خوێندنی بنچینه‌یی (سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی)
فێرکردنی ئاماده‌یی
ئامانج له‌فێرکردنی ئاماده‌یی ئاماده‌کردنی منداڵه‌بۆ ده‌ست پێکردنی خوێندنی بنچینه‌یی.
فێرکردنی ئاماده‌یی ساڵێک پێش ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌رکی خوێندنی به‌زۆر ده‌ستپێده‌کات(له‌ساڵیه‌وه) بۆ هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌یه‌که‌ته‌مه‌نیان ژێر ته‌مه‌نی قوتابخانه‌یه.
فێرکردنی ئاماده‌یی به‌خۆڕاییه. له‌په‌نا ئه‌وه‌وه‌ئه‌گه‌ر پێویست به‌ئاگاداری کردن له‌منداڵه‌که‌هه‌بێت به‌پاره‌یه.
بۆ ناونوسکردن بۆ فێرکردنی ئاماده‌یی ده‌بێ فۆرمی ناونوسکردن پڕکه‌یته‌وه‌و بیگه‌ڕێنیته‌وه‌بۆ ئه‌و ڕه‌وزه‌یه‌که‌حه‌زده‌که‌یت منداڵه‌که‌تی بۆ بچێت.
خوێندنی بنچینه‌یی
که‌ی منداڵ ده‌ست به‌خوێندنی بنچینه‌یی ده‌کات؟
منداڵ کاتێک که‌ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ساڵ ده‌ست ده‌کات به‌خوێندنی بنچینه‌یی.
خوێندنی بنچینه‌یی چه‌ند ساڵ ده‌خایه‌نێت؟
به‌گشتی 9 ساڵ ده‌خایه‌نێت. منداڵ له‌کۆتایی خوێندنی بنچینه‌یی بڕوانامه‌وه‌رده‌گرێت. بڕوانامه‌که‌گرنگه، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌که‌به‌ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ده‌توانێت داوای شوێنی خوێندنی دیکه‌بکات و هه‌روه‌ها داوای کاریش بکات.
منداڵ دوای خوێندنی بنچینه‌یی چی ده‌کات؟
منداڵ به‌گشتی ده‌چێت بۆ خوێندنی به‌شی پیشه‌یی یان بۆ دواناوه‌ندی.
منداڵ چۆن ده‌توانێت ده‌ست به‌خوێندنی بنچینه‌یی بکات؟
ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئوروپاوه‌یان له‌ئیستۆنیاوه، لاتڤیاوه، لیتوانیاوه، پۆڵه‌نداوه، سلۆڤاکیاوه، سلۆڤینیاوه، چیکه‌وه، هه‌نگاریاوه، ماڵتاوه، قبرسه‌وه، ڕۆمانیاوه‌یان له‌بوڵغاره‌وه‌هاتبێت ده‌بێ بڕوانه‌می ته‌ندروستی پێ بێت.
بڕوانامه‌ی ته‌ندروستی ده‌توانی له‌بنکه‌ی ته‌ندروستی وه‌ربگریت.
کاتێک که‌کاتت گرت بۆ لای دوکتۆر ده‌توانیت منداڵه‌که‌ت له‌قوتابخانه‌ناونوس بکه‌یت.
منداڵ بۆ چ قوتابخانه‌یه‌ک ده‌چێت؟
ئه‌گه‌ر منداڵ زمانی فینله‌ندی نه‌زانێت یه‌که‌م جار ده‌چێت بۆ خوێندنی ئاماده‌یی. له‌خوێندنی ئاماده‌یی بۆ ماوه‌ی ساڵێک زمانی فینله‌ندی و وانه‌کانی دیکه‌له گه‌ڵ‌گروپی بچوکدا ده‌خوێنێت. گروپی خوێندنی ئاماده‌یی له‌چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ک هه‌یه.
ئه‌گه‌ر پێویستیت به‌یارمه‌تی بو ده‌توانیت په‌یوه‌ندی بکه‌یت به‌قوتابخانه‌کانه‌وه‌یان سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده‌وه، ناونیشان:
Käsityöläiskatu 10,
20100 Turku
ته‌له‌فۆن: 02 - 2629 344
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌زمانی فینله‌ندی بزانێت ده‌چێت بۆ قوتابخانه‌یه‌ک که‌له‌ماڵ نزیک بێت.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ئینگلیزی باش بزانێت داتوانێت بچێت بۆ قوتابخانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی توڕکو
Turun kansainvälinen koulu
ئایا له‌قوتابخانه‌خوێندن به‌زمانی زگماکی هه‌یه؟
له‌هێندێک له‌قوتابخانه‌کان مامۆستای زمانی خۆیی و یارمه‌تیده‌ری قوتابخانه‌ی لێیه که‌یارمه‌تی قوتابی ده‌ده‌ن به‌زامانی خۆی بۆ تێگه‌یشتن له‌وانه‌کان.
