Asuminen Helsingissä
جێنشینی له هلسینکی‌دا
له لاپه‌ره‌ی جێنشینی‌ی بانگی زانیاری‌دا زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به جێنشینی، شێوه جۆراوجۆره‌کانی خانوو وبه‌ره و ماڵگواستنه‌وه له فنلاندا به‌ده‌ست دیت.
له لاپه‌ڕه‌ی جێنشینی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری و لینکی تایبه‌ت هه‌یه سه‌باره‌ت به داواکردنی جێگاوڕێگای کورت ماوه، جینشینی لاوان، ئه‌و خانوانه‌ی که مافی جێنشنینی هه‌میشه‌ییت تێدا هه‌یه.
ئه‌و خانوانه‌ی که مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێدا هه‌بێ
له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی خانوو وبه‌ره‌داا لیستی ئه‌و خانوانه‌ی که مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێدایه به زمانی فنلاندی دانراوه.
خاوه‌نه‌کانی خانووی کرێ له هلسینکی‌دا
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ره‌ی خانوو له کوێوه ده‌ست ده‌که‌وێت لیستی ئه‌و شوێنانه‌ی تێدایه که خانووی کرێی لێوه به‌ده‌ست دێت.
خانوی کرێی شاره‌وانی هلسینکی
له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی داواکاردا پێویستی که‌سه‌که به خانوو و داهاته‌که‌ی و سامانه‌که‌ی له‌به‌رچاو ده‌گیرێ. له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی خانووه‌کانی ستادیه‌وه (
Stadin asunnot
) ده‌کرێت داوای خانووی کرێی شاره‌وانی بکرێت به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی وه‌یان له رێگای سه‌ردانی خۆته‌وه بۆ بنکه‌ی خزمه‌تگوزاری داواکارانه‌وه.
Stadin asuntojen palvelupiste
(بنکه‌ی خزمه‌تگوزاری خانووه‌کانی ستادی)
Itämerenkatu 3
Helsinki
00180
له‌رۆژه‌کانی دووشه‌ممه کاتژمێر 9-17، سێ‌شه‌ممه- هه‌ینی کاتژمێری 9-15 کراوه‌یه.
خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فونی رۆژانی دووشه‌ممه- هه‌ینی کاتژمێری 9-15
ته‌له‌فون: 0931013030
لقی کاروباری خانووبه‌ره‌ی شاره‌وانی هلسینکی
لقی کاروباری خانوو به‌ره خانووی کرێ بۆ کرێچی به‌ده‌ست ده‌هێنێ هه‌روه‌ها بۆ به‌ده‌ستهێنانی خانوو، بیناکردنی و چاککردنیشی
قه‌رز ویارمه‌تی ده‌دات. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م لقه به زمانه‌کانیفنلاندی. سویدی و ئیبنگلیزی به‌ده‌ست دێت.
خانوه‌کانی گروپه تایبه‌ته‌کان
خانوه‌کانی به‌ساڵاچوان
له لاپه‌ڕه‌ی خانوو له‌کوێوه بده‌ست ده‌که‌وێت ی ماڵپه‌ری زانیاری به‌ساڵاچوانی دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خانوو وبه‌ره‌ی به‌ساڵاچوانی به زمانی فنلاندی و سویدی تێدایه.
هه‌روه‌ها ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی رێکخراوی خێرخوازی به‌ساڵاچوانی هلسینکی به زمانی فنلاندی بکه.
خزمه‌تگوزاریه‌کانی جێنشینی که‌م ئه‌ندامان
له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی جێنشینی که‌م ئه‌ندامان به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت.
گواستنه‌وه
له ماڵپه‌ڕی شاری هلسینکی‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌ی تیدایه که ده‌بێت له کاتی گواستنه‌وه‌دا له بیرتدا بێت بیانکه‌یت (گرێبه‌ستی کاره‌با، گرێبه‌ستی ئاو). ته‌ماشای ئه‌و زانیاریانه به زمانی فنلاندی، سویدی وئینگلیزی بکه.
له ماڵپه‌ری مه‌ڵبه‌ندی ژینگه‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری زبڵ وخۆڵ رشتن به زمانی فنلاندی، سویدی وئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
تێکه‌لاوی له گه‌ل جیران و دانیشتوانی گه‌ره‌ک(
asukasyhdistys
)
ئه‌گه‌ر ده‌تان هه‌ۆێت که‌لک و هه‌لوێستتان بێت له سه‌ر گه‌ره‌که‌که‌تان، ده‌توانی به‌شداری
نادی گه‌ره‌ک(
asukasyhdistys
)
بکه‌ی یاکو نادی گه‌ره‌ک دامه‌زرێنی. قازانجی هه‌بۆنی نادی گه‌ره‌ک ئۆه‌یه که له‌گه‌ل ده‌رودراوسه و جیرانه‌کان آشنا ده‌بیت.
زانیاری زیاتر له سه‌ر نادی گه‌ره‌ک له مالپه‌ری شاره‌وانی هلسینکی به‌شی تێکه‌ل بۆن له لاپه‌ره‌ی تێکه‌لبۆن به زمانی
فنلاندی
و
ئینگلیزی
.