Kriisitilanteet Vantaalla
بارودۆخی قه‌یرانی له ڤانتادا
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاریه‌وه لاپه‌ڕه‌ی
بارودۆخی قه‌یرانی
زانیاری ئه‌وه هه‌یه که له کوێوه له فنلاندا بۆ کاتی
باری قه‌یرانی یارمه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنی
.
هه‌روه‌ها سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی
بارودۆخی قه‌یرانی
له
ماڵپه‌ڕی ناوچه‌ی پایته‌ختدا بکه
.
ئێشکگری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی وقه‌یرانی
کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بارودۆخێکی سه‌ختی ژیاندا
که‌سه‌که ده‌توانێ په‌یوه‌ندی به ئێشکگری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی وقه‌یرانیه‌وه
بکات. هه‌روه‌ها که‌س وکار، که‌سی نزیك وه‌یان هاوڕیش ده‌توانێ داوای یارمه‌تی بۆ
که‌سه‌که بکات
.
ئێشکگری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی وقه‌یرانی ڤانتا
(Vantaan sosiaali- ja kriisipäivystys)
Peltolantie 2 B
01300 Vantaa
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0983924005 (شه‌وانه رۆژی واته 24
کاژێر
)
کێشه ته‌ندروستیه‌کان
بنکه‌کانی ته‌ندروستی لێپرسراون له چاره‌سه‌رکردنی
به‌په‌له‌ی خه‌لکی ڤانتا له‌کاتی رۆژانی کاری‌دا کاتژمێر 8-16. له مالپه‌ڕی
شاره‌وانی ڤانتادا زانیاری زیاتر
به فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
سه‌باره‌ت به پێشوازیکردنی
بنکه‌کانی ته‌ندروستی له نه‌خۆش به‌ده‌ست دێت
.
پۆلیکلینیکی ئێشکگر له په‌یاس‌دا
(Peijaksen päivystyspoliklinikka)
پۆلیکلینیکی ئیشکگر له په‌یاس‌دا بۆ ئه‌وانه‌یه که تووشی
نه‌خۆشی له‌ناکاو وقورس ده‌بن وئه‌وانه‌ی که پێویستیان به چاره‌سه‌ری ده‌ست
به‌جێ‌یه
.
نه‌خۆشخانه‌ی په‌یاس
(Peijaksen sairaala)
Sairaalakatu 1
01400 Vantaa
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0947167060
کێشه‌کانی لاوان
خانه‌ی ئاسایشی لاوانی ڤانتا بۆ ئه‌و لاوانه‌یه که
ته‌مه‌نیان 12-19 ساڵه و پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه. ده‌توانرێت هه‌ر کاتێك
بێت ته‌له‌فون بۆ خانه‌ی ئاسایش بکرێت. ده‌توانیت له دوای کاتژمێری 17وه بێت بۆ
ئه‌وێ وتا کاتژمێری ده‌ی به‌یانی بمێنیته‌وه. ده‌توانیت شه‌و له خانه‌ی ئاسایش
به ئۆقره‌یی و ئاسایش بمێنیته‌وه. ناکرێت به هه‌میشه‌یی له خانه‌ی ئاسایش‌دا
بژیت
.
خانه‌ی ئاسایشی لاوانی ڤانتا سه‌ر به خاچی سووری فنلاندا
(Suomen Punaisen Ristin Vantaan nuorten turvatalo)
کۆشکی رێکۆلا
(Rekolan kartano)
Sairaalakatu 3
01400 Vantaa
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 098714043
ڕاوێژی قه‌رزاری
له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتادا زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به
شوێنی ڕاوێژی قه‌رزاری
به زمانی فنلاندی
به‌ده‌ست
دێت
.
باره‌کانی زه‌بر وزه‌نگ
خانه‌ی ئاسایشی ڤانتا
خانه‌ی ئاسایشی ڤانتا یارمه‌تی ئه‌و گه‌وره‌ساڵانه ده‌دات
که منداڵدارن و ڕووبه‌ڕووی زه‌بروزه‌نگی ناو خێزان بوونه‌ته‌وه
خانه‌ی ئاسایشی ڤانتا
(Vantaan turvakoti)
Karsikkokuja 17
01360 Vantaa
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0983920071 (شه‌وانه رۆژی واته 24
کاتژێریه
)
بنکه‌ی ژنانی مۆنیکا(Monika-Naiset Liitto)
خزمه‌تگوزاریه‌کانی بنکه‌ی ژنانی مۆنیکا
له ڤانتادا
بۆ ئه‌و ژن وکچه کۆچبه‌رانه‌یه که ڕووبه‌ڕووی زه‌بروزه‌نگی خیزانی و هاوسه‌رێتی
بوونه‌ته‌وه. خزمه‌تگوزاریه‌که به چه‌ندین زمان پێشکه‌ش ده‌کرێت
.
بنکه‌ی ژنانی مۆنیکا/نووسینگه‌ی ڤانتا
:
Myyrinki, Liesitori 1, 3. kerros
نهۆمی سێهه‌م
01600 Vantaa
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0983935013
دووشه‌ممه- هه‌ینی کاتژمیر 9-15
ڕاوێژی یاسایی
دائیره‌ی یارمه‌تی یاسایی ڤانتا
(Vantaan oikeusaputoimisto)
Talvikkitie 37
01300 Vantaa
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0103660160 وه 0504057923
ژماره‌ی فاکس: 0103660179
دووشه‌ممه- هه‌ینی کاتژمێری 8- 16:15 (بۆ ئه‌نجام دانی
کاروبار له دائیره‌ی یارمه‌تی یاسایی ڤانتا پێویست به کاتگرتن ده‌کات. کاتگرتن
ده‌کرێت له رێگه‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌یان له رێگه‌ی سه‌ردانه‌وه بۆ
دائیره‌که ئه‌نجام بدرێ
).
مه‌رگ
زانیاری له‌په‌یوه‌ند به مه‌رگه‌وه له ماڵپه‌ری بانکی
زانیاری‌دا له لاپه‌ڕه‌ی
مه‌رگ
دا بخوێنه‌ره‌وه
.