Eri tapoja löytää työtä
"کار ڕاوێژی ئه‌نجام ده‌ره‌که‌ی ده‌کات"
(په‌ندێکی فنلاندی)
ئه‌گه‌ر له بازاری کاری ئازادا کارت په‌یدانه‌کرد، چه‌ندین ڕێگای ترت له‌به‌رده‌مدایه. ده‌توانیت له مه‌شقی کاردا، له تاقیکردنه‌وه‌ی کاردا، له یارمه‌تی چوونه سه‌ر کاردا، له یارمه‌تی چه‌ند لایه‌نه‌دا یان له په‌یمانی کار و خوێندندا، کار تاقی بکه‌یته‌وه. له هه‌موو ئه‌م شێوه‌ی یارمه‌تیانه‌دا به‌شێک له مووچه‌که یان هه‌موو مووچه‌که له پاره‌ی یارمه‌تی چوونه سه‌ر کاری ده‌وڵه‌ت و شاره‌وانیه‌وه دێت.
خزمه‌تگوزاری هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له کاتی مه‌شقی کاردا
(
Työharjoittelu
) یان له ئاماده‌کاری بۆ ژیانی کاری‌دا
ئه‌زمون وه‌رده‌گریت. ئه‌مه‌ش که‌ڵکی هه‌یه بۆ دواتر که داوای کار ده‌که‌یت. بۆ ئه‌و کاته‌ی که له مه‌شقی کاریت یان له ئاماده‌کاری بۆ ژیانی کاریت یارمه‌تی بێکاریت پێ ده‌درێت. له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه (
työhallinnon sivuilta
) زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به مه‌شقی کار یان ئاماده‌کاری بۆ ژیانی کاری بخوێنه‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر له فنلاندا هێشتا ئه‌زمونی کاریت که‌مه، یان هه‌ر هیچ نه‌چوویته سه‌ر کار، کاری دڵخوازانه
(vapaaehtoistyö)
رێگایه‌کی باشه بۆ چوونه ناو ژیانی کاریوه.
هه‌ندێ که‌س له ڕێکخراوه‌کاندا دڵخوازانه کار ده‌که‌ن بۆ نموونه یارمه‌تی کۆچبه‌رانی تر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگای فنلاندا ئاوێته بن. بۆ کاری دڵخوازانه موچه نادرێ به‌ڵام وه‌ک ئه‌زمونی کار کردن به‌که‌ڵکه به‌تایبه‌ت کاتێک دواتر که داوای کاری موچه‌دار ده‌که‌یت.
تاقیکردنه‌وه‌ی کار
(Työkokeilu)
بۆ که‌سانێکه که ڕێگری ته‌ندروستییان هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌یش که ده‌یانه‌وێت پیشه‌که‌یان بگۆڕن یان پیشه‌ی تازه تاقی بکه‌نه‌وه.
یارمه‌تی چوونه سه‌ر کار
(Työllistämistuki)
بۆ که‌سانێکه که ماوه‌یه‌کی دوور و درێژه بێکارن. ده‌توانیت له‌م کاره‌دا ماوه‌ی 6-10 مانگ کار بکه‌یت. بۆ ئه‌م ماوه‌یه یارمه‌تی وه‌رده‌گریت. سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ی که یارمه‌تی چوونه سه‌ر کاری تێدا ده‌ست ده‌که‌وێت ده‌توانیت له دائیره‌ی کار بپرسیت. دائیره‌ی کار ده‌توانێ یارمه‌تی ماڵی به شه‌ریکه‌یه‌ک بدات له‌بری خه‌رجی موچه، ئه‌گه‌ر شه‌ریکه‌که که‌سێکی بێکار بخاته سه‌ر کار. له دائیره‌ی کاره‌وه زانیاری زیاتر به‌ده‌ست دێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که که‌ی یارمه‌تی چوونه سه‌ر کار بۆ که‌سێک په‌سه‌ند ده‌کرێت.
په‌یمانی کار وخوێندن
(
Oppisopimukseen
)
بریتیه له کار و خوێندن. ئه‌م په‌یمانه به گشتی 1-4 ساڵ ده‌خایه‌نێت.
کاته‌که په‌یوه‌ندی به خوێندن و پیشه‌که‌وه هه‌یه که هه‌ڵتبژاردوه. په‌یمانی کار وخوێندن په‌یمانی کارێکه که بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراوه و مووچه‌ش ده‌درێ. له رێگای تۆڕی ماڵپه‌ڕی
Oppisopimus.net
وه ده‌توانیت شوێنی په‌یمانی کاروخوێندن داوا بکه‌یت یان زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی خۆت له تۆڕه‌که‌دا بنووسیت تا خاوه‌نکاره‌کان به‌ده‌ستی بهێنن.