له‌قوتابخانه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی توڕکو وانه‌ی 20 زمانی جیاواز ده‌گوترێته‌وه. له‌قوتابخانه‌ی خۆت ده‌توانی زانیاری له‌سه‌ر زمانی زگماکی‌و ناونوسکردن وه‌ربگریت. دوای ناونوسکردنت خوێندنه‌که‌ئه‌رکه‌و بنه‌ماڵه‌بۆ خۆی به‌شی هات و چۆی منداڵه‌که‌بۆ خوێندنی زمانی زگماکی جێبه‌جێ ده‌کات. وانه‌که‌به‌خۆڕاییه.
زمانی فینله‌ندی له‌کوێ ده‌توانی بخوێنیت؟
قوتابیانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی که‌زمانی زگماکییان زمانی فینله‌ندی نییه‌له‌قوتابخانه‌ی خۆیان زمانی فینله‌ندی وه‌ک زمانی دووهه‌م
ده‌خوێنن.
(Toisena kielenä suomi)
که‌سانی دیکه‌که‌حه‌زده‌که‌ن زمانی فینله‌ندی بخوێنن ده‌توانن زانیاری له‌لیستی کۆرسی خوێندن بۆ کۆچبه‌ران یان له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی توڕکو به‌ده‌ست بهێنن (خوێندن بۆ کۆچبه‌رانی گه‌وره‌ساڵ له‌توڕکو)
”Aikuisten maahanmuuttajien koulutus Turussa”
زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فێرکردنی لاوانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کۆچبه‌ر ده‌توانی له‌دواناوه‌ندی ئێواران به‌ده‌ست بهێنیت.
Turun iltalukio
Eskelinkatu 4,
20100 TURKU
Koulusihteeri
Lii Puolakainen
p. 02-2629882
خوێندنی زیاده له‌پۆلی 10 (
Kymppiluokka)
مه‌به‌ست له‌خوێندنی زیاده‌یان پۆلی 10 ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ی بنچینه‌ییان وه‌رگرتوه‌له‌ئه‌م پۆله‌خوێندنه‌که‌یان چڕ و پڕتر ده‌کرێت. خوێندنی ئه‌م پۆله‌به‌دڵخوازی قوتابییه.
ئامانجی پۆلی 10 یارمه‌تیدان بۆ گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی قوتابییه.
له‌پۆلی 10 ده‌بێ به‌رده‌وام بچیت بۆ وانه‌کانت و پێڕه‌وی له‌ڕێساکانی قوتابخانه‌بکه‌یت.
زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فێرکردنی زیاده‌له‌توڕکو.
ئایا شوێنی خوێندن
یان
کارت ده‌ست نه‌که‌وتوه؟
یارمه‌تی و پشتیوانی گه‌نجانی 15 تا 20 ساڵ ده‌کات که له‌دوای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شوێنی خوێندنیان ده‌ست نه‌که‌وتوه. Ohjaamo
ئامانج له‌وه‌دۆزینه‌وه‌ی شوێنێک بۆ خوێندنه‌بۆ گه‌نج که‌خۆی حه‌زی لێی بێت. گه‌نج ڕێنمایی ده‌کرێت بۆ ناردنی داواکاریی گشتی بۆ قوتابخانه‌کان. جیا له‌وه‌ش Ohjaamo بۆ ڕێکخستنی قۆناغه‌کانی ڕاهێنانی کار و دۆزینه‌وه‌ی خولیاکان یارمه‌تی ده‌دات.
Ohjaamo له‌و شوێنه‌یه‌که‌ڤیممای لێیه، ناونیشانیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه16 Aurakatu، نهۆمی 2، 20100 توڕکو
زانیاری زیاتر: ohjaamo/fi.turku.www
خوێندنی دواناوه‌ندی
له توڕکو 11 قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی ڕۆژانه و یه‌ک دواناوه‌ندی گه وره‌ساڵانی لێیه که شه‌وانه‌یه. له دواناوه‌ندی شه‌وانه وانه‌ی تایبه‌ت بۆ کۆچبه‌رانیشی لێ هه‌یه.
