Koulutus pääkaupunkiseudulla
خوێندن له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به سیستمی خوێندن وپه‌روه‌رده‌ی فنلاندا له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا لاپه‌ڕه‌ی خوێندن به‌ده‌ست دێت.
له ناوچه‌ی فنلاندا.فی-ده‌روازه‌دا زانیار و لینکی تێدایه سه‌باره‌ت به خوێندن و په‌روه‌رده له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به زمانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
له لاپه‌ره‌ی خویندنی هه‌ر شاره‌وانیه‌ك زانیاری سه‌باره‌ت به سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه‌ی منداڵ، خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی، خوێندنی سه‌ره‌کی و ئاستی ناوه‌ڕاست زانیاری به‌ده‌ست دێت.
خوێندن له هلسینکی‌دا
خوێندن له ئێسپۆدا
خوێندن له ڤانتادا
خوێندن له کاونیانین‌دا
سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی منداڵ له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
زانیاری گشتی سه‌باره‌ت سیستمی سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی فنلاندا له ماڵپه‌ری منداڵان و لاوان ی بانکی زانیاری به‌ده‌ست دێت.
جێگای سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی سه‌ر به‌شاره‌وانی له خودی ناوچه‌ی شاره‌وانیه‌که داوا ده‌کرێت. به‌ڵام ناوچه‌کانی که به هاوبه‌ش به‌کاردێن لێره جیاوازن و دانیشتوانی ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وانیه‌که‌ی خۆیشی داوای سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی سه‌ر به شاره‌وانی بکات. له ناوچه‌ی هلسینکی. فی-ده‌روازه‌دا (HelsinginSeutu.fi-portaali) زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی که هاوبه‌شن به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت. جێگای سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی سه‌ر به شاره‌وانی له رێگای فۆرمی شاره‌وانیه‌که‌ی شوێنی ژیانی خۆوه داوا ده‌کرێت، که له ماڵپه‌ڕی خوێندنی شاره‌وانیه‌کانی ناوچه‌ی پایته‌خته‌وه لینکی تێدایه.
سه‌رپه‌رشتی کاتی منداڵ (Tilapäinen lastenhoito)
سه‌باره‌ت به سه‌رپه‌رشتی کاتی منداڵ ده‌توانرێ پرسیار له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه بکرێت:
یه‌کێتی دانیشتوان (Väestöliitto) و یه‌کێتی مانێرهه‌یم بۆ پارێزگاری له منداڵان (Mannerheimin Lastensuojeluliitto)
خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کی
له لاپه‌ره‌ی خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا باسی خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کی له فنلاندا ده‌کرێت.
به‌گشتی منداڵان و لاوان له قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌کی‌دا ده‌چنه خوێندنگای فنلاندی زمان یان سویدی زمانی شاره‌وانیه‌که‌ی خۆیانه‌وه، که هه‌میشه به خۆڕاییه.
بۆ خوێندکارانێك که پێشینه‌ی کۆچبه‌رییان هه‌یه، و به‌گوێره‌ی پێویست زمانی فنلاندی یان سویدی نازانن، ئه‌وا خوێندنی ئاماده‌کاریان بۆ رێکده‌خرێت. خوێندنی ئاماده‌کاری لانی زۆر ساڵێك ده‌خایه‌نێت. له‌و خوێندنه‌دا خویندکاره‌که به بابه‌ت و واژه‌کانی وانه‌ی جۆراوجۆر به‌زمانی فنلاندی و سویدی ئاشنا ده‌کرێت.
خوێندکارانی خاوه‌ن پێشینه‌ی کۆچبه‌ری که له ناوچه‌ی پایته‌ختدا ده‌ژین مافی ئه‌وه‌یشیان هه‌یه که له ماوه‌ی هه‌موو قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌کی‌دا زمانی دایکی خۆی بخوێنێ. خوێندنی زمانی دایکی خۆ به گشتی دوو کاتژمێر له هه‌فته‌دایه.
له وانه‌کانی تردا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هه‌یه که به زمانی خۆی خوێندنی یارمه‌تی ده‌رانه‌ی پێ بکوترێته‌وه. له ناوچه‌ی پایته‌ختدا خوێندنی زمانی دایکی به کۆچبه‌ران نزیکه‌ی 40 زمان ده‌کوترێته‌وه.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی پایته‌ختدا چه‌ندین فێرگه‌ی زمانی بێگانه‌ی که‌رتی تایبه‌تی و ده‌وله‌تی هه‌یه. له فێرگه‌کانی که‌رتی تایبه‌تدا بڕی تێچووی وه‌رزی خوێندن وه‌رده‌گیرێ. بۆ وه‌رگرتن له فێرگه‌ی زماندا زۆرجار تاقیکردنه‌وه‌ی زمان ده‌کرێت. له هه‌ندێك فێرگه‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هه‌یه که هه‌ر له پۆلی یه‌که‌می قۆناغی سه‌ره‌کیه‌وه له پۆلی دوو زمانه یان هه‌ر به‌ته‌واوی له پۆلی زمانی بێگانه‌دا وانه‌کان بخوێندرێ. بۆ ئه‌م پۆلانه تاقیکردنه‌وه‌ی توانایی خوێندکار ده‌کرێت. له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ی شاری هلسینکی‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به تاقیکردنه‌وه‌ی توانایی خوێندکار به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت. سه‌باره‌ت به خشته‌ی کاته‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی زمان له فێرگه‌کانی زمانی که‌رتی تایبه‌تدا ده‌کرێت ڕاسته‌وخۆ له‌و فێرگانه خۆیانه‌وه پرسیار بکرێت.
