Kulttuuri ja vapaa-aika
"جیهان له‌وه گه‌وره‌تره که له په‌نجه‌ره‌که‌ته‌وه ده‌یبینی."
(په‌ندێکی فنلاندی)
ئایا
حه‌ز ده‌که‌یت کارێك بکه‌یت، خۆت سه‌رگه‌رم بکه‌یت، کات به‌سه‌ربه‌ریت و په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکه‌وه بکه‌یت؟ سه‌ر له شوێنی به‌سه‌ربردنی کاتی ئازادی شوێنی نیشته‌جێ بوونه‌که‌ت بده و بزانه چی ده‌رفه‌تێکی لێیه.
له ماڵپه‌ڕی ماکوپالات
(
Makupalat
)
هی کتێبخانه‌ی شاری هامێنلینا لینکی ئیجگار زۆری تێدایه، که له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه زانیاری ده‌رفه‌تی که‌لك وه‌رگرتن له‌بۆنه که‌لتووریه‌کان له فنلاندا به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له ماڵپه‌ڕی
Finland Festivals
زانیاری به شه‌ش زمان سه‌باره‌ت به بۆنه و ڤێستیڤاڵه هونه‌ریه‌کان له سه‌رتاسه‌ری فنلاندا ده‌خوێنیته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌یری
Suomi.fi
بکه.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی جۆراوجۆره‌کان چالاکی بۆ به‌سه‌ربردنی کاتی ئازاد ڕێکده‌خه‌ن.
ڕێکخراوه‌کان له فنلاندا
له داهاتی باجیش پاره ته‌رخان ده‌کرێ بۆ پشتیوانی له بابه‌تی که‌لتوور. له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا
(
Opetusministeriö
)
زانیاری سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به که‌لتوور له فنلاندا به‌ده‌ست دێت.
ماڵپه‌ڕی ئه‌مه‌یه فنلاندا (thisisFinland)ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.