زۆربه‌ی دواناوه‌ندیه‌کانی توڕکو سه‌ربه شاره‌وانین. یه‌کێک له دواناوه‌ندیه‌کان سویدی زمانییه Åbo i Katedralskolan. دواناوه‌ندی lukio nNormaalikoulu Turun هی حکومه‌ته. قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی lukio koulun-Steiner Turun شه‌خسییه.
دواناوه‌ندی ده‌توانیت به ئینگلیزیش له به‌شی (BI) Baccalaureate International له دواناوه‌ندی
lukio nNormaalikoulu Turun یان له دواناوه‌ندی lukio nkoulu kansainvälisen Turun بخوێنیت.
زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و فێرکردنی توڕکو هه‌یه
زانیاری له سه‌ر خوێندنی دواناوه‌ندی له توڕکو
ناونیشانی دواناوه‌ندیه‌کانی توڕکو
خوێندنی پله‌دووی(خوێندنی دوای ناوه‌ندی) پیشه‌یی
لاوان
بۆچی لاوانی به‌ڕه‌چه‌له‌ک کۆچبه‌ر ده‌بێت له‌تاقیکردنه‌وه‌ی زمان:ی
Turun ammatti-instituutti
به‌شداری بکه‌ن؟
هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌داوای ئه‌م خوێندنه‌ده‌که‌ن و زمانی دایکیان زمانی فینله‌ندی یان سویدی نییه‌بانگهێشت ده‌کرێن بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی زمان. ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌یه‌که‌دڵنیاببنه‌وه که‌که‌سی داواکا‌ر زمانی فینله‌ندی به‌پێی پێویست بۆ ئه‌م خوێندنه‌ده‌زانێت. تاقیکردنه‌وه‌که‌هه‌مو به‌هار و پاییزێک ڕێکده‌خرێت.
پێویست ناکا به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌که‌بکرێت ئه‌گه‌ر:
- داواکا‌ر له‌بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیدا بۆ زمانی فینله‌ندی نمره‌ی درابێتێ
- داواکا‌ر بڕوانامه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی زمانی هه‌بێت(ئاستی 3)
- داواکا‌ر پێشتر له‌فینله‌ند قۆناغی خوێندنی پله‌دووی بڕیبێت (به‌زمانی فینله‌ندی یان سویدی)
Turun ammatti-instituutti
له
چ خوێندنێکی تایبه‌ت بۆ لاوانی کۆچبه‌ر هه‌یه؟
Turun ammatti-instituutti له
خولی ئاماده‌یی بۆ خوێندنی پیشه یی بۆ لاوانی کۆچبه‌ر ڕێکده‌خرێت، که‌تێیدا قوتابی ئاماده‌ده‌کرێت بۆ خوێندنی پیشه‌یی له‌به‌شی جۆراوجۆردا. ئامانجی ئه‌م خوێندنه‌ئه‌وه‌یه‌که‌لاو ده‌رفه‌تی باشتری هه‌بێت بۆ خوێندنی پیشه‌یی.
له‌خوله‌که‌دا زمانی فینله‌ندی، بیرکاری و وانه‌ی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به‌کۆمه‌ڵگا ده‌گوترێته‌وه‌و قوتابیه‌کان به‌پیشه‌ی جۆراوجۆر و خوێندنی بواره‌جۆراوجۆره‌کان ئاشنا ده‌بن. قوتابیه‌کان پلانی خوێندنیان بۆ داده‌ڕێژرێت. خوله‌که‌نزیک ساڵێک ده‌خایه‌نێت.
قوتابیانی خوێندنی ئاماده‌یی مافی پاره‌ی یارمه‌تی خوێندن و پاره‌ی یارمه‌تی هاتوچۆ بۆ قوتابخانه‌یان هه‌یه. قوتابی مافی پاره‌ی یارمه‌تی جێگربونیشی هه‌یه‌ئه‌گه‌رکو خوێندنی ئاماده‌یی له‌پلانی جێگربوونیدا دیاری کرابێت.
لاوی کۆچبه‌ر کاتێک خوێندنی پیشه‌یی ده‌خوێنێت له
Turun ammatti-instituutti
به چ شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی ده‌درێت؟
Turun ammatti-instituutti له
ڕێنیشانده‌ری خوێندن و یاریده‌ده‌ری پزشکی لێ هه‌یه. جگه‌له‌وه‌ش له‌قوتابخانه‌که‌که‌سانی دیکه‌شی لێن که‌یارمه‌تی قوتابی ده‌ده‌ن‌که‌بریتین له‌دوو که‌سی ده‌رونناس، دوو پلاندانه‌ری بواری پیشه‌یی، دوو چاو‌دێر، چاودێری سۆسیال و ڕێکخه‌ری کار وباری خوێندن.