خوێندنی زمانی بێگانه له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
له ماڵپه‌ڕی ناوچه‌ی هلسینکی.فی - ده‌روازه‌دا (Helsinki.fi-portaali) زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به خوێندن وپه‌روه‌رده‌ی قۆناغی سه‌ره‌کی به زمانی بێگانه له‌ناوچه‌ی پایته‌ختدا به زمانی فنلاندی ، و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی به زمانی ئینگلیزی له هلسینکی‌دا به فنلاندی و ئینگلیزی
.خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی به زمانی ئینگلیزی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به فنلاندی و ئینگلیزی .
خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی به زمانی فه‌ره‌نسی له هلسینکی‌دا به فنلاندی و ئینگلیزی.
خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی به زمانی ئه‌لمانی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به فنلاندی و ئینگلیزی .
خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی به زمانی ڕووسی له هلسینکی‌دا به فنلاندی و ئینگلیزی .
خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی به زمانی ئیستۆنی له هلسینکی‌دا به فنلاندی و ئینگلیزی .
خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی به زمانی ئیسپانی له هلسینکی‌دا به فنلاندی و ئیسپانی .
وێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی به زمانی چینی له هلسینکی‌دا به فنلاندی ، ئینگلیزی و چینی .
بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که له شاره‌وانیه‌کانی تر ده‌ژین ده‌کرێت له فێرگه‌کانی شاری هلسینکی وه‌ربگیرێن، ئه‌گه‌ر دوای خوێندکاره‌کانی دانیشتووی هلسینکی جێگا بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر بۆ وه‌رگرتن تاقیکردنه‌وه‌ی توانایی پێویست بێت، مه‌رجی وه‌رگرتنه‌که ئه‌وه‌یه که خوێندکار له‌و تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌رچوبێت.
خوێندنی ئاستی ناوه‌ڕاست له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
به‌شی هه‌ره‌زۆری خوێندنی ئاماده‌یی وپیشه‌یی به زمانی فنلاندی یان سویدیه، به‌ڵام له ناوچه‌ی پایته‌ختدا ده‌شتوانرێ ئاماده‌یی به زمانی ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی و ڕووسی بخوێندرێت.
له ماڵپه‌ڕی هیلسینکی.فی‌دا (Helsinki.fi) زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی ئاماده‌یی له هیلسینکی تێدایه و هه‌روه‌ها لینکیشی له په‌یوه‌ند به خوێندنی ئاماده‌یی به زمانی بێگانه له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به زمانی فنلاندی و ئینگلیزیتێدایه.
له خزمه‌تگوزاری تۆڕی سیلمادا (Selma) به فنلاندی زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ خوێندنی پیشه‌یی کۆچبه‌ران (Mava) وه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خوێندنی لاوانی کۆچبه‌ر ی تێدایه.
له ناوچه‌ی فنلاندا.فی-ده‌روازه‌دا زانیار و لینکی تێدایه سه‌باره‌ت به خوێندن و په‌روه‌رده له ناوچه‌ی هلسینکی‌دا به زمانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
خوێندنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی له رێگه‌ی فۆرمی داوای گشتیه‌وه له رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری تۆڕی خوێندنه‌وه (Koulutusnetti) یان له رێگه‌ی تۆڕی ئێستا داوابکه (haenyt)داوا ده‌کرێت.
یارمه‌تی دان بۆ هه‌لبژاردنی پیشه
له لاپه‌ڕه‌ی یارمه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی پیشه له بانکی زانیاری‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پیشه به‌ده‌ست دێت.
خوێندنگای باڵا
دوای ده‌رچوونی خوێندکار و وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی خوێندنی پیشه‌یی یان وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی ته‌واوکردنی خوێندنی ئاماده‌یی، ئه‌وا ده‌توانێ له خوێندنگای باڵادا درێژه به خوێندن بدات . له تۆڕی ئینته‌رنێتی خوێندندا (Koulutusnetti) زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به درێژه دان به خوێندن به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی تێدایه .