Kriisitilanteet Espoossa
بارودۆخی قه‌یرانی له ئێسپۆدا
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاریه‌وه لاپه‌ڕه‌ی بارودۆخی قه‌یرانی زانیاری ئه‌وه هه‌یه که له کوێوه له فنلاندا بۆ کاتی باری قه‌یرانی یارمه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنی.
هه‌روه‌ها سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی بارودۆخی قه‌یرانی له ماڵپه‌ڕی ناوچه‌ی پایته‌خت بکه‌یت.
ئێشکگری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یران
یارمه‌تی قه‌یرانی ده‌ست به‌جێ له ئێشکگری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یرانی ئێسپۆوه به درێژایی شه‌و رۆژ به زمانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی به ژماره ته‌له‌فونی 0981642439 به‌ده‌ست دێت. کارگێره‌که له کاتی پێویستدا وه‌رگێڕ داوا ده‌کات. ده‌توانرێ په‌یوه‌ندی بگیرێ له په‌یوه‌ند به بۆ نموونه ناڕه‌حه‌تی ده‌روونیه‌وه، هیلاکی وداهێزرانه‌وه، پارێزگاری منداڵه‌وه و بارودۆخی توندوتیژیه‌وه.
خزمه‌تگوزاریه‌که جێگای متمانه و رازدار وبه‌خۆڕاییه. ده‌کرێت به‌بێ دانی ناویش په‌یوه‌ندی بگریت. کارگێڕانی ئیشکگری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یران له‌گه‌ڵ داواکاره‌که قسه‌وباس ده‌که‌ن، ڕاوێژی پێ ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر پیویستیش بکات بۆ شوێنه‌که ده‌چن.
ناونیشانی سه‌ردان: نه‌خۆشخانه‌ی یۆرڤی ( Jorvin sairaala )، Turuntie 150 .
کێشه‌کانی تندروستی
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا زانیاری سه‌باره‌ت به بنکه‌کانی ته‌ندروستی ئێسپۆ به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت. ئێواران و رۆژه‌کانی کۆتایی هه‌فته بنکه‌کانی ته‌ندروستی داخراون. ئه‌و کاتانه نه‌خۆشی له‌ناکاو و رووداو له ئیشکگریدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به ئیشکگری به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
ڕاوێژگاکانی خیزان
ڕاوێژگاکانی خێزان له ئێسپۆدا
کێشه‌کانی لاوان
خانه‌ی ئاسایشی لاوان
خانه‌ی ئاسایشی لاوانی ئێسپۆ بۆ لاوانی ته‌مه‌ن 12-19ساڵه که پێویستییان به یارمه‌تی هه‌یه. ده‌توانرێت هه‌ر کاتێك بێت ته‌له‌فون بۆ خانه‌ی ئاسایش بکرێت. ده‌توانیت له دوای کاتژمێری 17وه بێت بۆ ئه‌وێ وتا کاتژمێری ده‌ی به‌یانی بمێنیته‌وه. ده‌توانیت شه‌و به شێوه‌یه‌کی ئاسایش له خانه‌ی ئاسایش‌دا بمێنیته‌وه. ناکرێت به هه‌میشه‌یی له خانه‌ی ئاسایش‌دا بژیت.
خانه‌ی ئاسایشی لاوان سه‌ر به خاچی سوور له کیڤینلاهتی ( Kivenlahdessa SPR:n Nuorten Turvatalo )
Kipparinkatu 2 as 19
02320 Espoo .
ته‌له‌فون: 0981955360
پۆستی ئه‌لیکترۆنی: turvatalo.espoo(at)redcross.fi
ئه‌و زمانانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێ پێشکه‌ش ده‌کرێن برێتین له فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی. کارگێری خانه‌ی ئاسایش له کاتی پێویستدا وه‌رگێڕ داوا ده‌کات.
بنکه‌ی لاوان
بنکه‌ی لاوانی ئێسپۆ شوێنیکی سه‌رپه‌شتی ئازاده بۆ لاوانی ته‌مه‌ن 13-22 ساڵانی خه‌ڵکی ئێسپۆ وکه‌سو کاریان، که کێشه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌لکحول و ماکی گێژکه‌ریان هه‌یه، خووی قومارکردنیان هه‌یه یان هه‌ر خوویه‌کی تر که به کرده‌وه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه گرتوویانه، یان کێشه وگرفتی خێزانی، په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن ویان سه‌ربه‌خۆ بوونیان هه‌یه.
