">
Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



یارمه‌تی خانه‌نشینی

Eläketurva

سیستمی خانه نشینی فینلاندا

له‌ فینلاندا دوو سیستمی خانه‌نشینی یاسایی هه‌یه‌ که‌ هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌وی تر ته‌واو ده‌کات:

  • خانه‌نشینی وابه‌سته‌ به‌ کار که‌ که‌سه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی موچه‌‌ یان کاروکاسبی خۆیه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
  • خانه‌نشینی نه‌ته‌وه‌یی که‌ لانی که‌می ئاستی ژیانی ڕۆژانه‌ی خانه‌نشینی دابین ده‌کات.

له‌ هه‌ردوو سیستمی خانه‌نشینیدا خانه‌نشینی به‌ساڵاچوان و خانه‌نشینی له‌ کارکه‌وتن هه‌یه‌. خانه‌نشینی به‌شاڵاچوان ده‌توانێ له‌ ته‌مه‌نی جیاوازدا ده‌ست پێ بکات: له‌ سیستمی خانه‌نشینی کارییدا به‌ گشتی له‌ ته‌مه‌ی 63-68 ساڵدایه و له‌ سیستمی خانه‌نشینی نه‌ته‌وه‌ییدا 65ساڵانه‌.

گەر قەرەبووی بیمەت کەم بێت، دەتوانی جیا لە بیمەکەت گارانتی بیمە ( takuueläke ) وەرگری. گارانتیی بیمە، رادەی بیمەی هەرکەسێک لە فینلاند تا 688 ئێورۆ لە مانگ دا بەرز دەکاتەوە. دەتوانی گارانتیی بیمە وەرگری، گەر دوای تەمەنی 16 ساڵیت لانی کەم سێ ساڵ لە فینلاند ژیا بی.

کۆچبه ر مافی وه رگرتنی خانه نشینی هه یه

کۆچبه ران، که ‌  بۆ ماوه یه کی تا حه دێک زۆر له فینلاند ژیابیتن، خانه نشینی به هۆی به سالاچوون یان له کارکه تنه وه وه رده گرن . بڕی خانه نشینیه که ی په یوه ندی به وه وه هه یه که که سه که ماوه ی چه نده له له فینلاند ژیاوه یان چه نده له فینلاند کاری کردوه ‌.

بێجگه له خانه نشینی، کێڵا ده توانێت به و که سانه ی داهاتیان که مه یارمه‌تی کرێخانوو بدات .

کاتێک هاوسه ر یان سه رپه رشتیاری خێزانه که کۆچی دوایی بکات، بێوه پیاوه که یان بێوه ژنه که ومنداڵه کان ده توانن خانه نشینی - خێزان وه رگرن .

داوای خانه نشینی

بۆ وه رگرتنی خانه نشینی ده بێ به تایبه تی داوای بۆ بنووسرێ . سێ مانگ پێش کاتی خانه نشینی به ساڵاچوان فه رمانگه کانی خانه نشینی کاری فۆرمی داوای خانه نشینی به ساڵاچوان بۆ داواکاری خانه نشینی کاری ده نیرن، که تێیدا به شێک له زانیاریه کان له وه پێشه وه نووسراوه ‌. بۆ ئه و که سانه ی که فۆرمه کانیان بۆ ناچیت، فه رمانگه ی کێڵا نامه یان بۆ ده نێرێ، که تێیدا باسی خانه نشینی نه ته وه یی ده کرێت له ماڵپه ڕی كێڵا وه زانیاری زیاتر به ده ست ده هێنیت سه باره ت به وه ی که چۆن خانه نشینی به ساڵاچوان داوا ده کرێت .

که سانێک که له سه ر کارن ده که ونه ژێر سایه ی سیستمی خانه نشینی کاریه وه وخاوه ن کشت وکاڵ وکاسبکاران سیستمی خانه نشینی کاریی تایبه تی خۆیان هه یه ‌. ‌ سه باره ت به وه ی که ئایا چ شێوه یه کی یاسای خانه نشینی کاری که سه کان ده گریته وه په یوه ندی به شوێنی کار و په یوه ندی کاری که سه که وه هه یه ‌.

زانیاری زیاتر

له ماڵپه ڕی کێڵاوه زانیاری زیاتر سه باره ت به خانه نشینی نه ته وه یی و گارانتی بیمە به‌ زمانی فنلاندی ، سویدی   و ئینگلیزی   و ئێستۆنی   به ده ست ده‌هێنیت.

له‌ ماڵپه‌ڕی خانه‌نشینی کاریه‌وه‌ ( Tyoelake.fi ) زانیاری سه‌باره‌ت به‌ خانه‌نشینی کاری به‌ زمانی فنلاندی (suomeksiسویدی (ruotsiksi) و ئینگلیزی (englanniksi) به‌ده‌ست دێت.



Back | Top