و باری گه‌نجان:ی شاره‌وانی توڕکو کار بکه‌یت؟ ده‌توانیت فۆرمی داواکاری شوێنی کار له سه‌ر ئینته‌رنێت پڕ بکه‌یته‌وه: tyopaikat/fi.turku.www
ئه‌و زانیاریانه‌ی که ده‌یاننێریت تۆمار ده‌کرێنه سه‌ر تۆمارنامه‌ی داواکا‌رانی کار. تاوتوێکردنی زانیاریه‌کان جێگای متمانه‌یه.
ده‌توانیت داواکاری بۆ شوێنی ڕاهێنانی کار به پۆستی ئه‌لکترۆنی بنێریت بۆ ئه‌م ناونیشانه fi.turku@nuorisoasiainkeskus
ڕاهێنانی کار ده‌کرێت له‌م شوێنانه بێت بۆ نموونه له سه‌نته‌ری گه‌نجان، یانه‌ی ئێواران، باخچه‌ی یاری، ڤیمما یان له دائیره‌ی سه‌نته‌ری کار و باری گه‌نجان.
Nuorisoasiainkeskus
Puutarhakatu 14 A, 4.krs
20100 Turku
p. 02 330 000
ئایا بێکاریت؟
(Fendari) شوێنی کار بۆ گه‌نجه‌کانه که کار ده‌دات به که‌سانی 15 تا 25 ساڵ که دانیشتوی توڕکون. ئامانج ئه‌وه‌یه که هونه‌ری پیشه‌یی گه‌نجان به‌هێزبکرێت و گه‌شه‌ی پێبدرێت و ده‌رفه‌تی ئاشنابوون به پیشه‌ی جۆراوجۆریان پێبدرێت.
حه‌وت به‌شی جیاوازه: به‌شی ڕه‌نگکاری، چاککردنه‌وه، دارتاشی، قوماش، کاری ده‌ست، به‌له‌م و به‌شی گه‌شت.
له فێنداری (Fendari) له سه‌ر داواکاری بۆ که‌سانی شه‌خسیش کاری جۆراوجۆر ده‌کرێت، وه‌کو چاککردنه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ی نا‌وماڵ و جل وبه‌رگ. جیا له ئه‌وه‌ش فێنداری ئه‌و شتانه‌ی که دروستیان ده‌کات ده‌یانفرۆشێت.
دانیشتوانی ئه‌م شاره ده‌توانن که‌ل و په‌لی پێویست بۆ گه‌شت له به‌شی گه‌شت به کرێبگرن.
زانیاری زیاتر: ته‌له‌فۆن 022623120، fendari/fi.turku.www
Turun kaupunki Nuorisoasiainkeskus/Fendari
Amiraalistonkatu 6
20100 Turku