قوتابی له‌لایه‌ن هه‌مو ئه‌م که‌سانه‌وه‌بۆ‌کار و باری خوێندن یارمه‌تی ده‌درێت و له‌کێشه‌کانی دیکه‌ی ژیانیشیدا پشتیوانی ده‌کرێت.
قوتابی کاتی خوێندن چ یارمه‌تیه‌کی ئابوری ده‌درێتێت؟
که‌سێک که‌خوێندکاری قوتابخانه‌ی پیشه‌یی بێت بۆی هه‌یه‌داوای پاره‌ی یارمه‌تی خوێندن بکات. پاره‌ی یارمه‌تی خوێندن له‌سێ به‌ش پێک دێت: پاره‌ی خوێندن، پاره‌ی یارمه‌تی کرێماڵ و قه‌رزی خوێندن که‌حکومه‌ت زه‌مانه‌تیه‌تی.
پاره‌ی خوێندن ده‌بێت باجی لێبدرێت. ئه‌و شتانه‌ی که‌کاریگه‌رییان هه‌یه‌له‌سه‌ر که‌م و زۆری پاره‌ی خوێندن: ته‌مه‌ن، شێوازی ژین و باری خێزانی. نه‌ڕۆیشتن بۆ قوتابخانه‌به‌بێ هۆ له‌وانه‌یه‌ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌پاره‌ی یارمه‌تی خوێندن ببڕن.
پاره‌ی یارمه‌تی کرێماڵ‌بۆ خوێندکارێکه‌که‌له‌ماڵی کرێدا ده‌ژیت. خوێندکارێک که‌له‌ماڵی بارمته‌یان له‌ماڵی دایک و بابی بژیت پاره‌ی یارمه‌تی کرێماڵی نادرێتێ. خوێندکاری خێزاندار ده‌توانێت داوای پاره‌ی یارمه‌تی کرێماڵ:ی گشتی بکات.
بۆ قه‌رزی خوێندن حکومه‌ت زه‌مانه‌تی خوێندکارێک ده‌کات که‌پاره‌ی خوێندن وه‌رده‌گرێت. له‌هێندێک حاڵه‌تی تایبه‌تدا بێ ئه‌وه‌ی خوێندکار پاره‌ی خوێندنیش وه‌ربگرێت بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌که‌زه‌مانه‌تی ده‌کرێت، بۆ نموونه‌خوێندکارێک که‌سه‌ربه‌خۆ ده‌ژیت و داهاتی دایک و بابی ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌پاره‌ی خوێندنی نه‌درێتێ، یان خوێندکاری ژێر 17 ساڵ که‌مووچه‌ی منداڵ:ی ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌پاره‌ی خوێندنی نه‌درێتێ.
ئایا چ پیشه‌هایه‌ک ده‌توانم بخوێنم و له‌کوێ ده‌توانم بخوێنم؟
له‌توڕکو زۆر پیشه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه‌بۆ خوێندن. له‌ئه‌م لیسته‌ی‌ژێره‌وه‌ناوی قوتابخانه، بواری خوێندن، پیشه‌و ناونیشانه‌کان نوسراون. خوێندنه‌که‌ساڵ ده‌خایه‌نێت.
Aninkaisten koulutalo
بواره‌کانی خوێندن: خوارده‌مه‌نی و دابه‌شکردنی، قوماش و پۆشته‌کردن، جوانکاری
پیشه‌کان: به‌رهه‌مهێنه‌ری خوارده‌مه‌نی، نانه‌وا و وه‌ستای شیرینی، چێشت لێنه‌ر، خه‌یاتی جل و به‌رگ، خه‌یاتی جوانکاری، سه‌رتاشی- سه‌رتاشی ژنان، هونه‌ری ئارایشتکردن، ڕاوێژکاری ئارایشت
، فه‌رمانگه‌ی قوتابخانه‌له‌نهۆمی 4:ه. فه‌رمانگه‌ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 8.15 تا Aninkaistenkatu 7
9.30 و 10.00 تا 15.30 کراوه‌یه.
