Asumisoikeusasunto
"باڵنده دروست هێلانه‌که‌ی له پووشێکهوه ده‌ست پێده‌کات"
(په‌ندێکی ته‌نزانی)
خانوویه‌ک که مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێدا هه‌بێ ڕێگایه‌کی دیکه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ خانوو بکڕن. سه‌ره‌تا 15- 30% نرخی خانوه‌که ده‌ده‌یت هه‌روه‌ها بڕی نرخی به‌کارهێنانی خانوهکهیش ده‌ده‌یت، که بریتیه له کرێی خانوه‌که. خانوویه‌ک که مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێدا بێ به‌گشتی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ناکه‌وێ، به‌ڵکوو ده‌بێ نۆره‌ی بۆ بگری. ئه‌م شێوه‌یه دڵنیات ده‌کات له جێنشینیدا چونکه ده‌توانیت تا پیت خۆشبیت له خانوه‌که‌دا بژیت. ده‌شتوانرێت خانوه‌که بگۆردرێته‌وه.
له ماڵپه‌ڕی (Asuminen.fi)ده‌توانرێ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به داوای خانوویه‌ك که مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێدا هه‌یه به زمانه‌کانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست بێت.