Avioero
بۆ جیابوونه‌وه هاوسه‌ره‌کان ده‌توانن پێکه‌وه داوای بکه‌ن یان یه‌کێکیان به‌ته‌نیا داوای بکات. فۆرمی داوای جیابوونه‌وه ده‌بێ به نوسینگه‌ی دادگای سه‌ره‌تایی شوێنی نیشته‌جێبوونی یه‌کێك له هاوسه‌ره‌کان بدرێ.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌کێك له هاوسه‌ره‌کان داوای جیابوونه‌وه بکات، دادگای سه‌ره‌تایی داواکه ده‌نێرێت بۆ هاوسه‌ری دووهه‌م تا ڵێی ئاگادار بێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری دووهه‌م ناڕازی بێت به‌ڵام دادگا بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان ده‌دات. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی داده‌وه
(
Oikeusministeriö
)
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له کاتی قسه‌وباسی جیابوونه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که‌ڵك له کارشناسی ناوبژی خێزان که دڵخوازانه‌یه وه‌رگریت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به دادگا بکات. له‌و باره‌وه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که یان به‌شێکیان ده‌توانن به‌شداری بکه‌ن. له دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پرسیار بکه، که له کوێوه ده‌کرێ کارشناسی ناوبژی به‌ده‌ست بێ. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له مالپه‌ڕی وه‌زاره‌تی داد
ه‌وه
به‌ده‌ست دێت.
ئه‌گه‌ر خێزانه‌که منداڵدار بێت، گرنگه له‌سه‌ر نه‌فه‌قه‌ی منداڵه‌کان و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که ئه‌و منداڵانه له‌لای کامیان بژین ڕێکه‌وتن ببه‌سترێ. سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه له ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی سه‌رپه‌رشتکارانی ته‌نیا و سه‌رپه‌رشتکارانی هاوبه‌ش
.
(
Yksinhuoltajien ja yhteishuoltajien liiton
)
زانیاری زۆڕ هه‌یه.
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له به‌شی گیروگرفته‌کانی خێزان
زانیاری سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه هه‌یه که ڕێنوێنی و ڕاوێژ به خێزان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.