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 095259720
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بنکه‌ی لاوانی ئێسپۆ به زمانی فنلاندی ، سویدی .
خزمه‌تگوزاری قه‌یران بۆ پیاوان
چالاکی هێلێ لێنه‌دراو له ئێسپۆدا ( Lyömätön Linja Espoossa ) بۆ ئه‌و پیاوانه‌یه که زه‌بروزه‌نگیان به‌کارهێناوه یان له به‌کارهێنانیان بۆ زه‌بروزه‌نگ ده‌ترسن.
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 092766280
هێڵی پیاوان ( Miehen Linja ) که پرۆژه‌یه‌که له‌لایه‌ن رێکخراوی پاره‌ی ئۆتۆمات و شاره‌وانی ئێسپۆوه پشتیوانی دارایی ده‌کرێت. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بۆ پیاوانی کۆچبه‌ره که زه‌بروزه‌نگیان به‌کارهێناوه یان ترسیان هه‌یه له به‌کارهێنانی له ناو که‌س وکار و خێزاندا.
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0927662899
باره‌کانی توندوتیژی
له ڕێگایرێکخراوی تۆمارکراوی یارمه‌تی به ژنان له ئێسپۆدا ( Naisten Apu Espoossa ry )، ده‌توانن له کاتی قه‌یرانیدا په‌یوه‌ندی به خانه‌ی ئه‌مان له ئیسپۆدا بکه‌ن. خانه‌ی ئه‌مانی ئێسپۆ ئیشکگری شه‌وانه رۆژی هه‌یه. ژماره ته‌له‌فون: 095915130. ده‌توانیت به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆت بڵێیت ته‌له‌فون بکه‌یت.
ته‌له‌فونی ڕاوێژی یه‌که‌ی کاروباری خێزان له ئێسپۆدا له هه‌موو رۆژانی کاری فه‌رمیدا له کاتژمێر 12-14 خزمه‌تگوزاری پیشکه‌ش ده‌کات. ژماره ته‌له‌فون: 0981683378.
گیروگرفتی قه‌رزاری
خه‌لكی ئێسپۆ ده‌توانن په‌یوه‌ندی به راوێژگای دارایی و قه‌رزه‌وه بکه‌ن، کاتێك پێوێستیان به یارمه‌تی ببێت، بۆ نموونه له په‌یوه‌ند به قسه‌وباس کردن سه‌باره‌ت به کرێبه‌ستی قه‌رزدانه‌وه‌دا. بۆ وه‌رگرتنی ڕاوێژ له‌رێگای ته‌له‌فونه‌وه یان بۆ کات گرتن، په‌یوه‌ندی گرتن له رۆژانی دووشه‌ممه -پێنج شه‌ممه کاتژمێری 10-12 به ژماره ته‌له‌فونی 0800-9-3488 (به خۆڕاییه)
هاوکات له‌گه‌ڵ دانی ڕاوێژی ته‌له‌فوونی و کات داوا کردنتدا باسی ڕێگای جۆراوجۆر ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌رزاریه‌که. باشتر وایه که داواکار له‌کاتی ته‌له‌فون کردنه‌که‌یدا ئه‌گه‌ر خۆی ئاماده کردبێت باسی باری گرفتی قه‌رزاریه‌که‌ی بکات و بتوانێ باسی داهاتی خێزانه‌که‌ی، خه‌رجی جێگاورێگا جێنشینی و ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌که‌ی بکات.
زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی ئێسپۆوه به زمانی فنلاندی و سویدی .
زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ری بانکی زانیاریه‌وه لاپه‌ڕه‌ی گیروگرفتی قه‌رزاری ڕاوێژی یاسایی
دائیره‌ی یارمه‌تی دانی یاسایی ئێسپۆ له رۆژانی کاری فه‌رمیدا له کاتژمێر 8-16:15 خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات. ناونیشانه‌که‌ی: Pihatörmä 1 A, 02240 Espoo . زمانه‌کانی خزمه‌تگوزاری ئه‌م دائیره‌یه بریتین له فنلاندی، سویدی و ئێنگلیزیه.
ژماره ته‌له‌فون: 0103660060
مه‌رگ
له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ڕه‌ی مه‌رگ سه‌یری زانیاری له‌م په‌یوه‌نده‌دا بکه.