Koulutus Vantaalla
خوێندن له ڤانتا‌دا
زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به سیستمی خوێندنی فنلاندا له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا لاپه‌ڕه‌ی خوێندن به‌ده‌ست دێت .
له لاپه‌ره‌ی خوێندن ی بانکی زانیاری ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری سه‌باره‌ت به سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی منداڵ، سه‌رپه‌رشتی کاتی منداڵ، خوێندنی سه‌ره‌کی و ئاستی ناوه‌ڕاستی خوێندن و شێوه‌ی داواکردنی خوێندن له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به‌ده‌ست دێت .
سه‌رپه‌رشتی رۆژانه ( Päivähoito )
له ڤانتا‌دا سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه‌ی سه‌ربه شاره‌وانی وهه‌روه‌ها که‌رتی تایبه‌ت ڕێکده‌خرێت . شوێنی سه‌رپه‌رشتی رۆژانه بێجگه له باخچه‌ی منداڵانی فنلاندی و سویدی زمان له ڤانتا‌دا هه‌روه‌ها باخچه‌ی منداڵانی ڕووسی و ئینگلیزی زمانیش هه‌یه .
له ماڵپه‌ری شاره‌وانی ڤانتا‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی سه‌ربه شاره‌وانی و شوێنی سه‌رپه‌رشتیه‌کان به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت . فۆرمی داواکردنی سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی سه‌ر به شاره‌وانی به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت .
زانیاری سه‌باره‌ت به داواکردنی شوێنی سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی که‌رتی تایبه‌ت راسته‌وخۆ له خودی باخچه‌کانی منداڵانه‌وه به‌ده‌ست دێت، که زانیاری په‌یوه‌ندیه‌کانیان له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتا‌دا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی هه‌یه .
خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی ( Esiopetus )
له لاپه‌ره‌ی خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی له فنلاندا به‌ده‌ست دێت .
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتا‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی له ڤانتا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت . فۆرمی داوای خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی به زمانی فنلاندی و سویدی .
ئه‌و منداڵانه‌ی که ته‌مه‌نیان له ئاستی خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی‌دایه و سه‌ر به زمان و که‌لتووری جیاوازن ده‌توانن ( له پله‌ی یه‌که‌مدا ) داوای پۆله‌کانی پێش ئاماده‌کاری بنکه‌ی ڕۆشنبیری بکه‌ن، که له‌وێدا بێجگه له خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی خوێندنی زمانی دایکی خۆیشیان پێ ده‌گوترێته‌وه . زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خوێندنی پێش ئاماده‌کاری و ئاماده‌کاری له‌لایه‌ن کۆردیناتۆره‌کانی گرووپه‌کانی زمان و که‌لتووره‌کانی ناوچه‌کانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت . زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن به کۆردیناتۆره‌کانی ناوچه‌کانه‌وه له هاوپێچی ماڵپه‌ڕی خوێندنی گرووپه‌کانی زمان و که‌لتووره به زمانی فنلاندی ( suomeksi ) به‌ده‌ست دێت
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتا‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی به زمانی بێگانه له‌باخچه‌کانی منداڵاندا به زمانی فنلاندی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت .
خوێندنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی منداڵان
زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی (سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی) له فنلاندا له بابه‌تی خوێندنی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری به‌ده‌ست دێت .
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتا‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی سه‌ره‌کی له ڤانتا‌دا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئێنگلیزی به‌ده‌ست دێت .
خوێندنی ئاماده‌کاری ( Valmistava opetus )
ئه‌گه‌ر ئاستی زمان زانینی خوێندکارێك ئه‌وه‌نده نه‌بێ که له خوێندنی بنه‌ره‌تی‌دا کافی بی، ئه‌وا ده‌توانێ به‌شداری له خوێندنی ئاماده‌کاری‌دا بکات . سه‌رپه‌رشتکاران ده‌توانن په‌یوه‌ندی به کۆردیناتۆری گرووپه‌کانی زمان و که‌لتووری ناوچه‌که‌وه بکه‌ن، که ده‌توانێ له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتکاره‌کاندا کاغه‌ز وفۆرمی پێویستی بۆ پڕبکه‌نه‌وه، وه ئه‌وه‌ش هه‌ڵسه‌نگێنێ که که‌ی خوێندکاره‌که ئاماده ده‌بێ تا خوێندنی سه‌ره‌کی ده‌ست پێ بکات .
زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن به کۆردیناتۆره‌کانی ناوچه‌کانه‌وه له هاوپێچی ماڵپه‌ڕی خوێندنی گرووپه‌کانی زمان و که‌لتووره به زمانی فنلاندی ( suomeksi ) به‌ده‌ست دێت
خوێندنی فنلاندی وه‌ك زمانی دووهه‌م وخوێندنی زمانی دایك (Suomi toisena kielenä ja oman äidinkielen opetus)
له کاتی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی‌دا خوێندنی فنلاندی وه‌ك زمانی دووهه‌م به‌و خوێندکارانه ده‌گوترێته‌وه که زمانی فنلاندیه‌که‌یان له‌ئاستی زانینی زمانی دایکییان نیه . زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی ( suomeksi ).
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتا‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی زمانی دایکی به فنلاندی به‌ده‌ست دێت . فۆرمی ناونووسین بۆ داوای خوێندنی زمانی دایکی به زمانی فنلاندی و ئینگلیزی .
خوێندنی زمانی بێگانه
له ماڵپه‌ڕی به‌دیله‌کان له خوێندنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندن به زمانی بێگانه له ڤانتا‌دا به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت .
چالاکی به‌یانیان و دوای نیوه‌ڕوانی خوێندکارانی فێرگه ( Koululaisten aamu- ja iltapäivätoiminta )
چالاکی به‌یانیان و دوای نیوه‌ڕوانی خوێندکارانی فێرگه‌بۆ خوێندکارانی پۆله‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌مه‌هه‌روه‌ها بۆ خوێندکارانی دیکه‌ی پۆله‌کانی خوێندنی تایبه‌تی‌یه. له‌پله‌ی یه‌که‌مدا جێگاکانی یانه‌که‌بۆ خوێندکارانی پۆلی یه‌که‌م له‌به‌رچاو گیراون . چالاکی به‌یانیان و دوای نیوه‌ڕوانی خوێندکاران له‌ڤانتادا ده‌توانرێ بگوترێ که‌ته‌نیا وه‌ك چالاکی دوای نیوه‌ڕوانه رێکده‌خرێت. شاره‌وانی ڕێنوێنی و سه‌رپه‌رشتی چالاکیه‌که ده‌کات، به‌ڵام له‌باری عه‌مه‌لیه‌وه ئه‌نجومه‌نه‌کان، رێکخراوه‌کان، کلێساکان و شه‌ریکه‌ی تایبه‌تی رێکیده‌خه‌ن.
یانه‌کانی دوای نیوه‌ڕوان به‌گشتی له‌ناو فێرگه‌کان و کلێساکان رێکده‌خرێن. چالاکیه‌کانی دوای نیوه‌ڕوان به‌پله‌ی سه‌ره‌کی به‌زمانی فنلاندی و سویدی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتا‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌چالاکی دوای نیوه‌ڕوانی خوێندکاران به‌زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت. چالاکیه‌کان که‌زمانی سویدین له‌ناو فێرگه‌کانی زمانی سویدی رێکده‌خرێن. له‌فێرگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڤانتا‌دا یانه‌ی دوای نیوه‌ڕوان به‌زمانی ئینگلیزی لێیه‌که‌له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دایکان وباوکانه‌وه‌ڕێکخراوه. زانیاری سه‌باره‌ت به‌فێرگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌زمانی ئینگلیزی و فنلاندی .
گه‌وره‌ساڵانی خوێندکاری قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتا‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی گه‌وره‌ساڵان به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت .
ئاماده‌یی (Lukio)
زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی ئاماده‌یی له ڤانتا‌دا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت . فێرگه‌کانی ئاماده‌یی له ڤانتا‌دا به زمانی فنلاندی .
زانیاری سه‌باره‌ت به فێرگه‌ی ئاماده‌یی له تیککوریلا به‌شی IB به زمانی فینلاندی و ئینگلیزی ( له رێگه‌ی لینکی IB وه)
زانیاری به زمانی فنلاندی سه‌باره‌ت به خوێندنی ئاماده‌یی له ده‌ره‌وه‌ی فێرگه‌دا .
زانیاری به زمانی فنلاندی سه‌باره‌ت ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵانی ڤانتا
خوێندنی پیشه‌یی ئاستی ناوه‌ڕاست
له ماڵپه‌ری شاره‌وانی ڤانتا‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی پیشه‌یی ئاستی ناوه‌ڕاست له ڤانتا‌دا به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت .
خوێندنی گه‌وره‌ساڵان
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ڤانتا‌دا زانیاری به زمانی فنلاندی سه‌باره‌ت به خوێندنی گه‌وره‌ساڵ به‌ده‌ست دێت .
یارمه‌تی دان بۆ هه‌لبژاردنی پیشه
له لاپه‌ڕه‌ی یارمه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی پیشه له بانکی زانیاری‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پیشه به‌ده‌ست دێت .