ته‌له‌فۆن 3000 2633 (02)
Juhannuskukkulan koulutalo
بواره‌کانی خوێندن: تاقیگا و ته‌کنیکی کیمیا، ئاڵوگۆڕی زانیاری به‌شێوه‌ی ئه‌لکترۆنی و چاپ،
پیشه‌کان: تاقیکاری تاقیگا، چاودێری پرۆسه‌له‌پیشه‌سازی، وه‌ستای ئامێری ئۆتۆماتیکی، وه‌ستای به‌رق، وه‌ستای که‌ل و په‌لی چاپه‌مه‌نی، کارمه‌ندی چاپخانه
، فه‌رمانگه‌ی قوتابخانه‌ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 8.15 تا 15. Kukkulakuja3
ته‌له‌فۆن 4502 2633 (02)
Kellonsoittajankadun koulutalo
بواره‌کانی خوێندن: بازرگانی و ته‌کنیکی زانیاری
پیشه‌کان: ده‌رچوی په‌یمانگای بازرگانی و کۆمپیوته‌ر(datanomi ja merkonomi) (وانه‌به‌زمانی سویدیش ده‌گوترێته‌وه)
، فه‌رمانگه‌ی قوتابخانه‌ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 9 تا 11 و 12 تا 15 Kellonsoittajankatu 9-11
ته‌له‌فۆن 3716 2633 (02)
Lemminkäisenkadun koulutalo
بواره‌کانی خوێندن: هۆتێل، چێشتخانه‌و گه‌شت و سه‌فه‌ر
پیشه‌کان: به‌شی پێشوازی کردن له‌موشته‌ری، شاگردی چێشتخانه، وه‌ستای چێشت لێنان، کارمه‌ندی گه‌شت و سه‌فه‌ر
، فه‌رمانگه‌ی قوتابخانه‌ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 9 تا 15 Lemminkäisenkatu 18
ته‌له‌فۆن 3404 2633 (02)
Peltolan koulutalo
بواره‌کانی خوێندن: مه‌کینه‌و مێتاڵ/LVI، ئۆتۆمبێڵ ، بیناسازی، دار و ئه‌ندازیاری ڕێگاوبان
پیشه‌کان: وه‌ستای ئامێری ئۆتۆماتیک، وه‌ستای که‌شتی/که‌شتی ساز، وه‌ستای مه‌کینه، جۆشکار، وه‌ستای/به‌رهه‌مهێنه‌ری ئامێری کارپێکردن، وه‌ستای ئامێری سارد(بۆ نموونه‌سه‌هۆڵدان(یه‌خچاڵ) )، وه‌ستای هه‌واکێشی، لووله‌که‌ش، وه‌ستای قاوغی/به‌ده‌نه‌ی ئۆتۆمبێڵ، فیته‌ر/مێکانیک، مێکانیکی مه‌کینه‌ی بچوک، شۆفێری ئۆتۆمبێڵ، شۆفێری ئۆتۆمبێڵی تێکخراو ، شۆفێری ئوتوبوس، زه‌وی پێ‌و، وه‌ستای خانوو
، فه‌رمانگه‌ی قوتابخانه‌ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 9 تا 12 و 13 تا 15Hamppukatu 2
ته‌له‌فۆن 4303 2633 (02)
Tommilankadun koulutalo
بواره‌کانی خوێندن: ماڵداری و پاک و خاوێنی
پیشه‌کان: ماڵدار، کاری پاککردنه‌وه
، فه‌رمانگه‌ی قوتابخانه‌ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 8.15 تا 15.45Tommilankatu 24
ئه‌گه‌ر ده‌رگا داخراوبو زه‌نگی ده‌رگاکه‌لێبده. له قه‌راغ ده‌رگاکه‌سنووقی نامه‌ی لێیه.
ته‌له‌فۆن 3302 2633 (02)
Uudenmaantien koulutalo
بواره‌کانی خوێندن: کۆمه‌ڵه‌یه‌تی و ته‌ندروستی، ده‌رمانزانی و خزمه‌تی دیکه‌ی ده‌رمانی
پیشه‌کان: په‌رستار/تیمارکه‌ر lähihoitaja، ده‌رمانزان، ته‌کنیککاری پزیشکی
، فه‌رمانگه‌ی قوتابخانه‌ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 8 تا 16 Uudenmaantie 43
فه‌رمانگه‌ی کاروباری خوێندکاران کاتژمێر 9.45 تا 12.30 کراوه‌یه
فاکس 4102 2633 (02)
گه‌وره‌ساڵ چۆن ده‌توانێت ببێته‌خاوه‌ن پیشه؟
instituutti-ammatti Turun و ئه‌م فێرگانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌یه‌ن پێکرا وانه‌ی زیاتر له‌بواری جۆراوجۆریان بۆ گه‌وره‌ساڵانیش هه‌یه. باسی زۆربه‌ی ئه‌م بوارانه‌له‌ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتیدا کراوه fi.aiturku.www