Kulttuuri ja vapaa-aika pääkaupunkiseudulla
که‌لتوور و کاتی ئازاد له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
که‌لتوور و کاتی ئازاد له هلسینکی‌داکه‌لتوور و کاتی ئازاد له ئێسپۆداکه‌لتوور و کاتی ئازاد له ڤانتادا
که‌لتوور و کاتی ئازاد له کاونیانین‌دا
خزمه‌تگوزاریه‌کانی که‌لتوور و کتێبخانه
کتێبخانه‌کانی شاره‌کانی هلسینکی، ئێسپۆ، کاونیانین و ڤانتا تۆڕی کتێبخانه‌کانی (HelMet) پێکده‌هێنن که کورت کراوه‌ی (Helsinki Metropolitan Area Libraries) یه. کتێبخانه‌کانی – HelMet یه‌ك تۆڕی خزمه‌تگوزاری، یه‌ك ده‌ستووری شیوه‌ی به‌کارهێنان و یه‌ك جۆر بڕی پاره‌دانی هاوبه‌شیان هه‌یه.
له رێگه‌ی HelMet وه ده‌توانیت له هلسینکی، ئێسپۆ، ڤانتا وکاونیانین داوای کتێب بکه‌یت وه له ئینته‌رنێتدا ده‌توانیت داوای ئه‌و کتێبانه‌ی که به قه‌رز وه‌رگیراوه تازه بکه‌یته‌وه. هه‌ر شتێكت که قه‌رز له کتێبخانه وه‌رگرتبێت، ده‌کرێت بۆ هه‌مان کتێبخانه بیگێڕیته‌وه که لێوه وه‌رتگرتوه یان زۆر جاریش بۆ کتێبخانه‌کانی تر بیگێڕیته‌وه. کتێبه‌کان ده‌کرێ تا لانی زۆر سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك قه‌رزکردنیان تازه بکرێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی کتێبه‌کان دره‌نگ بکه‌وه‌ێ ئه‌وا ده‌بێ غه‌رامه بده‌یت.
کتێبخانه‌کانی HelMet به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
له ماڵپه‌ڕی ناوچه‌ی هلسینکی.فی - ده‌روازه‌دا زانیاری و لینكی سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاریه‌کانی که‌لتوور و کتێبخانه له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی تێدایه.
وه‌رزش (Liikunta)
له ماڵپه‌ڕی ناوچه‌ی هلسینکی.فی - ده‌روازه‌دا زانیاری و لینكی سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کان له په‌یوه‌ند به کاتی ئازاد، وه‌رزش وتوریزمه‌وه له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی تێدایه.
ڕێکخراوی تۆمارکراوه‌ی بجووڵێنه‌وه! (Liikkukaa! ry)
ئامانجی ڕێکخراوی تۆمارکراوه‌ی بجووڵێنه‌وه! ده‌رفه‌ته‌کانی به‌شداریکردن، تێکه‌ڵاوی که‌لتووری هه‌مه‌ڕه‌نگ و یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگای فنلاندا به‌یارمه‌تی وه‌رزش و چالاکی که‌لتووری دیکه به‌ره‌وپێش ببات.
له ماڵپه‌ری ڕێکخراوی تۆمارکراوه‌ی بجووڵێنه‌وه! یانه وه‌رزشیه‌کانی ئه‌ندام تێیدا و ڕیکخراوه جۆراو چۆڕه‌کانی وه‌رزشی فنلاندی تر ده‌دۆزیته‌وه.
زانیاری زیاتر به فنلاندی و ئینگلیزی .
گرووپه‌کان، یانه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی کاتی ئازادی کۆچبه‌ران
له خزمه‌تگوزاری تۆڕی سیلمادا Selma زانیاری سه‌باره‌ت به‌و یانه و گرووپانه‌ی که بۆ کۆچبه‌رانن له ناوچه‌ی پایته‌خت به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت .
Jolly Dragon کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کاتی ئازادی ئینگلیزی زمانه، که‌تێیدا ده‌توانرێ ئاشنایه‌تی به‌خه‌لکی فنلاندی و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌شوێنه‌کانی تره‌وه‌گواستوویانه‌ته‌وه‌بۆ فنلاندا دروست بکرێ و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌تازه‌کان به‌ده‌ست بێت. هه‌موو که‌س ده‌توانێ چالاکی خۆی له‌وێ بنوێنێ. به‌یارمه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌جێگیربوون له‌هلسینکی‌دا ئاسانتر ده‌بێته‌وه. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به Jolly Dragon به‌زمانی ئینگلیزی .
بۆ منداڵان و لاوان
له ماڵپه‌ڕی Kultus.fi زانیار سه‌باره‌ت به هونه‌ر و بۆنه که‌لتووریه‌کانی ناوچه‌ی پایته‌خت بۆ منداڵان ولاوان به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت .
ته‌له‌فیزیۆنی شار به‌زمانی جۆراوجۆر
M2HZ ته‌له‌فیزیۆنێکی هاوبه‌شه‌که‌له‌ناوچه‌ی پایته‌ختی هلسینکی کار ده‌کات. که‌له‌سه‌ر شاشه‌که‌ی کاروباری هونه‌ری و به‌رهه‌می تاقیکردنه‌وه، که‌لتووره‌کانی شار، قسه‌وباسی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رنامه‌ی فره‌که‌لتووری و چالاکی هاوولاتیان نیشان ده‌دات. کاکله‌ی به‌رنامه‌کانی بریتین له‌بۆنه‌و ڕووداوه‌کانی شار، چیرۆك، بابه‌تی قسه‌وباس و ژیانی که‌لتووری ده‌وڵه‌مه‌ند. له‌ماڵپه‌ڕی M2HZ دا هه‌واڵ وباس به‌زمانی ڕووسی، عه‌ره‌بی، فه‌ره‌نسی، ئیسپانی تێدایه. له‌ماڵپه‌ڕی M2HZ ته‌له‌فیزیۆنی شاردا لینکێکی به‌زمانی فنلاندی تێدایه .