Koulutusjärjestelmä
"ئه‌گه‌ر بۆ یه‌کساڵ به‌رنامه داده‌ڕێژی، برنج بچێنه، ئه‌گه‌ر بۆ ده ساڵ به‌رنامه داده‌ڕێژی، دار بڕوێنه، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو ته‌مه‌نت به‌رنامه داده‌ڕێژی، خه‌لك فێری خوێندن بکه."
(په‌ندێکی چینی)
سیستمی خوێندنی
فنلاندی دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر خوێندنی سه‌ره‌کی، خوێندنی پله‌ی ناوه‌ڕاست، خوێندنی
پله باڵا و خوێندنی گه‌وره‌ساڵان.
-
خوێندنی بنه‌ڕه‌تی
ده‌رگایه‌که بۆ چوونه ناو خوێندنه‌کانی تر.
-
خوێندنی ئاستی ناوه‌ڕاست
ده‌توانێت خوێندنی پیشه‌یی بێ. هه‌روه‌ها ده‌شتوانێ ڕێگایه‌ك بێ به‌ره‌و خوێندنی پله‌ی باڵا.
-
خوێندنی ئاستی باڵا
ده‌توانێ خوێندن بێ له خوێندنگاکانی پیشه‌یی باڵا، له زانکۆکان و خوێندنگا باڵا‌کان.
-
له خوێندنی گه‌وره ساڵاندا
ده‌توانیت وانه‌کانی خوێندنی پیشه‌یی بخوێنیت یان بۆ نموونه زمان و وانه‌ی سه‌رگه‌رمی بخوێنیت. هه‌روه‌ها ده‌شتوانیت به‌یارمه‌تی ئینته‌رنێت بخوێنیت. له ماڵپه‌ری
Suomen virtuaaliyliopisto
سه‌یری ده‌رفه‌تی خوێندن له ڕێگای تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه بکه.
له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندندا دیاگرامی زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به سیستمی خوێندن له فنلاندا هه‌یه. له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا زانیاری به‌م زمانانه به‌ده‌ست دێت:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
له ماڵپه‌ڕی
Maahanmuuttajan ammatti-info
ده‌توانیت زانیاری سه‌باره‌ت به سیستمی خوێندن له فنلاندا به‌ده‌ست بهێنیت. نووسینه‌کان به زمانێکی ئاسانن و له‌وێیشدا فه‌رهه‌نگۆکی تێدایه. شاری تامپێرێ ماڵپه‌ڕی پیشه.ئینفۆ (Ammatti-info)ی به‌رهه‌م هێناوه.
له ماڵپه‌ڕی ئه‌مه فنلاندایه thisisFinland زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندن له فنلاندا به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێت:
ئینگلیزی
ڕووسی