Asuminen Kauniaisissa
جێنشینی له کاونیانین‌دا
له لاپه‌ره‌ی جێنشینی ی بانگی زانیاری‌دا زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به جێنشینی، شێوه جۆراوجۆره‌کانی خانوو وبه‌ره و ماڵگواستنه‌وه له فنلاندا به‌ده‌ست دیت.
له لاپه‌ڕه‌ی جێنشینی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری و لینکی تایبه‌ت هه‌یه سه‌باره‌ت به جێگاوڕێگای کورت ماوه، جینشینی لاوان، داواکردنی ئه‌و خانوانه‌ی که مافی جێنشنینی هه‌میشه‌ییت تێدا هه‌یه، بێ خانوویی و بنکه‌کانی دووباره چاککردنه‌وه‌ی شت ومه‌ك له ناوچه‌ی پایته‌خت به‌ده‌ست دێت.
خانووی خۆ له کاونیانین‌دا
له کاونیانین‌دا ژیانی له خانووی خۆدا له‌هه‌موو شێوه‌کانی تری نیشته‌جێ بووندا خوازراوتره. نرخه‌کانیش تا ڕادایه‌ك به‌رزن.
خاوه‌نه‌کانی خانوی کرێ له کاونیانین‌دا
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ره‌ی خانوو له کوێوه ده‌ست ده‌که‌وێت لیستی ئه‌و شوێنانه‌ی تێدایه که خانووی کرێی لێوه به‌ده‌ست دێت.
خانووی کرێی خانووی گرووپه تایبه‌ته‌کانی شاره‌وانی کاونیانین
له‌ئینفۆی خانه‌ی شاره‌وانیه‌وه فۆرمی داوای خانووی کرێی شاره‌وانی به‌ده‌ست دێت و له ده‌شتوانرێ له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانیه‌وه فۆرمه‌که به زمانی فنلاندی چاپ بکه‌یت. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و خانووانه‌ی که بۆ که‌م ئه‌ندامان و به‌ساڵاچوان له‌به‌رچاو گیراوه ده‌توانرێ پرسیار له دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی کاونیانینه‌وه بکرێت.
دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ( Sosiaalitoimisto)
خانه‌ی شاره‌وانه‌ی کاونیانین (Kauniaisten kaupungintalo)
Kauniaistentie 10
02700 Kauniainen
ژماره ته‌له‌فون: 095056258 یان 095056443
خانووی لاوان و خوێندکاران
خوێندکاران و لاوانێك که ته‌مه‌نیان له 26 ساڵ که‌متره دتوانن له خانووه‌کانی لاوانی شاره‌وانی کاونیانینه‌وه داوا پێشکه‌ش بکه‌ن. فۆرمی داوای خانووی لاوانبه زمانی فنلاندی .
بو زانیاری زیاتر له سه‌ر کرێ خانۆ سه‌یری مالپه‌ری شاره‌وانی کاونیاینن بکه به فنلاندی و سویدی .
گواستنه‌وه
له ماڵپه‌رێ بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ڕه‌یکاتێك ده‌گوێزیته‌وه زانیاری گرنگی سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه به‌ده‌ست دێت.